سانت ھێلانە

دوورگەیەک لە زەریای ئەتڵەسی سەر بە بەریتانیا

سانت ھێلانە یان سانت ھێلینا (بە ئینگیزی: Saint Helena) دەکەوێتە زەریای ئەتڵەسی سەر بە بەریتانیایە ناوی دوورگەکە ناوی سانت ھێلانەیە وەک بەرچاوڕوونییەکە چونکە دوورگەیەکی گڕکانییە، بەناوبانگە چونکە ناپلیۆن بۆناپارت لە ساڵی ١٨١٥ تا مردنی لە ساڵی ١٨٢١ لەوێ دوورخراوەتەوە، ماڵی لۆنگوود ئەو شوێنەیە کە ناپلیۆن لێی ماوەتەوە و دۆڵی سانێش ئەو شوێنەیە کە پاشای حکوومەتی فەرەنسا لە ساڵی ١٨٥٨ەوە لەوێ بە خاک سپێردراوە، لە دوای سانت ھێلانە دوورگەی ئاسنشن و تریستاندا کونھا دێن.

ئاڵای دوورگەی سانت ھێلانە
نەخشەی ناوچەی سانت ھێلانە

دوورگەکە لە ٢١ی ئایاری ساڵی ١٥٠٢ لەلایەن کەشتیوانی پورتوگالی (جواو دا نۆڤا) دۆزرایەوە و ناوی لێنا سانت ھێلانە، دوورگەکە کەسی تێدا نەبوو، بە تێپەڕبوونی کات، پورتوگالییەکان کڵێسا و ھەندێک خانوویان دانا، و بزنیان ھێنا بۆ ئەوەی لە دوورگەکەدا وەک سەرچاوەی گۆشت بەخێویان بکەن، تۆماس کاڤێندیش بووە یەکەم ئینگلیز کە لە ساڵی ١٥٩١دا پێی لەسەر دوورگەکە داناوە، پاشان دوورگەکە لە ساڵانی ١٦٠٠ەوە بۆ دەریاوانەکانی پورتوگال و ئینگلتەرا و فەرەنسا و ھۆڵەندا ناسراو بوو، کە دوورگەکەیان وەک شوێنێک بۆ وەرگرتنی پێداویستییەکان بەکارھێنا.

دانیشتووان

دەستکاری

ئێستا سانت ھێلانە چەند ھەزار کەسی تێدا نیشتەجێیە، زۆربەیان لە ڕۆژاوا و باشووری ئەفریقان، دوورگەکانی بەریتانیا و سکاندیناڤیاوە ھاتوون و دانیشتووانەکەی دابەشکراون بەسەر ٥٠٪ ڕەشپێستی ئەفریقییەکان، ٢٥٪ چینییەکان، و ٢٥٪ سپیپێستەکان، لە دەیەکانی ڕابردوودا زۆرێک لە دانیشتووان کۆچیان کردووە بۆ دوورگەکانی فۆڵکلاند یان شانشینی یەکگرتوو، بەپێی ساڵنامەی گەواھیدەرانی یەھوە لە ساڵی ٢٠٠٧، سانت ھێلانە زۆرترین ڕێژەی گەواھیدەرانی یەھوەیە لە ھەر ناوچەیەکی تری جیھاندا. ژمارەی دانیشتووانی دوورگەی تریستاندا کونھا نزیکەی ٣٠٠ کەسە کە زۆربەیان بە ڕەچەڵەک بەریتانین و ئایینی مەسیحی ئایینی باڵادەستە، لەگەڵ بوونی دوو گەورەترین ڕێبازی ئەنگلیکانیزم و کاسۆلیکی. دوورگەی ئاسنشن بە فەرمی بە بێ دانیشتووی ڕەسەن دادەنرێت و دوورگەکە نزیکەی ٣ ھەزار کەسی تێدا نیشتەجێیە کە زۆربەیان کارمەندانی سەربازی ئەمریکی و بەریتانیان، کە لەلایەن کۆمەڵێک بەڵێندەری ناوخۆیییەوە پشتگیری دەکرێن کە خزمەت بە بنکەی ئاسمانی ھاوبەشی ئینگلیز و ئەمریکی و خێزانی سەربازەکان دەکەن. ھاووڵاتیانی سانت ھێلانە و دوورگە وابەستەکان خاوەنی پێگەی خاکی دەرەوەی بەریتانیان و لە ٢١ی ئایاری ٢٠٠٢ ڕەگەزنامەی تەواوی بەریتانیایان پێبەخشرا.

ئابووری

دەستکاری

تا ساڵی ١٩٦٦، دوورگەکە ئابوورییەکەی دروستکردنی کەتانەکانی نیوزلەندا بووە و لە ئێستادا دوورگەکە بە تەواوی پشت بە ھاوکارییەکانی لەندەن دەبەستێت. پیشەسازی گەشتیاری لە سانت ھێلانە لەسەر بنەمای ئەو پڕوپاگەندەیە چونکە شوێنی دوورخستەوەی ناپلیۆنە و یاریگای گۆڵفی ھەیە. سانت ھێلانە ئەو قاوە بەرھەم دەھێنێت کە وا بڕیارە گرانترین قاوە بێت لە جیھاندا، پاوەندی سانت ھێلانە دراوی ناوخۆیییە و یەکسانە بە پاوەندی بەریتانی دەسەڵاتی سانت ھێلانە دراوی ئاسنین و دراوی کاغەزی خۆی بەرھەم دەھێنێت و یەکەم نیو پەنس بوو لەلایەن کۆمپانیای ڕۆژھەڵاتی ھیندستانەوە لە ساڵی ١٨٢١ دەرچوو بوو. ناوچەکە بانکی تایبەتی خۆی ھەیە بە ناوی بانکی سانت ھێلانە کە دوو لقی ھەیە، یەکێکیان لە جەیمستاونی پایتەخت و ئەوی دیکەیان لە جۆرج تاون، لە دوورگەی ئاسنشن.

جوگرافیا

دەستکاری
 
نەخشەی سانت ھێلێنا، ئاسنشن و تریستاندا کونھا

کۆی ڕووبەری سانت ھلانە ٤١٠ کیلۆمەتر دووجایە و پێکھاتووە لە سێ گرووپە دوورگە: سانت ھێلانە، ئاسێنسێن و تریستاندا کونھا، ھەر گرووپێک تایبەتمەندی جوگرافیای جیاوازیان ھەیە.

سەرچاوەکان

دەستکاری