کۆنگرەی ڤیێنا
کۆنگرەی ڤیێنا یان ئەنجومەنی ڤیێنا (بە ئینگلیزی: Congress of Vienna) کۆنفرانسی باڵیۆزی زلھێزەکانی ئەورووپا بوو، بە سەرۆکایەتیی سیاسەتوانی نەمسایی کلیمێنس وێنزێل ڤان مێتەرنیچ، کە لە ١ی تشرینی دووەمی ١٨١٤ تا ٨ی حوزەیرانی ١٨١٥ لە ڤیێنا بەڕێوەچوو.
کۆنگرەی ڤیێنا | |
---|---|
ناو بە زمانی فەرمی | Wiener Kongress |
جێ | ڤیێنا |
پۆتانی شوێن | ٤٨°١٢′٣١″N ١٦°٢١′٥٠″E |
کاتی ڕوودان | ١ی کانوونی دووەمی ١٨١٥ |
ڕێکەوتی دەستپێکردن | ٣١ی تشرینی یەکەمی ١٨١٤ |
ڕێکەوتی کۆتاییھاتن | ٣١ی ئایاری ١٨١٥ |
دەبێتە ھۆکاری | Border Kingdom of Saxony-Kingdom of Prussia 1815، borderstones Belgium-Prussia |
بەستەری وەسفکراو | https://stadtlexikon.karlsruhe.de/index.php/De:Lexikon:ereig-0236 |
مەبەست لە کۆنگرەی ڤیێنا چارەسەرکردنی کێشەکان و کێشانەوەی نەخشەی سیاسی ئەورووپا بوو لە دوای شکستی ئیمپراتۆریەتیی یەکەمی فەڕەنسا لە ماوەی شەڕەکانی ناپلیۆندا، ھەروەھا ڕەنگدانەوەی گۆڕانی پێگەی حکوومەتە نەتەوەیییەکانی ئەورووپا بوو، کە لەگەڵ ھەڵوەشاندنەوەی ئیمپراتۆریەتیی ڕۆمیی پیرۆز پێش ھەشت ساڵ دەرکەوت. سەرەڕای گەڕانەوەی ناپلیۆن لە شوێنی دوورخستنەوەی و دەستپێکردنەوەی فەرمانڕەوایەتی لە فەڕەنسا لە مانگی ئازاری ساڵی ١٨١٥، گفتوگۆکان بەردەوام بوون و نۆ ڕۆژ پێش شکستی کۆتایی ناپلیۆن لە شەڕی واترلۆ لە ٨ی حوزەیرانی ١٨١٥، بەڵگەنامەی کۆتایی ئەم کۆنگرەیە واژوو کرا.
تایبەتمەندییەکی نائاسایی کۆنگرەی ڤیێنا ئەوە بوو کە بە واتای دروستی وشەکە «کۆنگرە» نەبووە، چونکە ھەموو ئەندامەکانی بەیەکەوە کۆنەدەبوونەوە و زۆربەی گفتوگۆکان بە شێوەیەکی نافەرمی لەنێوان زلھێزەکاندا بەبێ نوێنەری وڵاتانی بچووکتر ئەنجام دەدرا. لەگەڵ ئەوەشدا ھەموو پاشا و شازادە ئەورووپییەکان لەم پرۆسەیەدا ئامادەبوون و تاکە دەوڵەتی ئەورووپی کە ڕێگەی پێنەدرابوو بەشداری بکات دەوڵەتی عوسمانی بوو. ئەم سیستمە نوێیە جیھانییەی کە لەلایەن کۆنگرەی ڤیێناوە دروستکرا، بە «کۆنسێرتی ئەورووپا» ناسراوە.
سەرچاوەکان
دەستکاریبەشداربووانی ویکیپیدیا، «کنگره وین»، ویکیپیدیای فارسی. سەردان لە ٤ی ٩ی ٢٠٢٣.
- دەروازەی ئەورووپا
- دەروازەی ئیتالیا
- دەروازەی نەمسا
- دەروازەی مەجارستان
- دەروازەی سویس
- دەروازەی پەیوەندییە نێونەتەوەیییەکان
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە کۆنگرەی ڤیێنا تێدایە. |