کلێمنس فۆن مێتەرنیش

شا کلیمنس فینزڵ مترنیچ (ماوەی ژیان:١٥ی ئایاری ١٧٧٣ تاکوو ١١ی ١١ی حوزەیرانی ١٨٥٩) ، سیاسەتمەدار و پیاوی دەوڵەتی نەمسا بووە و لەگرنگترین کەسایەتیەکانی سەدەی نۆزدەھەم بووە، لە ١٥ مایۆی ساڵی ١٧٧٣ لەناوەڕاستی ڕۆژئاوای ئەڵمانیا لەدایک بووە، ساڵی ١٧٨٧ مێتەرنیش لەزانکۆی ستراسبۆرگی فەرەنسی دەستی بەخوێندن کردووە، بەڵام دوای ھەڵگیرسانی شۆڕشی فەرەنسا لە ساڵی ١٧٨٩ ناچار بووە واز لەخوێندن بھێنێت و فەرەنسای بەجێھێشتووە. مێتەرنیش ساڵی ١٧٩٢ لەڕیزی حکومەتی نەمسا ئیشی کردووە، دوای ئەوەی دوو ساڵ لە ئینگلتەرا ماوەتەوە ڕۆشتووە بۆ ڤیێنا و ساڵی ١٧٩٥ ھاوسەرگیری لەگەڵ کۆنتیس ئیلیانوور فۆن مێتەرنیش کردووە کە کچی ڕاوێژکارێکی پێشووی ئیمپراتۆریەتی پێشووی نەمسا بووە ھەر بۆیە وەکو باڵیۆز لە شوێنێکی باڵا لەنەمسا دامەزراوە، ساڵی ١٨٠٣ وەکو باڵیۆز لە بەرلین دامەزراوە و دواتر ناپلیۆن داوای لێکردووە وەکو باڵیۆزی نەمسا بڕوا بۆ پاریس و لە ساڵی ١٨٠٦ لە پاریس دامەزراوە. ساڵی ١٨٠٩ دوای ھەڵگیرسانی جەنگی نێوان نەمسا و فەڕەنسا مێتەرنیش دەستگیرکراوە و خراوەتە زیندانەوە وەکو تۆڵەسەندنەوەیەک لە نەمسا کە دوو کارمەندی فەرەنسای دەستبەسەر کردبوو، کاتێک کە ناپلیۆن ڤێیەنای داگیرکرد بەرامبەر بە ئازاد کردنی دوو کارمەندە فەرەنسیەکە ئەویشیان ئازاد کردووە، لە ساڵی ١٨٠٩ لەلایەن ئیمپراتۆرەوە کراوە بە وەزیری دەروەی نەمسا و تاکو ساڵی ١٨٤٨ لەم پۆستە بەردەوام بووە. دوای دۆڕاندنی ناپلیۆن ناوی مێتەرنیش وەکو ئەستێرە درەوشاوەتەوە، لە ساڵی ١٨١٣ نازناوی شا و کۆنتی لێنراوە، لەماوەی ٣٠ ساڵدا ڕۆڵێکی بەرچاوی ھەبووە لە سیاسەتی ئەورووپادا و مێژوو نووسانیش ماوەی ساڵی ١٨١٥ بۆ ساڵی ١٨٤٨ یان ناو ناوە بە ناوی سەردەمی مێتەرنیش، بە دانەری بنەماکانی کاری سیاسی دادەنرێت کە زلھێزەکانی ئەورووپا لەدوای کەوتنی ناپلیۆن بۆ ماوەی ٤٠ ساڵ پەیڕەویان کردووە. کلیمنس فۆن مێتەرنیش لە ١١ یۆنیۆی ساڵی ١٨٥٩ لەڤیێنا کۆچی دوایی کردووە.

کلیمنس مترنیچ

سەرچاوە دەستکاری