کارۆلین وایندی گریدەر ناسراو بە کارۆل گریدەر (بە ئینگلیزی: Carol W. Greider؛ لە دایکبووی ١٥ی نیسانی ١٩٦١ لە سان دیێگۆ، کالیفۆرنیا) زانای مۆلیکولار بایۆلۆجی ئەمریکییە و یەکێکە لە وەرگرانی خەڵاتی نۆبێل. لەوەتەی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ وەک پڕۆفیسۆرێکی دیار لە زانکۆی کالیفۆرنیا لە سانتا کروز کاردەکات لە بەشی گەردیلە، خانە و گەشەپێدانی بایلۆجی.[١]

کارۆل گریدەر
بە ئینگلیزی: Carol Greider
لەدایکبوون (١٩٦١-٠٤-١٥) ١٥ی نیسانی ١٩٦١ (تەمەن ٦٣ ساڵ)
سان دییگۆ، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
ھاوسەرNathaniel C. Comfort
پیشەژینناس، molecular biologist، جینناس، biochemist
بواری کارژینناسیی گەردی، ژینناسی، جێنەتیک
شوێنی کارکردنزانکۆی جۆنز ھۆپکینز، Cold Spring Harbor Laboratory، قوتابخانەی پزیشکی زانکۆی جۆنز ھۆپکنز، زانکۆی کالیفۆرنیا (سانتا کروز)
پەروەردەزانکۆی کالیفۆرنیا، زانکۆی کالیفۆرنیا، سانتا باربارا
پلەی ئەکادیمیپزیشکیی ددان
ڕاوێژکاری دکتۆرائیلیزابێت بلاکبێرن
دانیشتوویDavis
ئەندامیNational Academy of Sciences، پەیمانگای ئەمریکیی ھونەر و زانست، ئەکادیمیای نەتەوەییی پزیشکی، کۆمەڵەی ئەمریکی بۆ بەرەوپێش بردنی زانست
وێبگەhttp://greiderlab.org/
Interested inژینناسیی گەردی

لە ساڵی ١٩٨٤، کارۆل تێلۆمێرازی ئەنزیمی دۆزییەوە، ئەمەش لەوکاتەی کە دەرچووی زانکۆی کالیفۆرنیای بەرکێلی بوو، ھەروەھا قوتابی ئیلیزابێت بلاکبێرن بوو. ئەو توێژینەوەی لەسەر پێکھاتەکانی تێلۆمێرازی کرد، لە کۆتایی کرۆمۆسۆمەکان. لە ساڵی ٢٠٠٩، لەپاڵ بلاکبێرن و جاک سزۆستاک بەیەکەوە بوونە ھەڵگری خەڵاتی نۆبێل لە زانستی ئەرکی ئەندام و پزیشکی.[٢]

خوێندن دەستکاری

کارۆل گریدەر لە ساڵی ١٩٧٩، قۆناغی ئامادەیی لە دواناوەندی داڤیس سێنیۆر تەواو کرد. لە ساڵی ١٩٨٣، بەکالۆریۆسی لە بایۆلۆجی بەدەست ھێنا دوای خوێندنی لە کۆلیجی کرێیتیڤ ستەدیس لە زانکۆی کالیفۆرنیا، سانتا باربارا.[٣] ھەر لەوکاتەشدا لە زانکۆی جۆرج ئۆگەست گوتینگن خوێندنی دیکەشی دەکرد، زۆربەی توێژینەوە و دۆزینەوەکانی لەو زانکۆیە بوون.

ژیانی کەسی دەستکاری

لە ساڵی ١٩٩٢، ھاوسەرگیری لەگەڵ ناتانییەل سی کۆمفۆرت ئەنجامدا، ھاوڕێیەکی ئەکادیمی یەکدی بوون، بەیەکەوە بوونە خاوەنی دوو منداڵ. دواتر لەیەکتری جیابوونەوە.[٤]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Stephens, Tim. "Eminent biologist Carol Greider to join UC Santa Cruz faculty". UC Santa Cruz News (بە ئینگلیزی). Retrieved 2020-05-22.
  2. ^ "Blackburn, Greider, and Szostak share Nobel". Dolan DNA Learning Center. Archived from the original on 2009-10-22. Retrieved 2009-10-05. ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ Press release, University of Göttingen (9 December 2009). (German)
  4. ^ Clint Talbott. "'Having it all' plus 'doing it all'". Colorado Arts & Sciences Magazine. Archived from the original on 2015-02-20. Retrieved 5 March 2015.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری