کۆنسێرتی ئەورووپا (بە ئینگلیزی: Concert of Europe) ڕێککەوتنێک و ھەماھەنگی وڵاتە زلھێزەکانی ئەورووپا بوو، ئەوانیش ئیمپراتۆریەتیی ڕووسیا، ئیمپراتۆریەتیی نەمسا، شانشینی پرووسیا و شانشینی یەکگرتوو. مەبەست لە کۆنسێرتەکە پاراستنی یەکپارچەیی خاکی وڵاتان و سەقامگیری ھاوسەنگی ھێز بوو لە ئەورووپا و ئەم ماف و بەرپرسیارێتییە بەخشرایە زلھێزەکان بۆ جێبەجێکردنی ئەو ئامانجانەی کە پێشتر ئاماژەیان پێکرا بە پەیڕەوکردنی دەسەڵات و بیروڕای بەکۆمەڵیان بۆ کاروباری ناوخۆیی وڵاتانی دیکە، و ھەروەھا کاردانەوەی زلھێزەکانی دیکە بۆ جێبەجێکردنی ئەوانەی پێشتر باسمان کرد.

چەمکی کۆنسێرتی ئەورووپا بۆ یەکەمجار دوای شکستی ناپلیۆن و ئامادەبوونی نوێنەرانی وڵاتانی ئەورووپا دوای کۆنگرەی ڤیێنا (١٨١٤–١٨١٥) دەرکەوت و تا جەنگی جیھانیی یەکەم ڕۆڵی ھەبوو لە دیاریکردنی ڕێسا نێونەتەوەیییەکان و پەیماننامەکان و سنووردانان لەنێوان وڵاتانی ئەورووپا و جیھان.

مێژوو دەستکاری

بیرۆکەی یەکێتیی ئەورووپا پەرەی پێدرا لەلایەن ھەندێک کەسایەتیی وەک گۆتفرید لایبنیس و لۆرد گرێنڤیل.

کۆنسێرتی ئەورووپا، وەک ئەوەی مێتەرنیچ پەرەی پێداوە، لەسەر بنەمای بیرۆکەکانیان و لەسەر بیرۆکەی ھاوسەنگی ھێز لە پەیوەندییە نێونەتەوەیییەکاندا بوو، کە تێیدا ئاواتەکانی ھەریەک لە زلھێزەکان لەلایەن ئەوانی دیکەوە ڕادەگیرێت بۆ ھاوسەنگی ھێز:

کۆنسێرتی ئەورووپا، وەک لە قۆناغێکدا بە «یاسای نێونەتەوەیی لە واقیعدا» ناودەنرا، کە لە دوایین بڕیاری کۆنگرەی ڤیێنا وەرگیراوە. و بەڵێندان بەوەی کە ئەو سنوورانەی کە لە ساڵی ١٨١٥ دامەزراون، بەبێ ڕەزامەندی ھەشت وڵاتی واژووکار ناتوانرێت بگۆڕدرێن.

شۆڕشى فەڕەنسا دەستکاری

لە سەرەتای جەنگە شۆڕشگێڕییەکانی فەڕەنسا لە ساڵی ١٧٩٢ تا دوورخستنەوەی ناپلیۆن بۆ دوورگەی سانت ھێلینا لە ساڵی ١٨١٥، ئەورووپا لە دۆخێکی نزیکە بەردەوامی شەڕدا بوو. داگیرکاری سەربازیی فەڕەنسا لەم ماوەیەدا بووە ھۆی بڵاوبوونەوەی لیبرالیزم لە سەرانسەری کیشوەرەکەدا، لە ئەنجامدا زۆرێک لە وڵاتان یاسای ناپلیۆنیان گرتەبەر. و وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر بە ڕادیکالیزمی شۆڕشی فەڕەنسا، زۆربەی ھێزەکانی شەڕەکانی ناپلیۆن ھەوڵی ڕاگرتن و سنووردارکردنی لیبرالیزم و نیشتمانپەروەرییان دەدا، و گەڕانەوە بۆ دۆخی پێشوەختەی ئەورووپا لە ساڵی ١٧٨٩.

قۆناغی یەکەم دەستکاری

قۆناغی یەکەمی کۆنسێرتی ئەورووپا بەم شێوەیە وەسف دەکرێت کە لە ساڵی ١٨١٤ دەستی پێکردووە کاتێک کۆنگرەی ڤیێنا بەڕێوەچوو، و لە سەرەتای شەستەکانی ھەمان سەدەدا کۆتایی ھات، لەگەڵ داگیرکاریی پرووس و نەمسا بۆ دانیمارک. ئەم قۆناغە کۆمەڵێک کۆنفرانسی لەخۆگرتبوو، لەوانە کۆنفرانسی پاریس لە ساڵی ١٨٥٦، وەک ھەندێک لە زانایان دەڵێن ئەم کۆنفرانسە نوێنەرایەتی لوتکەی کۆنفرانسی ئەورووپی دەکرد لە کۆتایی جەنگی کریمەدا.

سەرچاوەکان دەستکاری

بەشداربووانی ویکیپیدیا، «کنسرت اروپا»، ویکیپیدیای فارسی. سەردان لە ٤ی ٩ی ٢٠٢٣.


بەشداربووانی ویکیپیدیا، «الوفاق الأوروبي»، ویکیپیدیای عەرەبی. سەردان لە ٤ی ٩ی ٢٠٢٣.