کلۆدیا شەینباوم
کلۆدیا شەینباوم پاردۆ (بە ئینگلیزی: Claudia Sheinbaum Pardo) لەدایکبووی ٢٤ی حوزەیرانی ١٩٦٢ سیاسەتوان و زانا و سەرۆکی ھەڵبژێردراوی مەکسیکە. ئەندامی پارتی سیاسی چەپڕەوی مۆرێنایە.[١] لە ساڵی ٢٠٠٠ تا ٢٠٠٦، شەینباوم وەک وەزیری ژینگە لە سەردەمی حکوومەتی ئەندرێس مانوێل لۆپێز ئۆبرادۆر کاری کردووە. شەینبام لە ساڵی ٢٠١٥ تا ٢٠١٧ وەک سەرۆکی نوێنەرانی ناوچەی تلالپان کاری کردووە[٢] لە ھەڵبژاردنی گشتی مەکسیک لە ساڵی ٢٠٢٤ کاندیدی سەرۆکی مەکسیک بووە.
کلۆدیا شەینباوم | |
---|---|
لەدایکبوون | مەکسیکۆ سیتی، مەکسیک | ٢٤ی حوزەیرانی ١٩٦٢
Second family name in Spanish name | Pardo |
باوک | Carlos Sheinbaum Yoselevitz |
دایک | Annie Pardo Cemo |
ھاوسەر | Carlos Imaz Gispert، Jesús Maria Tarriba |
زمانی زگماکی | ئیسپانی |
زمانەکانی ئاخاوتن | ئیسپانی، ئینگلیزی |
پیشە | سیاسەتوان |
بواری کار | سیاسەتوان |
شوێنی کارکردن | National Autonomous University of Mexico، Government of Mexico City |
پۆستەکان | Head of Mexico City government، Jefe Delegacional، president-elect، President of Mexico |
پەروەردە | National Autonomous University of Mexico، Lawrence Berkeley National Laboratory، National Autonomous University of Mexico، National Autonomous University of Mexico |
پلەی ئەکادیمی | Doctor of Engineering |
ڕاوێژکاری دکتۆرا | Manuel Martínez Fernández |
دانیشتووی | مەکسیکۆ سیتی |
ئەندامی حیزبی | Morena، Party of the Democratic Revolution |
کاندید لە ھەڵبژاردنی | 2024 Mexican presidential election |
ئایین | بێدینی |
ئەندامی | لێژنەی گوڕینی کەش و ھەوا، Committee for Development Policy، Mexican Academy of Sciences |
خەڵاتەکان | ١٠٠ ژنی بی بی سی |
شەینباوم دکتۆرای لە ئەندازیاری وزە لە زانکۆی نیشتمانی ئۆتۆنۆمی مەکسیک (UNAM) بەدەستھێناوە. وەک ئەکادیمیستێک، زیاتر لە ١٠٠ بابەت و دوو کتێبی لەسەر وزە، ژینگە و پەرەسەندنی بەردەوام نووسیوە. شاینبام بەشداری لە پانێڵی نێوان حکوومەتەکان کردووە بۆ گۆڕانی کەشوھەوا، و لە ساڵی ٢٠١٨دا وەک یەکێک لە ١٠٠ ژن لە بی بی سی ناوی ھاتووە.
لە ٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ەوە، بە پشتبەستن بە ئەنجامە سەرەتایییەکان، پێدەچێت شەینبام ببێتە یەکەم ژن و یەکەم کەس لە پاشخانێکی جوولەکە کە وەک سەرۆکی مەکسیک ھەڵبژێردرێت دوای ئەوەی سەرکەوتنێکی گەورەی دەستەبەرکرد، ھەرچەندە ھێشتا فەرمی نییە.[٣][٤]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ https://www.france24.com/en/americas/20240603-sheinbaum-set-to-win-mexico-election-becoming-first-female-president
- ^ "Mexico City's 1st Elected Female Mayor Takes Office". VOA (بە ئینگلیزی). 5 December 2018. Archived from the original on 7 September 2023. Retrieved 7 September 2023.
- ^ Madry, Kylie; Valentine, Hilaire (2 June 2024). "Mexico's Sheinbaum poised to become first woman president". Reuters.
- ^ "Mexico's likely next president would be its first leader with a Jewish background". AP News (بە ئینگلیزی). 2024-04-22. Retrieved 2024-06-03.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە کلۆدیا شەینباوم تێدایە. |