کوردانی فەلەستین (بە کوردیی باکووری: Kurdên Filistînê، بە عەرەبی: اكراد فلسطين‎) بە ئەو ژمارە لە خەڵکی فەلەستین دەگوترێت کە ڕەچەڵەکێکی کوردیان ھەیە. زۆرینەی ئەو کوردانە لە سەردەمی ئەیووبییەکان و لە کاتی شەڕەکانی خاچھەڵگریدا بۆ فەلەستین کۆچیان کردووە. سەرکردەکانی ئەیووبی زۆر یەک لە ھۆزە کوردەکانیان لە فەلەستین جێگر کردن ھەتاوەکوو بەرگری لە سنوورەکانی ئەو ئیمپراتۆریەتییەتە بکەن. کوردەکانی فەلەستین زۆرتر لە شارەکانی ئەلخەلیل، قودس و نابلوس دەژین. پێشبینی دەکرێت کە نزیکەی یەک لە سێی دانیشتووانی ئەلخەلیل بە ڕەچەڵەک کوردبن و گەڕەکی خۆیان ھەیە کە بە ناوی خۆیانن وەکوو حارەتول ئەکراد (غەڕەکی کوردان). ھەروەھا زۆرێک لە بنەماڵە کوردەکان لە دوای دەسەڵاتداریی ئەیووبییەکان چوونەتە فەلەستین، بەتایبەت لە سەردەمی عوسمانییەکاندا. کوردەکان گەورەترین کەمینەی نەتەوەیین لە کەناری ڕۆژاوا.[٣]

کوردانی فەلەستین
ژمارەی سەرجەمی دانیشتووان
ناوچەکان بە ژمارەی دانیشتووانی بەرچاو
ئەلخەلیل، قودس، نابلوس
زمانەکان
عەرەبی (لە ئێستادا)، کوردی (لە مێژوودا)
ئایین
ئیسلام (سوننە)
گرووپە ڕەگەزییە پێوەندیدارەکان
کوردانی دیکە،[٢] فەلەستینییەکان و کوردە جووەکان

زمان دەستکاری

زمانی کوردی لە سەردەمی عوسمانییەکان لە فەلەستیندا، لەلایەن ھەندێک خەڵکی کوردەوە ھەتا کۆتاییەکانی دەیەی ١٨٥٠ قسەی پێدەکرا. ئەمڕۆکە نزیکەی گشت کوردانی فەلەستین بە عەرەبی دەدوێن، لەبەر ئەوەی کە لە ناوچەیەکی جوگرافیاییی عەرەب زماندا ھەڵکەوتوون.

ئەمانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Roger Hercz. "How Palestinians came to reject Kurdish demands for a homeland". alaraby.co.uk. Retrieved 2017-11-26.
  2. ^ "The President of the Iraqi Kurdistan Region receives a delegation from Hebron Municipality and welcomes the opening of a PNA office in Arbil |". hebron-city.ps. Retrieved 2017-11-26.
  3. ^ "Who are the Palestinians?". Israel National News. Retrieved 2017-11-26.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری