کرن
شارێک لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان
کرن یەکێکە لە شارەکانی پارێزگای کرماشان. خەڵکەکەی بە زمانی کوردیی باشووری دەئاخاوێنن و سەر بە ئایینی یارسانن.
کرن
کرندی ڕۆژاوا کرند غرب | |
---|---|
وڵات | کوردستان |
پارێزگا | کرماشان |
شارستان | داڵاھۆ |
بەرزایی | ١٥٣٠ مەتر (٥٬٠٢٠ پێ) |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠١٦) | |
• سەرجەم | ٧،٧٩٨ |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی (باشووری) |
• ئایین | یارسان، ئیسلام (شێعە و سوننە) |
کۆدی تەلەفۆن | ٠٨٣٥٣۷۲ |
کرن لەناوی چاندی کوردان بە ھۆی ئایینی یارسان و بارگە پیرۆزەکانی پیر بنیامین و پیر مووسی، پێشەی چەقۆسازی، تەموورە، نژیاروانیی بەردینە، کەشوھەوای خۆش و پێکەوەژیانی ئایینەکانی جیاواز لە ئاشتیدا ناسراوەتەوە.
زمان
دەستکاریزمانی زۆرینەی خەڵکی شاری کرن و دەوروبەری، کوردیی کرنی یان کرنیانەیە، کە یەکێکە لە بنزارەکانی دیالێکتی کوردیی باشووری کە تایبەتە بۆ کوردەکانی ئەم شارە. کوردیی کرنی تەنیا بنزاراوەی کوردیی باشوورییە ک ئرگاتیڤە و بەم ھۆیە ھەندێک پێیان وایە کە ئەم تایبەتمەندی لە کوردیی باشووریش بووە و لەناوچووە و ئێستاکە تەنیا لە بنزاراوەی کرنی ماوەتەوە.[١] جگە لە ئەم بنزاراوە، کوردیی گۆرانییش لە کرن ھێشتا دەئاخێڤدریت.
ئەمانەش ببینە
دەستکاریسەرچاوەکان
دەستکاریئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |