ڤیگدیس فینبوگادۆتیر
ڤیگدیس فینبوگادۆتیر (بە زمانی ئایسلەندی: Vigdís Finnbogadóttir؛ لە دایکبووی ١٥ی نیسانی ١٩٣٠) کەسایەتی سیاسەتوانی ئایسلەندییە، ئەو لە ماوەی ١ی ئابی ١٩٨٠ تاکوو ١ی ئابی ١٩٩٦، چوارەمین سەرۆکی ئایسلەند بوو. ئەو یەکەمین ژنە کە بەشێوەی دیموکراسییانە وەک سەرۆکی وڵات هەڵبژێردرێت.[١] بەمانەوەی لە پۆستەکەی بۆ ١٦ ساڵ، ئەوا بە درێژترین مانەوە و خزمەتی ژنێک لە سەرۆکایەتی هەر وڵاتێک دادەنرێت. ئەو لە ئێستادا باڵیۆزی چاکەکاری ڕێکخراوی یوونیسێفە، هەروەها ئەندامە یانەی مەدرید، ناوەنندێکە بۆ بانگەشەکردنی دێموکراسی لە ئاستی نێونەتەوەیی.[٢]
ڤیگدیس فینبوگادۆتیر | |
---|---|
بە ئیسلەندی: Vigdís Finnbogadóttir | |
لەدایکبوون | ڕێکیاڤیک، ئایسلەند | ١٥ی نیسانی ١٩٣٠
Patronym or matronym | Finnbogadóttir |
پیشە | سیاسەتوان |
بواری کار | سیاسەت |
شوێنی کارکردن | نەتەوە یەکگرتووەکان |
پۆستەکان | سەرۆکی ئایسلەند |
پەروەردە | Faculty of Arts of Paris، زانکۆی کۆپنھاگن، University of Iceland، Joseph Fourier University |
ئەندامی حیزبی | Independence Party |
ڤیگدیس فینبوگادۆتیر لە ماوەی ساڵانی ١٩٤٩ تا ١٩٥٣، زمان و وێژەی فەڕەنسی لە زانکۆی گرینۆبل و زانکۆی سۆربۆن لە پاریس خوێندووە، ئەو بەکالۆریۆسی لە زمانەکانی ئینگلیزی و فەڕەنسی وەرگرتووە. هەروەها ئەو مێژووی شانۆی لە زانکۆی کۆپنهاگن خوێنندووە.[٣]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «Club of Madrid: Vigdís Finnbogadóttir». Club of Madrid. 2003. لە ڕەسەنەکە لە ١٢ی ئابی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٩ی تەممووزی ٢٠١٠ ھێنراوە.
- ^ «Club of Madrid: Full Members». Club of Madrid. 2019. لە ڕەسەنەکە لە ١٥ی ئایاری ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ «First female head of state, Vigdís Finnbogadóttir, elected 35 years ago today». Iceland Magazine. 2015-06-29. لە ڕەسەنەکە لە ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە 2016-06-26 ھێنراوە.
{{cite news}}
: زیاتر لە یەک دانە لە|ناونیشانی ئەرشیڤ=
و|archive-url=
دیاری کراوە (یارمەتی)
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ڤیگدیس فینبوگادۆتیر تێدایە. |