کتێبخانەی گشتیی سلێمانی

(لە کتێبخانەی گشتی سلێمانیەوە ڕەوانە کراوە)

کتێبخانەی گشتیی سلێمانی کتێبخانەیەکە دەکەوێتە شەقامی سالم لە سلێمانی.[١] یەکەم دروستبوونی ڕۆشنبیری لەڕێی سێکوچکەی بابانەوە بوو (نالی، سالم، کوردی) پەیامی فەرهەنگیان ڕاگەیاندووەکە و بابانەکان گرینگییەکی زۆریان داوە بە کتێب و لە کتێبخانەی گشتی سلێمانی کۆیاندەکردەوە بەهۆی ئەوانەوە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ڕوخساری ڕۆشنبیری لەم شارە درەوشاوەتەوە، و کتێبخانەی گشتی سلێمانی، یەکێکە لەو ناوەندانەی کە ماوەی ٧٦ ساڵە پرشنگی درەوشانەوەی کتێب و کارو چالاکییەکانی ئەم شارە ڕووناک کردۆتەوە.[٢][٣]

کتێبخانەی گشتی سلێمانی
دامەزراندن١٩٤٨؛ ٧٦ ساڵ لەمەوپێش (١٩٤٨)
شوێنسلێمانی, کوردستان
Other information
دەرھێنەرپیرەمێرد

مێژوو دەستکاری

لە چلەکانی سەدەی ڕابردوودا پیرەمێردی شاعیر و ڕۆژنامەنووسی گەورە، لە ڕۆژنامە (ژیان)ی خۆیدا ڕووی دەمی دەکاتە بەرپرسانی ئەو سەردەمە و دەڵێ: (سەعادەتی متصرف بۆ هەندێ کاروباری دیوانی خۆی چووە بۆ پایتەخت.. وەک بیستومانە بۆ ئەعماری مەملەکەتەکەمان مساعەدەی زۆر کراوە، ئینشەڵا ئاساری شیرین و ڕەنگین ئەبینین، ئاخ، خۆزگە کتێبخانەیەکی بە ئاساری خەیرییە بۆ بەرهەم دەهێناین و غیرای ڕۆحمان ئەبوو) [٤]

هەروەها، لەڕۆژنامەی (ژین)دا لە ١٩٤٤/١٠/١٢ هەر لەلایەن پیرەمێردەوە بەناوی (مزگێنی) هەواڵی کردنەوەی کتێبخانەی گشتی سلێمانی بەمجۆرە خراوەتە بەرچاو (ئەمڕۆ لەمەقامی متصرفییەتەوە دەعوەتنامەیکمان وەرگرت، مژدەی ئەمەی تێدابوو کە ئەمڕۆ ڕۆژی جومعەیە، کتێبخانەی مەعاریف ئەکرێتەوە، من بەش بەحاڵی خۆم ئەم کتێبخانەیەم لەسێ مەکتەبی بڵند پێ خۆشتر بوو، چونکە بەراوردم کردوەو لەزۆر کەسیشم بیستوە، خوێندنەوە لەخوێندن کەڵکی زۆر ترە). هدت…

لەپێشدا لە کتێبخانەی گشتی کەسەربە (مەعاریفە) بووە، لەگەڕەکی سابونکەران دامەزراوە و پاشان گواستراوەتەوە بۆ گەڕەکی شێخان و دواتر براوەتە شەقامی پیرەمێرد نزیک نەخۆشخانەی گەورە، پاشان لەساڵی ١٩٥٦ دا بینایەکەی نوێی بەرامبەر مزگەوتی گەورە بۆ دروستکراوە و دواتر لەساڵی ١٩٦٥ دائەم جێگایەی ئێستای لەشەقامی سالم بۆ هەڵبژێردراوە و کراوەتە کتێبخانە تاوەکو دەگات بە ئێستا لەڕووی فراوانکردن و نۆژەنکردنەوە گۆڕانی بەسەر هاتووە.

سەرەتا کتێبخانە گشتییەکان سەربە پەروەردە بوون، پاشان خراونەتە سەر کارگێڕیی خۆجێیەتی (ئیدارەی محەللی) و ئەمینداری کتێبخانەیان هەبووەو سەربە بەڕێوبەرایەتی کتێبخانر گشتییەکانی پارێزگا بوون و پاشان ڕاپەڕین دوای کۆششی زۆرمان لەڕێی بەڕێزان شاعیری گەورە شێرکۆ بێکەس و مامۆستا جەمال عەبدول هەردوو وەزیری ڕۆشنبیریی نەوەدەکان بوون، کتێبخانە گشتییەکان گواستراونەتەوە بۆسەر وەزارەتی ڕۆشنبیری هەرێم و بەڕێوەبەرێتییەکی گشتی بۆ کتێبخانەکان دامەزراو ئەمینداری کتێبخانەی گشتی سلێمانی لەساڵی ١٩٩٦ دا بووە بە بەڕێوبەر و بۆ یەکەمجار بووە بەڕێوبەرایەتی و کتێبخانەی گشتی شارۆچکەکان پێکەوە بەستراون پێویستە وەک ئەمەکداری بۆ ئەمینداران و بەڕێوبەرانی کتێبخانە. وە تا دەگات بر ئێستا کەم تا زۆر ڕۆڵیان هەبووە لە بەڕێوبردنی کتیبخانەی گشتی سلێمانیدا،[٥]

ئەوانیش بریتین لە:

  • ب.هەوری
  • موحەڕەم محەمەد ئەمین
  • شەوکەت محەمەد ئەمین
  • فەوزی ڕەشید
  • قادت مەحەمد صالح
  • محمد عجیل
  • عبدولکەریم عارف ئەحمەد
  • مەحمود ئەحمەد
  • عبدولا حبدلکەریم عەللاف
  • یاسین قادر بەرزنجی
  • ئاواز عەتا ساڵح
  • عومەر عەتا ساڵح (ئاری بابان)
  • محەمەد عزیز خالید
  • ئالان ڕەئوف محەمەد (بەڕێوبەری ئێستا)

هۆڵەکانی کتێبخانە دەستکاری

پرسگای کتێبخانەی گشتی سلێمانی دەستکاری

لەم بەسە ناوی ئەو کەسانە تۆماردەکرێن، کە سەردانی کتێبخانە دەکەن، ئەمەش بۆ مەبەستی ئاماری کتێبخانە، یان هەر پرسیارێک دەربارەی بەشەکان بکرێت و وەڵامی سەرجەم هامشۆکەران دەدرێتەوە و ڕێنمای پێویستیان دەکرێت لە هەردوو دەوامەکادا.[٦]

هۆڵی شێخ محەمەدی خاڵ (کتێبی عەرەبی و ئینگلیزی) دەستکاری

یەک لە هۆڵە و باشە گرنگەکانی کتێبخانەیە و بەردەوام خوێنەر و خوێندکارانی قۆناغە جیاجاکانی خوێندن ڕووی تێدەکەن، ئەم هۆڵە بەناوی زانای گەورە و ئاینی و کۆمەڵایەتی و نوسەری گەورەی گەلەکەمان (شێخ محەمەدی خاڵ)وەیە، بریتییە لە (٣٥٩٦٨) کتێب ، و پێکیشهاتووە لە کتێبی زانیاری گشتی و فەلسەفە و ئایین و زانستە کۆمەڵایەتییەکان و زمان و زانستە سروشتییەکان و زانستە پراکتیکییەکان و هونەر و ئەدەب و مێژوو و جوگرافیا. و لە ناوەوەدا لە دوو هۆڵ پێکهاتووە خوارەوە بۆ عربی و سەرەوە بۆ ئنگلیزییە، و ئەو کتێبە عەرەبیانەی کۆنن لە ژورێکدا بەناوی (ئەرشیڤ)پارێزراون[٧]

هۆڵی گۆران (بۆ سەرچاوە کوردییەکان) دەستکاری

هەرچۆن سەرەتای دامەزراندی کتێبخانەی گشتی لەم شارەدا بە مەبەستی بەدەستهێنان و پاراستنی کتێبی کوردی بووە، تا ئەمڕۆ ئە ئامانجە بەردەوامە و خوێنەر و خوێندکار و توێژەران سوودمەندن لەم بەشە، ئەم هۆڵە بەناوی شاعیری نوێخوازی شیعری کوردی مامۆستا (گۆران)ەوە ناو نراوە، کە سەرچاوەکانی ئەم هۆڵە پێکهاتووە لە (٢٤,٣٧٨) کتێبی کوردی نوێ و کۆن، و ئەم هۆڵە پێکهاتووە لە سەرچاوەکانی(زانیاری گشتی، فەلسەفە، ئایین، زانستە کۆمەڵایەتییەکان، زمان، زانستە تیۆرییەکان، زانستە پراکتیکییەکان، هونەر، ئەدەب، مێژوو و جوگرافیا و ژیننامە) دەستدەکەوێت.[٨]

هۆڵی بێکەس (بۆ سەرچاوە فارسییەکان) دەستکاری

ئەم بەشە، ساڵی ٢٠٠٣ دوای نۆژەنکردنەوەی کتێبخانەی گشتی دامەزراوە و بەناوی شاعیری نەتەوەی (فایەق بێکەس)ەوەیە. تێیدا پێکهاتووە لە (٤٠٩٦) کتێبی فارسی و تورکی و عیبری پارێزراوە، لەم بەشەدا جگە لە فەرهەنگەکان پڕۆسەی خواستن بۆ کتێبەکانی ئەنجام دەدرێت.

بەهەمان شێوە ئەم هۆڵە پیکهاتووە لە هۆڵی نابینایان کە ئامێرێک و چەندەها کتێبی تایبەت بەنابینایان و سی دی تێدایە دەتوانرێنابینایان سوودی لێ ببینن.[٩]

هۆڵی  ئیبراهیم ئەحمەد (بۆ سەرچاوە ئینگلیزییەکان) دەستکاری

هۆڵی سەرچاوە بیانییەکان لە کتێبخانەی گشتی سلێمانی بە ناوی کەسایەتی ڕۆشنبیرو سیاسەت مەداری شارەکەمان مامۆستا(ئیبراهیم ئەحمەد)ە ئەم هۆڵە لە ساڵی ٢٠١٦ لە کتێبخانەی گشتی سلێمانی کرایەوە. لەم هۆڵە بڕی (٥٥١٧)کتێب زمانەکانی ئینگلیزی و ڕوسی و فەڕەنسی هەیە.[١٠]

هۆڵی کامەران موکری (بۆ فەرهەنگ و ژێدەرەکان) دەستکاری

بەشێکی گرنگی دیکەیە و دەکەوێتە نهۆمی دووەمی کتێبخانە، ساڵی ٢٠١١ وەک بەشێکی سەربەخۆ ناسێنراوە بەناوی شاعیریکەسایەتی ڕۆشنبیری و نیشتمانپەروەری کوردستان (کامەران موکری) لەم هۆڵەدا ئەو کتێبانەی بەشێوەی سەرچاوەی فەرهەنگیلەبەردەستدایە بە زمانەکانی: کوردی، عەرەبی، ئینگلیزی…. ژمارەی کتێبی سەرچاوەی فەرهەنگی بە بڕی (٤٨٥٧) کتێبلەبەردەستدایە.

بڕی(١١٠٤) نامەی زانکۆیی بەناوەڕۆکی جیاواز لەبەردەستدایە ئەوەی جێگەی ئاماژەیە سەرچاوەکانی ئەم هۆڵە لەسەر بنەمایزانستی کتێبخانە خواستنی دەرەکی نییە، واتا خوێنەران و توێژەران دەتوانن تەنها لەناو هۆڵەکەدا سوود لە سەرچاوانە وەرگرن.[١١]

هۆڵی پیرەمێرد (بۆ گۆڤار و ڕۆژنامەکان) دەستکاری

ئەم هۆڵە کە ساڵی ١٩٩٦ دامەزراوە ئەرشیفێکی دەوڵەمەندە بۆ پاراستنی خولاوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە، بڵاوکراوەکان)، بەناوی ڕۆژنامەنووس و نوسەر و شاعیری مەزنی گەلەکەمان (پیرەمێرد) لەم هۆڵە لەسەر بنەمای زانست و زانیاری خزمەتگوزاری پێشکەش بە هاوڵاتیان دەکرێت، لە هۆڵەکەدا سوودی لێوەربگیرێت، یاخود بێبەرامبەر کۆپییەکی لەسەر بگیرێتەوە بۆ دەرەوە، و سەرچاوەکانی ئەم هۆڵە پێکدێت لە[١٢]

(١٥٠١) جۆر کە بەم شێوەیە دابەش بووە:

٩٢٦ جۆر گۆڤار و ڕۆژنامەی کوردی

٥٦١ جۆر گۆڤار و ڕۆژنامە بەزمانی عەرەبی

١٤ گۆڤار بە زمانەکانی فارسی و ئەڵمانی و ئینگلیزی

ژمارەکانی گۆڤاری ئەم هۆڵە نە زیاد دەکات و نە کەم.

هۆڵی دیلان (بۆ کتێبخانەی کەسایەتییەکان) دەستکاری

لە کتێبخانەی گشتی سلێمانی هۆڵێکی تایبەت بە کتێبخانەی کەسایەتییەکان هەیە، ئەم هۆڵە لە ساڵی ٢٠١١ وەک بەشێکی سەربەخۆ وەک ڕێز لێنان بەناوی شاعیرو نیشتیمان پەروەر و ئاشتی خواز و بەڕێوبەری پێشوی کتێبخانەی گشتی سلێمانی مامۆستا (حەمەساڵح دیلان)ەوەیە. لەم هۆڵەدا (ــــ) کتێبخانەی کەسایەتی هەیە بەبڕی (ــــــــــــ)کتێبی جۆراوجۆرو جیاوازی لە خۆگرتووە بە زمانەکانی کوردی و عەرەبی.[١٣]

هۆڵی لەتیف هەڵمەت (بۆ سیمینار) دەستکاری

لە کتێبخانەی گشتی سلێمانی هۆڵی کۆڕو کۆبونەوەو سیمینار لە ساڵی ٢٠١٤ بنیات نراوە وەک ڕێزلێنان ناونراوە بە شاعیرو ڕۆشنبیر مامۆستا (لەتیف هەڵمەت)، ئەم هۆڵە خزمەتگوزاری پێشکەش دەکات بە کۆمەڵگای کتێبخانە بەبێ بەرمبەر و هەموو کەشێک دەتوانێت سوود وەربگرێ بەمەبەستی کۆڕو سیمینار لە کاتژمێر ٨:٣٠ تا ٤:٠٠ ئێوارە لە هۆڵەدا شوێنی بەژداری (٧٠) کەس دەبێت.[١٤]

هۆڵی شێخ نوری شێخ ساڵح (بۆ خوێندنەوە) دەستکاری

لە کتێبخانەی گشتی سلێمانی هۆڵی خوێندنەوەی وەکو ڕێز لێنان بەناوی نوسەر و ڕوناک بیر (شێخ نوری شێخ ساڵح)ەوە کردووە، ئەم هۆڵە لە کاتژمێر ٨:٣٠ تا ٤:٠٠ ی ئێوارە دەرگا وەڵایە بۆ خوێنەران و خوێندکاران تاکو بتوانن بخوێنەوە. ئەمە سەرەڕات ئەوەی لەکاتی پێویست دا ئەم هۆڵە بەکاردەهێنرێ بۆ کردنەوەی پێشانگە و چالاکی جۆراوجۆر.[١٥]

هۆڵی ئەحمەد هەردی (ئای تی) دەستکاری

هۆڵی بەکارهێنانی ئینتەرنێت لە کتێبخانەی گشتیی سلێمسنی بەناوی شاعیر و نیشتیمان پەروەر مامۆستا (ئەحمەد هەردی)ە ئەم هۆڵە لەساڵی ٢٠٠٤ لە کتێبخانەی گشتیی بنیات نرا. پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت بێ بەرامبەر و هەموو هاوڵاتییەک دەتوانێت لێسوودمەند بێت.

کتێبخانەی منداڵان (محەمەدی مەلا کەریم) دەستکاری

ئەم کتێبخانیەیە لە ١٩٩٨/٣/١٥ بەهاوکاری ڕێخراوی مناڵپارێزی کوردستان و سەرپەرشتی مامۆستا جەمال عەبدول کراوەتەوە، لەئیستادا برییتیە لە سێ هۆڵ کە لەناو بینای (محەمەدی مەلا کەریم دان:

  • هۆڵی ئیبراهیم ئەمین باڵدار: تایبەتە بە خوێندنەوەی مناڵان و تەمەنە جیاوازەکان دەتوانن لە خزمەتگوزارییەکان سوودمەند بن، نزیکەی (١٦٠٠٠) کتێب و نامیلکەی کوردی و عەرەبی و ئینگلیزی لەخۆدەگرێت، کە بابەتی کتێبەکان چیرۆک و شیعری پەروەردەی و زانستەکان و مێژوو جوگرافیا و کۆمەڵایەتی و دەوونی و ئاینیی و دیوانی شاعیران و وەرزشی و هونەری و سەرچاوە فەرهەنگییەکانن لەگەڵ گۆڤارەکان، کە ڕێگە پێدراوە بۆ ئەو سەردانیکەرانەی کە تەمەنیان لە ئاستی خوێندنەوەدایە گەر دەبێت دایباب لەگەڵیان بێت. خواستن لەم بەشدا بەدوو جۆرە:
    پەڕگە:کتێبخانەی منداڵان بەشی وینەکێشان.jpg
    کتێبخانەی منداڵان بەشی وێنەکێشان
    • منداڵ دەتوانێ ئارەزوومەندانە لەناوخۆی هۆڵەکدا کتێب وەربگرێ و بیخوێنێتەوە.
    • وەرگرتنی کتێب بۆ دەرەوەی کتێبخانە و گەڕاندنەوەی
  • هۆڵی کاکەی فەلاح:تایبەتە بە چالاکی هونەری مناڵان و نیگارکێشان.
  • هۆڵی سینەمای منداڵان: لەڕۆژی ٢٠١٦/٤/٢٣ بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی کتێبەوە کرایەوە و تیایدا نمایشی فیلمی سینەمای منداڵان دەکرێ.[١٦]

بەشەکانی کتێبخانەی گشتی سلێمانی دەستکاری

بەشەکانی پێڕست و پۆلێن (یان هونەرکاریی کتێبخانە) دەستکاری

پێڕست دەستکاری

 

لە گرنگترین بەشەکانی کتێبخانەن، چونکە کارە هونەرییەکان لێرەوە ئەنجام دەدرێت و خوێنەران بەهۆی ئەم بەشانەوە دەتوانن سەرچاوەی مەبەست بدۆزنەوە، بەشی پێڕست دادەنرێت بە پردی نێوان خوێنەر و کتێبخانە، بەهۆی سەرچاوەکان بەپێی زمانە جیاوازەکان و بابەتە جیاوازەکانەوە جیا دەکرێنەوە، لەم بەشەدا کە ژمارەیەک کارمەندی پسپۆڕ کاردەکەن، ناونیشانی بابەتە دیاریکراوەکان جیادەکرێنەوە، هەروەها کۆی بەرهەمەکانی نووسەرە دیاریکراوەکان، بەهۆی کارتەکانەوە نووسەر و ناونیشان و بابەتی سەرچاوەکان جیا دەکرێتەوە، هەرچۆن هەمان کردە بەهۆی پێڕستی ئەلیکترۆنییەوە ئەنجام دراوە.

پۆلێن دەستکاری

بەشێکی هونەری سەرەکیی تر لە کتێبخانەکەدا بەشی پۆلێنە، کارەکانی ئەم بەشەش لە بواری هونەریدایە و سەرجەم کارمەندەکانی بەشەکە پسپۆڕن لە بواری زانستی کتێبخانە و زانیارییەکاندا، ئەرکی ئەم بەشە، پاش تۆمارکردنی کتێب و سەرچاوە بەدەستهاتووەکان لەلایەن بەشی تۆمارەوە، دەست پێ دەکات، تایبەتمەندی کاری ئەمە بەشە بریتییە لە پۆلێنکردن ە دیاریکردنی بابەتی سەرچاوەکان و جیاکردنەوەیان و دابەشکردنی بابەتەکان بەپێی نزیکیان لەیەکترەوە، مەبەست لە پۆلێنکردن ئەوەیە کە خوێنەر بتوانێ بە ئاسانی و لە کەمترین کاتدا ئەو سەرچاوانە بەدەستبهێنێ کە مەبەستێتی.

سیستمی پەیڕەوکراو بۆ پۆلێنکردن برییتیە لە (پۆ لێنی دیو یی دەی) پشتبەستن بە چاپی بیستەمی دیوی، چونکە شێوازێکی زانستی و مۆدێرن دانراوە لە هەموو جیهاندا کاری پێدەکرێت.

بەشی تۆمار دەستکاری

دوای ئەوەی سەرچاوەکان لەبەشی دسبەشکردن دەنێردرێتەوە بەسی تۆمار، سەرەتا بەپێی زمانەکانی (کوردی و عەرەبی و ئینگلیزی و زمانە بیانیییەکان، تر جیادەکرێتەوە و لە تیانووسی تایبەت بە خۆیان تۆمار دەکریت و پاشان بەپێی تایبەتمەندییەکان دەنیردرێنە هۆڵەکانی سەرچاوە کوردی عەرەبی و ئینگلیزییەکانو دواتر لە کۆمپیوتەردا تۆمار دەکرێت.

لەم بەشەدا بە ژمارە ئەم سەرچاوانە تۆمارکراون

کتێبی عەرەبی ٥٩٠٧٨

کتێبی کوردی ٢٩٨٧٥

کتێبی ئینگلیزی ٤٣٥١

کتێبی ئەڵمانی ٢٦

کتیبی تورکی ١٠

زمانەکانی تر ٩

[١٧]

بەشی بیبلۆگرافیا دەستکاری

کاری ئەم هۆبەیە ئامادەکردنی لیستی ڕێکخراوە بەپێی پۆلێنی (دیویی دەی) بۆ گشت سەرچاوەکانی ئەم کتێبخانەیە.[١٧]

بەشی دابەشکردن دەستکاری

ئەم هۆبەیە یەکێکە لە هۆبە گرینگەکانی کتێبخانە، هەر کتێبێک یان گۆڤارێک یان هەر چاپکراویک بێت کتێبخانە سەرەتا لەم هۆبەیە وەردەگیریت و هەر لەم هۆبەیەشەوە دەبەشدەکرێت بەس بەشەکانی کتێبخامە

بەشی سپاردن دەستکاری

ئەرکی ئەم بەشە، پێدانی ژمارەی سپاردە بە هەموو ئەو کتێبانەی کە لە سنوری سلێمانی چاپدەکریت.

بەشی سایتی کتێبخانە دەستکاری

ئامانجی ئەم بەشە ناساندنی هەموو سەرچاوانەن کە بە شێوەیەکی بەردەوام دەگەنە کتێبخانە، هەروەها بڵاوکردنەوەی هەموو چالاکییەکانی کتیبخانە.

بەشی ڕاگەیاندن دەستکاری

لەم بەشەدا سەرپەرشتی هەموو چالاکییەکانی کتێبخانە دەکرێت، هەر چۆن هاوکاری تیمەکامی ڕاگەیاندن دەکرێت لە کەناڵەکانی تەلەفزیۆن و ڕادیۆ و ڕۆژنامەکان، هاوکات پێشوازی لە تیم و میوانەکانی دەرەوە دەکرێت کەدێتە سەردانی کتێبخانە، هەروەها ئەم بەشە بەژدارە لە سەرجەم لیژنە باڵاکانی بەڕێوبەرایەتی کۆنفرانسی کتێبخانەکان و چالاکییەکانی تر

بەشی کارگێری دەستکاری

یەکێکە لە بەشە سەرەکیتەکانی کتێبخانەو کاروباری ڕێکخستنی سەرجەم نوسراوە هاتووەکان و دەرچووەکان و کارکردن لەسەریان ئەنجام دەدات، هاوکات کارە کارگێڕییەکانی کارمەندانی کتێبخانە وەک مۆڵەت، سەرموچە، ئیفاد، خانەنشینی و زیاتر، لەم بەشەدا بەڕێوەدەبرێت، ئەمە جگە لە ڕێکخستنی دەوامی ڕۆژانەی فەرمانبەران

بەشی ئامار و میلاک دەستکاری

ئەرکی ئەم هۆبەیە ڕاگرتنی باڵاناسی هیزی کارو پێداویستی ئێستا و داهاتووی کتێبخانەی گشتی و لقەکانی لە شارۆچکەکان.

بەگشتی ئەم هۆبەیە برییتیە لە (پلان دانان بۆ هێزی کار، تۆمارکردنی سەرە موچو بەرزە موچەی کارمەندان، تۆمارکردنی مۆڵەتیکارمەندان، ئاگاداربوون لە گواستنەوە و هاتنی ڕێژەی کارمەندانی نوێ، ئاگادارکردنەوەی کارگێڕی و خۆیەتی لەو کاەمەندانەی کە کاتیخاننشینیان هاتووە. بەگشتی ئەم هۆبەیە برییتیە لە (پلان دانان بۆ هێزی کار، تۆمارکردنی سەرە موچو بەرزە موچەی کارمەندان، تۆمارکردنی مۆڵەتیکارمەندان، ئاگاداربوون لە گواستنەوە و هاتنی ڕێژەی کارمەندانی نوێ، ئاگادارکردنەوەی کارگێڕی و خۆیەتی لەو کاەمەندانەی کە کاتیخاننشینیان هاتووە.

بەشی چاکسازی دەستکاری

هۆبەیەکی کارای سەر بە یەکەی کارگێڕییە، ئەرکی ئەم هۆبەیە چاککردنەوەی ئەو کەم و کورتیانەیە کەلە ئەنجامی بەکارهێنان یان هەرهەڵەیەکی دیکەی تەکنیکیدا ڕوودەدات، وەک چاککردنەوەی ڕووناکیو ساردی و گەرمی و هدت.

بەشی دۆسیەکان دەستکاری

کاری ئەم هۆبەیە دۆکۆمێنتی تەواوی ئەو فەرمان و نووسراوانەیە کەلە کتێبخانەی گشتی سلێمانی و کتێبخانەی گشتی شرۆچکەکان و یەکەکارگێڕییەکان دەردەرێت

گەلەری ئازادی شەوقی دەستکاری

لە کتێبخانەی گشتی سلێمانیدا لە ساڵی ٢٠١٣ وەک ڕێزلێنان بۆ هونەرمەندان و دیاریکردنی پێگەی هونەر لەناو کتێبخانە هۆڵێک تایبەت کرابۆ ئەو مەبەستە وەک ڕێزلێنان بەناوی مامۆستای هونەر ئازاد شەوقی وە ناونرا.

بەشی ژمێریاری دەستکاری

لە بەشی ژمێریاری کتێبخانەی گشتی سلێمانی کاروباری موچەی فەرمانبەرانی کتێبخانە و خەرجییەکان ڕایی دەکرێت.

بەشی وردبینی دەستکاری

لەم بەشەدا وردبینی بۆ سەرجەم کارەکانی بەشی ژمێریاری ئەنجام دەدرێت، کە برییتیە لە لیستی مووچەی فەرمانبەرانی سلێمانی وشارۆچکەکان، لەگەڵ پێشیینەی بەردەوامی کتێبخانەکان، دوای وردبینی کردن سەرجەم لیستەکان لەم بەشەدا دەبرێتە گەنجینەی سلێمانی بۆوردبینی و تەواوکردنیان.

بەشی یاسا دەستکاری

کارەکانی ئەم بەشە برییتیە لە:

- دەربڕینی ڕاوبۆچون سەبارەت بە پرشە یاساییەکان.

- نوێکردنەوەی یاسای فەرمانگەکە لەبەردەم دادگاکان و سەرجەم دام و دەزگا فەرمییەکان.

- تۆمارکردنی سکاڵا لەبەردەم دادگاکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان، بۆ هەر کێشەیەک کە پێویست بێت.

- نوێنەرایەتی یاسایی لە لیژنە لێکۆلینەوە ولیژنەکانی تر.

بەشی گەنجینە دەستکاری

هۆبەیە تایبەتمەندی خۆی هەیە و سەر بە بەشی ژمێریارییە، تێیدا تۆماری سەرجەم کەلوپەلەکانی کتێبخانە ئەنجام دەدرێت، لەگەڵ کاریگەنجینەی کتێبخانەی گشتی، هەروەها تۆماری پسوڵەی شمەک و کەرەستەکان هەر لەم هۆبەیە ڕایی دەکرێت

بەشی کتێبخانەی گشتیی شارۆچکەکان دەستکاری

ئەم بەشە ئەکێکە لە بەشەکانی بەڕێوبەرایەتی کتێبخانە گشتییەکانی سلێمامی کە سەرپەرشتی سەرجەم کتێبخانەکانی شارۆچکەکانی سەربە پارێزگای سلێمانی دەکات کە دەکەونە دەوربەری سلێمانی.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "کتێبخانەی گشتی سلێمانی". www.khaktv.net. Retrieved 2022-08-07.
  2. ^ کتێبخانری گشتی سلێمانی, ڕێبەری (2020). ڕێبەری کتێبخانەی گشتی سلێمانی. کتێبخانە: نوسینی سەرچاوە سەرپەڕەی وتار (جوان لەتیف عارف) لێپرسراوی ڕاگەیاندنی کتێبخانە. pp. ٧–٨.
  3. ^ ڕێبەری کتێبخانەی گشتی سلێمانی, سەبارە بە ڕابەری (2017). کتێبخانە گشتییەکانی سلێمانی ماڵی هەمووانە بۆ پەرەوەردە و ڕووناکبیری. سلێمانی: یاسین قادر بەرزنجی (شارەزا لە کتێبخانەی گشتی سلێمانی). pp. ٥.
  4. ^ کارنامەی کتێبخانە, گشتی (2020). مێژووی کتێبخانە. سلێمانی: یاسین قادر بەرزنجی. pp. ٩.
  5. ^ مێژووی کتێبخانەی گشتی سلێمانی, مێژووی کتێبخانەی گشتی سلێمانی (2017–2020). مێژووی کتێبخانەی گشتی سلێمانی. کتێبخانە: کتێبخانە. pp. ٩–١١.{{cite book}}: CS1 maint: date format (link)
  6. ^ پرسگە, کتێبخانە (2010). پرستگەی کتێبخانەی گشتی. سلێمانی: کتێبخانە. pp. ١١.
  7. ^ ڕێبەری کتێبخانەی گشتی سلێمانی, ڕێبەری کتێبخانەی گشتی سلێمانی (2020). هۆڵی شێخ محەمەدی خاڵ. کتێبخانە: کتێبخانە. pp. (١٠) و(١٥)و(١٣-١٤).
  8. ^ گۆران. سلێمانی: ئاواز (بەرپرس). 2017. pp. ١١، ١٧.
  9. ^ بێکەس. سلێمانی: یاسین قادر بەرزنجی. 2020. pp. ١٩، ١٢.
  10. ^ ئیبراهیم ئەحمەد. سلێمانی: شاناز ئیبراهیم. 2020. pp. ١٣،٢١.
  11. ^ کامەران موکری. سلێمانی: ئالان ڕەئوف. 2020. pp. ١٤،٢٣.
  12. ^ پیرمێرد. سلێمانی: فەوزییە مەمنی ساڵح (وەرگێڕی فارسی و چیرۆک نووس). 2020. pp. ١٥، ٢٥.
  13. ^ دیلان. سلێمانی: یاسین قادر بەرزنجی. 2020. pp. ١٦، ٢٧.
  14. ^ لەتیف هەڵمەت. سلێمانی: یاسین قادر بەرزنجی. 2020. pp. ١٧، ٢٩.
  15. ^ شێخ نوری شێخ ساڵح. سلێمانی: یاسین قادر بەرزنجی. 2020. pp. ١٨، ٣١.
  16. ^ کتێبخانەی منداڵان. سلێمانی: گوڵستان محمد. 2020. pp. ٣٣،٢٠،٢١.
  17. ^ ئ ا کتێبی کتێبخانە. سلێمانی. 2021. pp. ٣٨.