کانیاوی گڕاوان سەرچاوەیەکی ئاوی لە ناوچەی ڕەبەت لە شارستانی سەردەشتە کە بەھۆی تایبەتمەندیی دەرمانی و سروشتی سەرسەوزی دەوروبەری ناوبانگی ھەیە.[١] گڕاوان لە دەشتێکی یەکدەست سەوز و سەرنجڕاکێش لە نزیک گوندی کانی گوێز لە مەودای دوو کیلۆمەتریی شاری ڕەبەت و لە دوازدە کیلۆمەتریی باکووری رۆژھەڵاتی شاری سەردەشت ھەڵکەوتووە کە خاوەن ئاوی کانیاوییە. ڕووباری زێی بچووک لە تەنیشت ئەو کانیاوە تێدەپەڕێت کە لە وەرزی بەھاردا یەکێک لە پڕئاوترین ڕووبارەکانی ناوچەیە. ئاوی ئەو کانیاوە دەڕژێتە ناو ڕووباری کەڵوێ کە بەشێک لە زێی بچووک دێتە ھەژمار.[٢] ھەروەھا گڕاوان کانیاوێکە ئاوەکەی کانزانییە و ھەڵگری خوێیە. ئەو کانیاوە ١٢٠٦ مەتر بەرزە لە ئاستی دەریا.[٣] ڕۆژانە ژمارەیەکی زۆر گەشتیار لە شارەکانی ئێران، ڕۆژھەڵاتی کوردستان و ھەروەھا باشووری کوردستان سەردانی ئەو کانیاوە دەکەن.[٤]

کانیاوی گڕاوان
کانیاوی گڕاوان لە زستاندا

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «کانیاوێکی سه‌رسوڕهێنه‌ر له‌ شاری سه‌رده‌شت». تەبیان. ٣١ی تەممووزی ٢٠١٦. لە ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  2. ^ «گڕاوانی ڕەبەت، سێحری سروشتی دڵڕفێن». سەحەری کوردی. ١٤ی ئابی ٢٠١٨. لە ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)
  3. ^ «کانی گڕاوان+وێنە». خاک تیڤی. ٥ی ئایاری ٢٠٢٠. لە ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)
  4. ^ «كانیی گڕاوان لە سەردەشت». تۆڕی میدیاییی ڕووداو. ١٨ی ئەیلوولی ٢٠١٩. لە ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.