کەمال عەبدوڵڵا
کەمال عەبدوڵڵا (لەدایکبووی ١٩٨٣ لە سلێمانی، ھەرێمی کوردستان) شێوەکارێکی کوردە.
کەمال عەبدوڵڵا | |
---|---|
لەدایکبوون | ١٤ی شوباتی ١٩٨٣ |
نیشتەجێی | بۆستن |
نەتەوە | کورد |
پیشە | شێوەکار |
کەمال عەبدوڵڵا ساڵی ٢٠٠٥ لە پەیمانگای ھونەرە جوانەکانی سلێمانی نیگارکێشی تەواو کردووە، دەرچووی کۆلێژی ھونەری زانکۆی سلێمانییە بۆ ساڵی ٢٠١٠ و ھەنووکەش خوێندکاری زانکۆی بۆستنە.[١] کەمال عەبدوڵڵا زیاتر جەخت دەکاتە سەر سروشت و لە ھەوڵی ئەوەدایە ھەندێک شتی زیندووی سروشت بھێنێتە ناو بەرھەمەکانی؛ ھەروەک لەناو نیگارەیەکیدا، کاری لەسەر گەڵا کردووە و تێکەڵ بە کارێکی ھونەری کردووە. ھەروەھا مژاری بەشێک لە تابلۆکانیشی کوردییە.[٢]
بەرھەمەکان
دەستکاری- شێخ مەحموود-دەربەندی بازیان
- ھەڵەبجە
- ماد و ئاشوور
- ئەنفال
- ڕاپەڕین
- بووکەبارانە
- Life After War
- Between us and Him
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ کوردستانی نوێ، بەشی ئەدەب و ھونەر، ساڵی دووەم، ژمارە ٦١٩٩، ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣
- ^ دیمانە لەگەڵ ھونەرمەندی شێوەکار کەمال عەبدوڵڵا (بە کوردی)
بەستەرە دەرەکییەکان
دەستکاریئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |