کاتێ نیچە گریا (بە ئینگلیزی: When Nietzsche Wept) یەکێکە لە ڕۆمانە دەروونییە بەناوبانگەکانی ئیرڤین دی. یالۆم، کە لە ساڵی ١٩٩٢ بە زمانی ئینگلیزی نووسراوە. ئیرڤین دی. یالۆم پزیشکی دەروونی ئیگسیتیالیست پرۆفیسۆری زانستی دەروونی زانکۆی ستانفۆرد و نووسەری ژمارەیەک لە ناسراوترین ڕۆمانە دەروونییەکانە. ساڵی ٢٠٠٧ فیلمێک بە ھەمان ناوی ڕۆمانەکە ، " کاتێک نیچە گریا " لە دەرھێنانی پینکاس پێری، دەرچوو.

کاتێ نیچە گریا
چاپی یەکەم
نووسەرئیرڤین دی. یالۆم
وڵات ویلایەتە یەکگرتووەکان
زمانئینگلیزی
بڵاوکەرەوە١٩٩٢

ڕۆمانەکە ئەو سەردانە خەیاڵییەی فەیلەسوفی ئەڵمانی فریدریش نیچە و جۆزیف بریوەر پزیشکی ڤییەنایی دەگێڕێتەوە. ڕووداوەکانی ڕۆمانەکە لە ڤییەنای نەمسا، لە ساڵی ١٨٨٢ دا ڕوو دەدەن و چیرۆکەکە لە ڕاستیدا، گێڕانەوەی مێژووی کارلێککردنی نێوان فەلسەفە و شیکاری دەروونی و ڕووبەڕووبوونەوەی خەیاڵی ھەندێک لە گرنگترین کەسایەتییەکانی کۆتایی سەدەی نۆزدەیەمە، وەک فریدریش نیچە، جۆسیف بریوەر و زیگمۆند فرۆید.

وەرگێڕان

دەستکاری

ئەم ڕۆمانە لەلایەن دڵشاد ھیوا وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی کوردی.

سەرچاوەکان

دەستکاری