شەڕی واترلۆ
لەوانەیە ئەم وتارە پێویستی بە بەسەرداچوونەوەی ڕێزمان، ڕێنووس، یان شێواز بێت.فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) ( |
شەڕی واترلۆ (بە ئینگلیزی: Battle of Waterloo) شەڕێکی یەکلاکەرەوە کە لە ١٨ی حوزەیرانی ١٨١٥ی زایینی لە گوندی واترلۆ لە نزیک برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا ڕوویدا، دوا شەڕەکانی ئیمپراتۆری فەڕەنسی ناپلیۆن بۆناپارت، کە تێیدا بە شکستێکی گەورەی چاوەڕواننەکراو بۆ سەرکردەیەک بە ئەزموونی وەک ئەو و ئەمەش وای کرد دواتر ئینگلیزەکان وەک کەسێکی خاوەن بەختێکی زۆر خراپەوە دەناڵێنێت پەسنی بکەن چونکە ڕووبەڕووی واترلۆ بووەتەوە.[١٢]
Battle of Waterloo | |||||||
---|---|---|---|---|---|---|---|
بەشێک لە ھەڵمەتی واترلۆ | |||||||
شەڕی واترلۆ, لەلایەن ویلیام سادلێری (نیگارکێش) | |||||||
| |||||||
شەڕکەرەکان | |||||||
داڕێژە:Country data First French Empire France | |||||||
فەرماندە و سەرکردەکان | |||||||
داڕێژە:Country data First French Empire ناپلیۆن I داڕێژە:Country data First French Empire میشێل نێی |
![]() ![]() | ||||||
ھێز | |||||||
|
کۆی گشتی: ١١٨،٠٠٠-١٢٠،٠٠٠[٢]
سوپای بلوچەر:
| ||||||
زەرەر و زیانە گیانییەکان | |||||||
کۆی گشتی: ٤١,٠٠٠-٤٢,٠٠٠[١] |
کۆی گشتی: ۲۳،۰۰۰[٢]- ٢٤٫٠٠٠
سوپای بلوچەر: ٧٬٠٠٠
| ||||||
ھەردوولا: ٧٬٠٠٠ ئەسپی کوژراو |
پاشخانێکی مێژوویدەستکاری
لە ساڵی ١٨١٣ ناپلیۆن بڕیاریدا شەڕ لە دژی ڕووسیا ڕابگەیەنێت و سوپایەکی زەبەلاحی ئامادە کرد بۆ دەستبەسەرداگرتنی، سەرەڕای سەرکەوتنە سەربازییەکەی، بەڵام مەودای دوور و سەرما سوپاکەی ماندوو کرد و زۆربەیان لە ڕێگەی گەڕانەوەیان بۆ پاریس لەناوچوون، وڵاتانی ئەورووپا دەرفەتێکیان بۆ نەھێشتنی ناپلیۆن دۆزییەوە، ھەربۆیە پروسیا، بەریتانیا، نەمسا، سوید، ئیسپانیا و پورتوگال بڕیاریاندا شەڕ لەگەڵ ناپلیۆن ڕابگەیەنن لە ھاوپەیمانی شەشەمدا کە بە ھاوپەیمانی شەشەم ناسراوە، کە ناپلیۆن سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستھێنا لە شەڕی درێسدن لە مانگی ئابی ٢٧ی ساڵی ١٨١٣ّز، بەڵام سوپای ھاوپەیمانان ھێزیان کۆکردەوە لە ناپلیۆن زیاتر بوون و لە نێوانیاندا شەڕی میللەتان کە تێیدا ناپلیۆن زیانێکی قورسی بەسەردا ھات و گەڕایەوە پاریس، و سەرەڕای پێداگری لەسەر تەواوکردنی شەڕەکە، بەڵام ھێزەکانی ئامادە نەبوون ئەو کارە بکەن، لە مانگی نیسانی ساڵی ١٨١٤، لویسی ھەشتەم دەسەڵاتی فەرەنسای گرتە دەست و ناپلیۆن دوورخرایەوە بۆ دوورگەی ئەلبا، بەڵام توانی لە ٢٦ی شوباتی ١٨١٥ی زایینی توانی خۆی دەرباز بکات و لەگەڵ کەشتییەکانیدا گەیشتە کەنارەکانی فەرەنسا، و لەگەڵیدا ئەو فەوجە سوپایەی کە ڕاسپێردرابوو ڕووبەڕووی ناپیلۆن ببێتەوە لەگەڵ ناپلیۆن بەرەو پاریس بەڕێکەوتن، ناپلیۆن ھەوڵی گەڕاندنەوەی شکۆمەندی ئیمپراتۆرییەتەکەی و سەرکەوتنەکانی پێشووی دەدا.[١٢]
ڕووداوەکانی شەڕەکەدەستکاری
سەرەتای شەڕەکە بۆ ماوەیەک بەھۆی باران و قوڕ لە ڕۆژی پێشوودا دواکەوت و ئەمەش ڕێگری لە جووڵەی تۆپخانەکان کرد، شایەنی باسە کە وێلینگتۆن ھێزەکانی خۆی لە پشت گردێکەوە دانابوو بۆ پاراستنی لە ھێرشەکانی ناپلیۆن، جگە لەوەش، ئەو گردە ڕۆڵێکی سەرەکی ھەبوو لە کۆتایی ھێنانی شەڕەکە، و پێش دەستپێکردنی شەڕەکە فەرەنسییەکان ھەوڵیاندا کۆنتڕۆڵی بکەن لەسەر قەڵایەکی بچووک کە دەکەوێتە لای ڕۆژاوای سەنگەرەکە، کە لەلایەن ئینگلیزەکانەوە داگیرکرابوو، بەڵام ھەوڵەکانی فەرەنسییەکان بۆ کۆنترۆڵکردنی شکستی ھێنا، نیوەڕۆی ئەو ڕۆژە ناپلیۆن فەرمانیدا تۆپخانەکان ئاراستەی سەربازانی سوپای ئینگلیز بکرێت، ئەمەش زیانێکی زۆری بە سەربازانی ویلنگتۆن گەیاند، سەرەتای ئێوارەش لەگەڵ ھێزەکانیدا (بلوچەر) گەیشت بە ھێزەکانییەوە بۆلای ویلنگتۆن کە مەوقیفێکی سەخت بوو لەبەردەم ناپلیۆن و لە کاتی پێویستدا ھەردوو ھێزەکە یەکیان گرت و لێرەدا ناپلیۆن فەرمانیدا بە فیرقەی پاسەوانی ئیمپراتۆر ھێرش بکات و تۆپھاوێژەکان تەقەکانیان ئاڵوگۆڕ کرد، ناپلیۆن کاتێکیش ھەوڵیدا لێدانێک بدات لە دڵی سوپای ئینگلیز، ناپلیۆن زیانێکی گەورەی بەرکەوت و گوڵی سەربازە دێرینەکانی پاسەوانانی سوپای ئیمپراتۆر کەوتە سەری، کاتێک ھێزەکانی (بلوچەر) و (وێلینگتۆن) کۆدەبوونەوە.[١٢]
ئەنجامەکانی شەڕەکەدەستکاری
شەڕی واترلۆ دوا لاپەڕەی ئیمپراتۆرییەتی ناپلیۆن بۆناپارتە، سەرۆکە ژیرەکە و فەتحکاری ئەورووپا، کە گەڕایەوە پاریس و دەستبەرداری تەختی پاشایەتی بوو و دوورخرایەوە بۆ دوورگەی سانت ھێلانە.[١٢]
ھێزدەستکاری
٧٢ ھەزار سەرباز
ھاوپەیمانی دژ:
١١٨ ھەزار سەرباز
زیانەکاندەستکاری
٢٥ ھەزار کوژراو و بریندار و ١٥ ھەزار بێسەروشوێن و ٧ ھەزار دیل گیراون
ھاوپەیمانی دژ:
٢٤ ھەزار کوژراو و بریندار
سەرچاوەکاندەستکاری
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە شەڕی واترلۆ تێدایە. |
- ^ ئ ا Bodart 1908, p. ٤٨٧.
- ^ ئ ا ب Bodart 1908, p. 487.
- ^ Hofschröer 1999, pp. ٦٨–٦٩.
- ^ Hofschröer 1999, p. 61 cites Siborne's numbers.
- ^ Hamilton-Williams 1994, p. 256 gives 168,000.
- ^ Barbero 2005, pp. ٧٥–٧٦.
- ^ Hamilton-Williams 1994, p. ٢٥٦.
- ^ Chesney 1874, p. ٤.
- ^ Barbero 2006, p. ٣١٢.
- ^ Barbero 2005, p. ٤٢٠.
- ^ ئ ا Barbero 2005, p. ٤١٩.
- ^ ئ ا ب پ "معركة واترلو", ويكيبيديا (بە عەرەبی), 19 نیسان 2023, retrieved 10 May 2023