ژیری
ژیری بە گەلێک تایبەتمەندی و لێھاتوویییەوە ئەناسرێت: مەنتیقی بوون و بە بەڵگەوە قسەکردن، تێگەیشتوویی، خۆئاگایی، زوو شت فێربوون، ناسینی کوڵوکۆ و ھەستەکانی دەروون و زاڵ بوون بەسەریاندا، ئاوەزین، بەبەرنامە بوون، داھێنەر بوون، بە ھەڵسەنگاندنەوە بیرکردنەوە و، چارەسەر دۆزینەوە بۆ پرس و گرفتەکان.
ژیری زۆرتر لە ئینساندا لێکۆڵینەوەی لەسەر ئەکرێ بەڵام لە گیانلەبەرانی تریشا ھەیە.
ژیریی دەستکرد بریتییە لە ژیریەتی لە مەکینەکاندا (زیاتر سیستمە کۆمپیوترییەکان) کە بە بەکارھێنانی نەرمامێر و ڕەقامێری تایبەتەوە پێک ئەھێنرێت.
وشەڕەتناسی
دەستکاریژیر لە ڕیشەی پرۆتۆئێرانیی *jī-ra- بە مانای گورج و گۆڵ و چالاکە. وشەکانی زیرەک و زرینگ -یش ھەر لەم ڕیشەنە. لە کوردیی باکووریدا ژیرەک -یشی پێ دەوترێ کە زۆر نزیکە بە زیرەکەوە. لە زازاکیدا بووە بە چێر. لە ھەورامیدا ھەر وەک ناوەندی ھەر ژیرە.[١]
پێناسەکان
دەستکاریلە بابەت پێناسەی ژیرییەوە مشتومڕ زورە.[٢] ساڵی ١٩٩٤ لە داخویانییەکدا لە ژێر ناوی Mainstream Science on Intelligence کە لە واڵ ستریت ژورناڵدا بڵاو بووەوە و ٥٢ لێکۆڵەر ئیمزایان کرد، ژیری ئاوەھا پێناسە کرابوو:[٣]
ساڵی ١٩٩٥یش لێژنەی کاروباری زانستیی ئەنجومەنی دەروونناسانی ئەمریکا ڕاپۆرتێکی لە ژێر ناوی Intelligence: Knowns and Unknowns -دا بڵاو کردەوە کە تێیدا ھاتبوو:[٤]
تێگەیشتەگەلێ کەوا بە ناو ژیرییەوە ئەکەونە بەر باس ھەوڵێکن بۆ ڕوونکردنەوە و ڕێکوپێککردنی ئەم کۆمەڵە دیاردە ئاڵۆزکاوە. ئەگەرچی لە بڕێ شوێنا بابەتەکان بەباشی ڕوون بوونەتەوە، بەڵام ھێشتا ھیچ تێگەیشتەیەکی وا کە وەڵامی گشت پرسیارەکان باتەوە و جێی پەسەندی ھەمووان بێ شێوەی نەگرتووە. ھەر بۆیە، کاتێ لەم دواییە لە بیست و چوار تیۆریستی سەرامە و بەناوبانگ داوا کرا ژیری بناسێنن، بیست و چوار پێناسەی تا ڕادەیەک جیاوازیان پێشکەش کرد.»
ھەوارد گاردنەریش کە یەکێک لە ناوە دیارەکانە لە لێکۆڵینەوە لە بابەت ژیرییەوە ئەڵێ:[٥]
ئەمانەش ببینە
دەستکاریسەرچاوەکان
دەستکاری- ^ نانەوازادە، عەلی (٢٠٢١). فەرھەنگی ڕیشەی وشەی کوردی. Vol. بەرگی چوار. لاپەڕە ٢٩٤.
{{cite book}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر) - ^
S. Legg؛ M. Hutter (٢٠٠٧). A Collection of Definitions of Intelligence. Vol. ١٥٧. لاپەڕە ١٧–٢٤. ژپنک ٩٧٨١٥٨٦٠٣٧٥٨١.
{{cite book}}
: پارامەتری نەناسراوی|booktitle=
چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی) - ^
Gottfredson، Linda S. (١٩٩٧). «Mainstream Science on Intelligence (editorial)» (PDF). Intelligence. ٢٤: ١٣–٢٣. doi:١٠.١٠١٦/s٠١٦٠-٢٨٩٦(٩٧)٩٠٠١١-٨. ISSN ٠١٦٠-٢٨٩٦. لە ٢٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە (PDF).
{{cite journal}}
:|ref=harv
نادروستە (یارمەتی) - ^
Neisser، Ulrich؛ Boodoo، Gwyneth؛ Bouchard، Thomas J.؛ Boykin، A. Wade؛ Brody، Nathan؛ Ceci، Stephen J.؛ Halpern، Diane F.؛ Loehlin، John C.؛ Perloff، Robert؛ Sternberg، Robert J.؛ Urbina، Susana (١٩٩٦). «Intelligence: Knowns and unknowns» (PDF). American Psychologist. ٥١ (2): ٧٧–١٠١. doi:١٠.١٠٣٧/٠٠٠٣-٠٦٦x.٥١.٢.٧٧. ISSN ٠٠٠٣-٠٦٦X. لە ٢٨ی ئازاری ٢٠١٦ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە (PDF). لە ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ ھێنراوە.
{{cite journal}}
:|ref=harv
نادروستە (یارمەتی) - ^
Frames of mind: The theory of multiple intelligences. New York: Basic Books. ١٩٩٣. ژپنک ٩٧٨-٠-٤٦٥-٠٢٥١٠-٧. OCLC ٢٢١٩٣٢٤٧٩.
{{cite book}}
: پارامەتری نەناسراوی|authormask=
چاوپۆشیی لێ کرا (|author-mask=
پێشنیار کراوە) (یارمەتی)
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ژیری تێدایە. |