کانی یڵماز (ناوی خۆی فەیسەڵ دونلایجی، لەدایکبووی ١٩٥٠ لە جەیلان پنار - مردووی ١١ی شوباتی ٢٠٠٦[١][٢]) یەکێک لە سەرکردەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان بوو. سەردەمانێک کانی لە کودەتای ١٢ی تەممووز لە تورکیا گیرابوو و بۆ ١٢ ساڵ لە زیندانی عەسکەریی ئامەد مابووەوە. دواتریش ئاوارەی وڵاتانی بەریتانیا و ئەڵمانیا بووە و لەگەڵ عوسمان ئۆجەلانی برای عەبدوڵڵا ئۆجەلاندا لە پەکەکە جیابوونەوە و پارتێکی تازەیان بەناوی پارتی وڵاتپارێزی دیموکراتیی کوردستان دروست کرد.

کانی یڵماز
لەدایکبوون١٩٥٠ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
سەری کانی لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
مەرگ١١ی شوباتی ٢٠٠٦ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە (بە تەمەنی ٥٦ )
عێراق لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
گۆڕپارێزگای ڕحا لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
پیشەPartisan، سیاسەتوان لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
حیزب پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)

کانی ھاوسەری ژنەنووسەر شێری لەیزەر بوو. لە ڕووداوێکی تیرۆریستیدا لە ١١ی شوباتی ٢٠٠٦دا[٣] لە سلێمانی کوژرا و تەرمەکەی لە ڕەحا نێژرا. دوای ڕووداوەکە و لە ڕاگەیەندراوێکی پارتەکەیدا، بە فەرمی پارتی کرێکارانی کوردستان وەک ئەنجامدەری کارە تیرۆریستییەکە تۆمەتبار کرا.[٤]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Laizer, Sheri (2021-02-11). "Brakuji on The 15th Anniversary of The Murder of Kani Yilmaz". Kurd Net – Ekurd.net Daily News (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-08-10.
  2. ^ "PKK's worst assassination to date". www.hurriyet.com.tr (بە تورکیی ئەستەمبوڵی). Retrieved 2021-08-10.
  3. ^ Laizer, Sheri (2016-11-11). "PKK's Assassination of Kani Yilmaz and Serdar Kaya". Kurd Net – Ekurd.net Daily News (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-08-10.
  4. ^ "Indymedia NL (The Netherlands) – PKK killed Kani Yilmaz and Sabri Tori". www.indymedia.nl. Retrieved 2021-08-10.