کۆسۆڤۆ لە ئۆڵۆمپیاد

کۆسۆڤۆ بۆ یەکەمجار لە ساڵی ٢٠١٦ وەک نەتەوەیەکی سەربەخۆ بەشداری یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد کرد. لەو کاتەوە، بەشداری سەرجەم یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینە کردووە، ھەروەھا ساڵی ٢٠١٨ بۆ یەکەمجار لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی زستانە بەشداری کردووە. لێژنەی ئۆڵۆمپیادی کۆسۆڤۆ ساڵی ١٩٩٢ دامەزراوە، لە ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ لەلایەن لیژنەی ئۆڵۆمپیادی نێودەوڵەتی بەفەرمی ناسێنراوە. وەرزشوانانی ئەم وڵاتە خاوەنی ٣ مەدالیای ئۆڵۆمپیادن.[١][٢]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Kosovës, Komiteti Olimpik i. "Komiteti Olimpik i Kosovës". Komiteti Olimpik i Kosovës. Retrieved 2022-08-12.
  2. ^ "Kosovo at the Olympic Games". www.topendsports.com. Retrieved 2022-08-12.

بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Kosovo at the Olympics»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ١٢ی ئابی ٢٠٢٢.