شەڕەکانی ناپلیۆن

زنجیرەیەک شەڕ لە ساڵانی ١٨٠٣–١٨١٥ بە سەرۆکایەتی ناپلیۆن

شەڕەکانی ناپلیۆن (بە فەڕەنسی: Guerres napoléoniennes) زنجیرەیەک شەڕە کە لە سەردەمی ناپلیۆن بۆناپارتدا بەسەر فەڕەنسادا لە نێوان ئیمپراتۆریەتیی یەکەمی فەڕەنسا و ھاوپەیمانەکانی لە لایەک و ھێزەکانی ھاوپەیمانە گۆڕاوەکان لەلایەکی دیکە لە نێوان ساڵانی ١٨٠٣ بۆ ١٨١٥. لە ڕووداوە گرنگەکانیدا ڕووخانی ئیمپراتۆریەتیی ڕۆمیی پیرۆز و دروستکردنی یەکێتیی ڕاین و داگیرکردنی بەرلین و ڤییەنایە.

دەسەڵاتی فەڕەنسا بە داگیرکردنی زۆربەی وڵاتانی ئەورووپا بە خێرایی فراوان دەبوو، بەڵام لە ساڵی ١٨١٢ دۆخەکە گۆڕا. شکستی فەڕەنسا لە ھێرشکردنە سەر ڕووسیا لە ساڵی ١٨١٢ بەزۆری بووە ھۆی لاوازبوونی دەسەڵاتی فەڕەنسا. لە ئایاری ساڵی ١٨١٤، دواجار ناپلیۆن تووشی شکستێکی سەربازی تەواو بوو. و ئەم شکستە بووە ھۆی دوورخستنەوەی بۆ دوورگەی ئەلبا و گەڕانەوەی بنەماڵەی بۆربۆن بۆ سەر دەسەڵاتی فەڕەنسا و گەڕانەوەی پادشایەتی.

جەنگی لەگەڵ نەمسا

دەستکاری

ناپلیۆن دوای پەیمان بەستنی سێیەمی ئەوروپا دوای ئەوەی لەوکاتە(ولیام پت) هاتە سەرحوکم توانی بەرەیەک لە (بەریتانیا-نەمسا-ڕوسیا-سوید)لەدژی فەڕەنسا پێک بێنێ کەبە پەیمان بەستنی سێیەم ناسرا.ناپلیۆن وازی لەداگیرکردنی بەریتانیا هێنا و لەگەڵ نەمسا جەنگا لەشەڕی ئولم بەسەر نەمسا سەرکەوت لەتشرینی یەکەمی ساڵی ١٨٠٥ چووە ناو ڤیەنا.بەڵام لەهەمان کاتدا لەدەریادا بەسەرکردایەتی فەرماندە(لۆرددنلسۆن)لەشەڕی ترافلگار بەسەر کەشتیگەلی فەرەنسا زاڵبوو.

شەڕی ئوستەرلیتز

دەستکاری

لە شەڕی ئوستەرلیتز ناپلیۆن بەردەوام بوو لە بەرهەڵستی کردنی دووژمنەکانی و لەم جەنگەدا سوپاکانی فڕەنسیسی دووەم و ئەسکەندەری یەکەم قەیسەری ڕووسیا لە کانوونی یەکەمی ١٨٠٥ بەزاند.

شەڕی جێنا

دەستکاری

لە شەڕی جێنا ناپلیۆن سوپای فریدریک ویلیەمی سێیەم پادشای پڕووسیای شکاند لە ساڵی ۱۸۰٦. پاشان ناپلیۆن بەردەوامبوو لە جەنگ لە ڕووسیا لە پڕووسیای ڕۆژھەڵات بە سوپای ڕووسیا گەیشت و لە ساڵی ۱۸۰۷ بەسەریدا سەرکەوت و پەیماننامەی (تلست) لەنێوان ناپلیۆن و ئەسکەندەر بەسترا.

تێکشکانی ناپلییۆن

دەستکاری

ناپلیۆن لەساڵی ۱۸۱۲ خۆی بۆ ھێرش بۆ سەر ڕووسیا ئامادەکرد زیاتر لە ٦۰۰،۰۰۰ سەربازی بۆ ھێرشەکە ئامادەکرد ناپلیۆن لە حوزەیرانی ۱۸۱۲ ھێرشی بۆسەر ڕووسیا برد. قەیسەری ڕووسیا بڕیاری شەڕی بەرامبەر ناپلیۆن نەدا. بەڵکو کشانەوەی بەباش زانی تا دووژمنەکەی راکێشێتە دەشتە سارد و سڕەکانی ڕووسیا. ناپلیۆن ھەتاوەکو ناو شاری مۆسکۆ چوو سەربازانی مۆسکۆ شاری مۆسکۆیان سوتاند و ھەموو کەلوپەل و خواردەمەنییەکانی سوپاکەی ناپلیۆن سوتا و فەوتا. ناپلیۆن بە ناچاری گەڕایەوە بۆ فەڕەنسا لەرێگای گەڕانەوەیدا نیو ملیۆن سەربازی سوپاکەی ناپلیۆن مردن.

شەڕی لایپزیگ

دەستکاری

شەڕی لایپزیگ ئەم جەنگە لە تشرینی یەکەمی ساڵی ۱۸۱۳ روویدا و ناونرا بە «شەڕی میللەتان»، ناپلیۆن لەو جەنگە زۆر بەخراپی شکا و خۆیدا بەدەستەوە و پەیماننامەیەکی مۆرکرد. دواتر ناپلیۆن لەلایان ھاوپەیمانان دورخرایەوە بۆ دوورگەی ئەلبا.

جەنگی واترلۆ

دەستکاری

ناپلیۆن لە دوورگەی ئەلبا زانیبووی گەل ھێشتا ئەویان دەوێت بۆیە بەدزییەوە ھەڵھات لە ساڵی ۱۸۱٥. دواتر ناپلیۆن گەڕایەوە سەر دەسەڵات لە ۱۸حوزەیرانی ۱۸۱٥ پاشان چووە ناو بەلجیکا و جەنگی واترلۆی بەرپاکرد بەڵام لەم جەنگە تووشی شکست بوو و کۆتا جەنگی ناپلیۆن بوو. دواتر لەلایان ھاوپەیمانان دورخرایەوە بۆ دوورگەی سانت ھێلانە دوای پێنچ ساڵ و نیو لەو دوورگەیە لەساڵی ۱۸۲۱ کۆچی دوایی کرد.

سەرچاوەکان

دەستکاری

بەشداربووانی ویکیپیدیا، «جنگ‌های ناپلئونی»، ویکیپیدیای فارسی. سەردان لە ٢٦ی ٨ی ٢٠٢٣.


٭ پەرتووکی مێژووی پۆلی ۱۱ی وێژەیی

٭ پەرتووکی مێژووی ئەورووپای ھاوچەرخ