ئەندرێس مانوێل لۆپێز ئۆبرادۆر
ئەندرێس مانوێل لۆپیز ئۆبرادۆر (لەدایکبووی ١٣ی تشرینی دووەمی ١٩٥٣) سیاسەتوانێکی مەکسیکییە کە وەک ٦٥مین سەرۆکی مەکسیک لەوەتەی ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨وە خزمەت دەکات.
بڕوانامەی بەکالۆریۆسی ھەیە لە زانستی سیاسیدا لە ١٩٧٦ دەستی بەکاری سیاسی کرد وەک ئەندامی پارتێکی مەکسیک لە ١٩٨٩ چووە پاڵ پارتی (PRD) لەوێوە لە ١٩٩٤ بووە کاندیدی پارێزگای شاری تاباسکۆی مەکسیک لە نێوان ساڵانی ١٩٩٦ تا ١٩٩٩ سەرکردەی نیشتمانی بوو لە پارتی (PRD) لە ساڵی ٢٠٠٠دا وەک سەرۆکی حکوومەتی شاری مەکسیک پاڵێورا دواتر پارتەکەی جێھێشت و لە ٢٠١٤ پارتێکی بەناوی (جوڵانەوەی بنیادنانەوەی نیشتمانی - MORENA) دامەزراند کە تا ٢٠١٧ سەرکردایەتی ئەکرد.
لە ئەیلوولی ٢٠٠٥ پارتی (PRD) لۆپیزی وەک پالێوراوێک کاندید کرد بۆ ھەڵبژاردەی سەرۆکایەتی بۆ ساڵی ٢٠٠٦ لە ٦ی تەممووزی ڕێکخراوی (IFE) کە برپرسە لە ڕێکخستنی ھەڵبژاردەکانی مەکسیک ڕاگەیاند کەوا پاڵێوراو فیلیپ کالدێرۆن بە ھێنانی (٢٤٣٬٩٣٤) دەنگ سەرکەوتنی تۆمارکردووە بۆ سەرۆکایەتی،[١] لۆپیز ناڕەزایەتی دەڕبری و بەشێوەیەکی یاسایی داوای دووبارە ھەژمارکردنەوەی دەنگەکانی کرد لۆپیز لە ٨ی تەممووزی ٢٠٠٦ بانگھێشتی پشتگیریکەرانی خۆی کرد کە ناڕەزایی دەرببڕن و دژایەتی ئەو دەنگدانە بکەن و داوای دووبارە ھەڵبژاردنەوە بکەن و وتی حکوومەت بەرپرسیار دەبێت لەھەر کێشەیەک، ھەرچۆنێک بێت دوای ئەوەی بەرپرسەکانی جکومەت داواکەی ڕەت دەکەنەوە و دەنگدانەکە دادەخەن[٢] لە ٥ی ئەیلوولی ٢٠٠٦، ڕێکخراوی (TEPJF) کە ڕێکخراوێکی دادوەرییە لە مەکسیک و بەرپرسە لە ڕێکخستنەوەی دەنگەکان و ئاشکرا کردنی دەنگەکان و ڕاگەیاندنی پاڵێوراو وەک سەرۆک ڕایگەند کەوا ھەڵبژاردەکە دادپەروەرانە بوو و کالدێرۆن وەک سەرۆکی مەکسیک دیاری دەکرێت.[٣][٤]
کاندیدەکان | پارت | ھاوپەیمانی | دەنگەکان | %ڕێژە | |
---|---|---|---|---|---|
فیلیپێ کالدێرۆن | National Action Party | None | ١٥٬٠٠٠٬٢٨٤ | ٣٥٫٨٩٪ | |
ئەندرێس مانوێل لۆپێز ئۆبرادۆر | Party of the Democratic Revolution | Coalición por el Bien de Todos | ١٤٬٧٥٦٬٣٥٠ | ٣٥٫٣١٪ | |
ڕۆبێرتۆ مادرازۆ | Institutional Revolutionary Party | Alianza por México | ٩٬٣٠١٬٤٤١ | ٢٢٫٢٦٪ | |
پاتریسیا مێرکادۆ | Social Democratic and Peasant Alternative Party | None | ١٬١٢٨٬٨٥٠ | ٢٫٧٠٪ | |
Roberto Campa Cifrián | New Alliance Party | None | ٤٠١٬٨٠٤ | ٠٫٩٦٪ | |
Write in | ٢٩٧٬٩٨٩ | ٠٫٧١٪ | |||
Blank/Invalid | ٩٠٤٬٦٠٤ | ٢٫١٦٪ | |||
Total | ٤١٬٧٩١٬٣٢٢ | ١٠٠٫٠٪ | |||
Source: Instituto Federal Electoral [١] ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. |
لە ئەنجامی ئەم ڕاگەیاندنەش باسی سەرۆک فرانسیسکۆ مادێرۆیان کرد کە خۆی وەک سەرۆکی مەکسیک ڕاگەیاند لە ساڵی ١٩١٠ لە دژی پۆفیریۆ دیازی گەندەڵ،
دوای ھەڵبژاردن
دەستکاریلە شەوی ھەڵبژاردنەکە لۆپێز ئۆبرادۆر سەرکەوتنی خۆی ڕاگەیاند بۆ پشتگیریکەرانی، ڕاگەیاند کەوا بەپێی دەنگەکان ئەو بە ٥٠٠ ھەزار دەنگ بردوویەتییەوە،[٥] بەڵام باسی ھیچ دەنگدانێکی نەکرد وەک سەرچاوە لەو کاتە، دواتر باسی دەنگی ھەندێکی کرد وەک (Covarrubias, و IMO)[٦][٧] چەن ڕۆژێک دواتر ڕێکخراوی (FEI) دواین ئەنجامەکانی ولاو کردەوە، کە وایکرد لۆپێز بکەوێت بە ڕێژەی ٠٫٥٨٪ یان بە نزیکەیی ٢٤٣ ھەزار دەنگ، دواتر لۆپێز ئۆبرادۆر چالنجی یاسایی کرد و باسی لەوە کرد کەوا پێویستە دەنگەکان دووبارە ھەژمار بکرێنەوە «دەنگ بە دەنگ» لەھەموو سندووقی دەنگەکان کەیس
ەکە لەلایەن ڕێکخراوی (TEPJF - ڕێکخراوی دادوەری و ڕێکخستنەوە و ئاگاداری خولی ھەڵبژاردنەکان) تاوتوێی داواکەی لۆپێز کراو، و بڕیاردرا کەیسەکە دابخرێت،
دوای ئەوەی کەیسەکە داخرا، ڕێکخراوی (IFE) داوای لەھەردوو کاندیدەکە کرد کەوا بوەستن لەوەی ناونیشان بەخۆیان بدەن و خۆیان وەک سەرۆک دەست نیشان بکەن تا ئەوکاتەی تەواوی شتەکان یەکلایی دەبنەوە، بەڵام ھەردوو بەرە سەرپێچی ئەو داوایەیان کرد، بۆ نموونە لە گفتوگۆیەکی تەلەڤیزیۆنی ئینگلیزی بە زمانی ئیسپانی لەگەل لۆپێز ئۆبرادۆر لەسەر تاوتوێی سەرۆکایەتی، لۆپێز خۆی وەک سەرۆکی مەکسیک ئاماژە پێکرد.[٨][٩]ھەرچۆنێک بێت دواتر لۆپێز داوای کۆبونەوەی کرد لە شاری مەکسیک کە تێیدا لە کۆبونەوەکە ھەزاران کەس ئامادەبوون، داوای ئەوەیان ئەکرد کەوا دەنگی دەنگدانەکان دانە بە دانە دووبارە ھەژمار بکرێنەوە، لە ٣١ی تەممووزی ئەو ساڵە بە بەھۆی کردانەوەیەکی سەرپێچی کردنی سڤیل، لۆپێز گەمارۆی ١٢ کلیۆمتەری ڕێگای یەکێک لە گرنگترین شوێنەکانی پایتەختی دا (پاسیۆ دێ لا ڕێفۆرما)، کە خانوو و چەندین ھۆتێلی گرنگ و ئۆفیسی سەرەکی و مارکێتی بازرگانی گەورەی لێ بوو[١٠] گرووپە بازرگانییەکان باسی ئەوەیان کرد گەمارۆدانەکە کێشەی بۆ بازرگانییەکەیان دروست کردووە و ڕۆژانە زیانی ٣٥ ملیۆن دۆلاری لێ داون[١١] و داوایان لە حکوومەت کرد لە باجی ئەمساڵیان خۆش بێت.
لە ٥ی ئاب ڕێکخراوی TEPJF بڕیاری دا ئەو داوایایەی پارتی PRD و پشتگیریکەرەکانی داوای دەکەن جێبەجێی بکات، حەوت نوێنەری ئەوێ ڕازی بوون لەسەر ئەوەی واژوو بکەن لەسەر دووبارە ھەژمارکردنەوەی ١١٬٨٣٩ سندووقی دەنگ لە ١٥٥ شوێنی وڵاتەکە جگە لەو ڕاستییەی لۆپێز بانگەشەی بۆ دەکرد کەوا دەبێت گشت سندووقی دەنگدانەکان پێویستە ھەژمار بکرێنەوە ھەرچۆنێک بێت ڕێکخراوی TEPJF بڕیاری دا کە چەن بەشێکی دەنگدانەگە دووبارە ھەژمار بکاتەوە، ئەمە جگە لەوەی لۆپێز داوای ئەکرد کەوا «دەنگ بە دەنگی» ھەڵبژاردنەکان پێویستە دووبارە ھەژمار بکرێنەوە پارتەکەی لۆپێز ئۆبرادۆر داوای ئەوەیان بەرز کردبۆوە کە دەبێت ٧١ ھەزار سندووقی دەنگ (ڕێژەی %٥٤) پێویستە ھەژمار بکرێتەوە، بەم شێوەیەش ڕێکخراوی TEPJF بەپێی یاسا بڕیاری دووبارە ھەژمارکردنەوەی تەنھا ٧١ ھەزار سندووقەکەی دەرکرد کە بەرزکرابوۆە وەک داوایەک.[١٢]
ھەرچۆنێک بێت دواتر لۆپێز ئۆبرادۆر ئەنجامەکەی ڕەتکردەوە و کێشەی سڤیل و خۆپیشاندان ڕوویدا لە ٩ی ئاب بە نزیکەی دوو کاتژێڕ ناڕەزایی و خۆپیشاندان ڕوویدا لە ڕێگای سەرەکی ھاتووچوو لە چوار شوێنی سەرەکی کە ڕێگای ھاتووچووی پەیوەندیدار ھەیە لەنێوان شاری مەکسیک بۆ شوێنەکانی تری وەک کوێرناڤاکا، کوێرێتارۆ، تۆلوکا، پاچواکا، خۆپیشاندەران ڕێگیان لە ھاتووچوو کردنی کەسانی فەرمی وڵاتەکە دەگرت ھەرچۆنێک بێت سەیارە ئاسایییەکانی تر سەربەست بوون لەوەی بە ئازادی ھاتوچۆ بکەن.
لە خۆپیشاندانەکە سەدان پشتگیریکەری لۆپێز چواردەورەی سێ شوێنی سەرەکیان گرت لەناویاندا بانکە بیانییەکان، دایان خستن بۆ چەندین کاتژمێر بەبیانووی ئەوەی بانکە بیانییەکان زیان بە وڵات ئەگەیەنن، و دەکرێت لەبەر ئەوەش بووبێت کە ئەم بانکانە پەیوەندیدار بوون لە کاری سیاسی مەکسیک بە پشتگیری پاڵێوراو کالدێرۆن.[١٣][١٤]
سەرۆکی یاسایی
دەستکاریلە ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٦، لۆپێز خۆی وەک سەرۆکی یاسایی ناساند لە زۆکالۆی شاری مەکسیک،[١٥] و پشتگیریکەرانی ناونیشانەکەیان پێداو پەسەندیان کرد،[١٦] لە دوایی ئەم کۆبوونەوەیە لۆپێز داوای دامەزراندنی حکوومەتێک و کابینەی کرد، و ئاماژەی بەوە کرد کە ئەو دڵنیایی دەکاتەوە کە بۆ خەڵک کاردەکات و خزمەتگوزاری بۆ خەڵکی بەتەمەن و گرووپەکانی تریش دابین دەکات دوایی ئەوەی پشتگیریکەرانی ئەویان وەک سەرۆکێکی یاسایی مەکسیک ڕاگەیاند، لۆپێز کابینەیەکی دانا بۆ ئەوەی ھەموو ئەو چالاکیانەی سەرۆکی پێشوو فیلیپێ کالدێرۆن کردوویەتی ھەژمار بکرێت[١٧] لەدوای بۆنەی خۆ بەسرۆک کردن لۆپێز باسی لەوەی کرد کە خزمەتگوزاری و خۆشی بۆ خەڵک دابین دەکات.[١٨]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «Va AMLO al Trife :: México». esmas. ٦ی تەممووزی ٢٠٠٦. لە ڕەسەنەکە لە ١٩ی حوزەیرانی ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٨ی ئایاری ٢٠١٢ ھێنراوە.
- ^ «Supporters of Mexico's Leftist Candidate Obrador Take to Streets». Fox News. 9 July 2006. لە ڕەسەنەکە لە ١١ی تەممووزی ٢٠٠٦ ئەرشیڤ کراوە. لە 8 July 2006 ھێنراوە.
{{cite news}}
: زیاتر لە یەک دانە لە|ناونیشانی ئەرشیڤ=
و|archive-url=
دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ «Supporters of Mexico's Leftist Candidate Obrador Take to Streets». Fox News. 9 July 2006. لە ڕەسەنەکە لە ١١ی تەممووزی ٢٠٠٦ ئەرشیڤ کراوە. لە 8 July 2006 ھێنراوە.
{{cite news}}
: زیاتر لە یەک دانە لە|ناونیشانی ئەرشیڤ=
و|archive-url=
دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ Carlos Avilés, Arturo Zárate (5 September 2006). «Proponen magistrados declarar Presidente electo a Calderón». El Universal (بە ئیسپانی). لە 17 April 2008 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە 16 June 2008 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
،|date=
، و|archive-date=
(یارمەتی) - ^ «Somos respetuosos de la autoridad electoral, pero ganamos la Presidencia, subraya López Obrador». لە ڕەسەنەکە لە ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی ئابی ٢٠٠٦ ھێنراوە.
- ^ «El PRD dice que López encabeza los sondeos a pie de urna y convoca a la población al Zócalo a las 23:00». Actualidad.terra.es. لە ڕەسەنەکە لە ٨ی شوباتی ٢٠٠٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٨ی ئایاری ٢٠١٢ ھێنراوە.
- ^ «Exit Poll and Quick Count Carried Out by IMO in Mexico» (PDF). لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ٢٨ی ئابی ٢٠٠٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی ئابی ٢٠٠٦ ھێنراوە.
- ^ «Página no está disponible». Univision.com. ٢٨ی تەممووزی ٢٠٠٦. لە ڕەسەنەکە لە ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٨ی ئایاری ٢٠١٢ ھێنراوە.
- ^ «El» (بە ئیسپانی). Economista.com.mx. لە ڕەسەنەکە لە ٣ی ئایاری ٢٠٠٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٨ی ئایاری ٢٠١٢ ھێنراوە.
- ^ «WTOP | Washington's Top News». WTOP. لە ڕەسەنەکە لە ١١ی حوزەیرانی ٢٠١١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی ئابی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ «El» (بە ئیسپانی). Economista.com.mx. لە ڕەسەنەکە لە ٣ی ئایاری ٢٠٠٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٨ی ئایاری ٢٠١٢ ھێنراوە.
- ^ Defienden Certeza de Proceso Electoral, El Norte, 8 August 2006 (requires subscription)
- ^ «Condenan banqueros bloqueos en centros financieros – El Universal – Elecciones». El Universal. لە 3 December 2011 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە 8 May 2012 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|archive-date=
(یارمەتی) - ^ «portada». reforma.com. لە ٨ی ئایاری ٢٠١٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٨ی ئایاری ٢٠١٢ ھێنراوە.
- ^ «Rinde AMLO protesta como "presidente legítimo" – El Universal – Sucesión». El Universal. لە ڕەسەنەکە لە ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە 8 May 2012 ھێنراوە.
{{cite news}}
: زیاتر لە یەک دانە لە|ناونیشانی ئەرشیڤ=
و|archive-url=
دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
(یارمەتی) - ^ «La izquierda mexicana proclama a López Obrador 'presidente legítimo' del país». Elmundo.es. لە ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ ھێنراوە.
- ^ «Izquierdista Lopez Obrador prepara su 'gabinete'». terra. لە ڕەسەنەکە لە ٨ی ئەیلوولی ٢٠٠٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٨ی ئایاری ٢٠١٢ ھێنراوە.
- ^ «Requires subscription». Elnorte.com. ٦ی نیسانی ٢٠١٠. لە ٨ی ئایاری ٢٠١٢ ھێنراوە.
بەستەرە دەرەکییەکان
دەستکاری- «The Crime Trends That AMLO Will Face». لە ڕەسەنەکە لە ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- «Official site of the "Legitimate Government"». لە ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٧ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٧ ھێنراوە.
- Shlaes، Amity (26 May 2006). «Blame Mexico, Too, for U.S. Immigration Trouble». Bloomberg.com. لە ڕەسەنەکە لە ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠٠٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ھێنراوە.
{{cite journal}}
: زیاتر لە یەک دانە لە|ناونیشانی ئەرشیڤ=
و|archive-url=
دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی) - «The front-runner under pressure, With his opinion-poll lead wobbling, Andrés Manuel López Obrador has yet to define precisely what sort of change he stands for». The Economist. 20 April 2006.
{{cite journal}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی) - Thompson، Ginger (11 July 2006). «Leftist Screens Videos He Says Prove Fraud in Mexico Vote». The New York Times. لە ڕەسەنەکە لە ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ھێنراوە.
{{cite journal}}
: زیاتر لە یەک دانە لە|ناونیشانی ئەرشیڤ=
و|archive-url=
دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی) - Poniatowska، Elena (١٨ی نیسانی ٢٠٠٥). «Democracy Now!». Description of Obrador's magnetism.
- «Official Site». lopezobrador.org (بە ئیسپانی). لە ٩ی تەممووزی ٢٠٠٦ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی تەممووزی ٢٠٠٦ ھێنراوە.
- «Official Campaign site». amlo.org (بە ئیسپانی). لە ڕەسەنەکە لە ١٤ی تەممووزی ٢٠٠٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی تەممووزی ٢٠٠٦ ھێنراوە.
- «Unofficial campaign site». Lopez-obrador.com.mx (بە ئیسپانی). لە ڕەسەنەکە لە ١٤ی تەممووزی ٢٠٠٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی تەممووزی ٢٠٠٦ ھێنراوە.
- «Extended biography by CIDOB Foundation». cidob-org (بە ئیسپانی). لە ڕەسەنەکە لە ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٧ ھێنراوە.
- «Collection of articles from Council on Hemispheric Affairs concerning Mexican politics».
- «Zapatista leader blasts López». El Universal (بە ئیسپانی). لە ڕەسەنەکە لە ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠٠٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ھێنراوە.
{{cite journal}}
: زیاتر لە یەک دانە لە|ناونیشانی ئەرشیڤ=
و|archive-url=
دیاری کراوە (یارمەتی) - «Redes Ciudadanas Baja California». amlo.org (بە ئیسپانی). لە ڕەسەنەکە لە ٩ی تەممووزی ٢٠٠٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی تەممووزی ٢٠٠٦ ھێنراوە.
- دەرکەوتن لە C-SPAN
ویکیھەواڵ ھەواڵی پەیوەندیداری ھەیە بە: |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئەندرێس مانوێل لۆپێز ئۆبرادۆر تێدایە. |