ژیان سەندن فیلمێکی ھەستبزوێنی دەروونی ئەمریکییە کە لە ساڵی ٢٠٠٤ بەرھەمھێندراوە لە دەرھێنانی دی جەی کاروسۆ و بە ڕۆڵبینینی سەرەکی لەلایەن ئەنجلینا جۆولی و ئیسان ھاوکەوم و ڕۆڵبینینی پشتگیری کیفەر سوترلاند و ئۆلیڤیەی مارتینێز و تچێکی کاریۆ و ژان ھوگس ئەنگلاد و جێنا ڕۆلاندس. فیلمەکە پشتی بە ڕۆمانێک بەستووە کە لە ژێر ھەمان ناو لەلایەن مایکڵ پیێ بڵاوکراوەتەوە. فیلمەکە باس لە بکوژێکی ترسناک دەکات کە لە دوای کووشتنی ھەر قووربانییەک، ڕۆڵی قووربانییەکە دەبینێت لە ژیاندا و ناسنامەیان بەکاردێنێت. فیلمەکە لە مۆنتریال و کێبێک وێنە گیردراوە و لە ١٩ی ئازاری ٢٠٠٤ لە لایەن وارنەر برۆس پیکچەرزەوە لە بڵاوکرایەوە، فیلمەکە ھەڵسەنگاندنێکی باشی بۆ نەکرا.[٢]

ژیان سەندن
دەرھێنەردی جەی کاروسۆ
بەرھەمھێنەرمارک کانتۆن
بێرنی گۆڵدمان
نووسەرجۆن بۆکنکامپ
ئەکتەرانئەنجلینا جۆولی
ئیسان ھاوکەوم

کیفەر سوترلاند
ئۆلیڤیەی مارتینێز
تچێکی کاریۆ
ژان ھوگس ئەنگلاد
جێنا ڕۆلاندس
مۆسیقافلیپ گلاس
وێنەگری سینەماییئەمیر موکری
مۆنتاژئان کەوتس
بڵاوکردنەوەوارنەر برۆس پیکچەرز
دەرچوون
  • ١٩ی ئازاری ٢٠٠٤ (2004-03-19)
ماوەی فیلم١٠٣ خولەک
وڵاتئەمریکا
زمانئینگلیزی
فەڕەنسی
تێچوون٤٥ ملیۆن دۆلار[١]
داھات٦٥٫٤ ملیۆن دۆلار

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Taking Lives (2004)". Box Office Mojo. Retrieved 17 May 2010.
  2. ^ "Taking Lives Reviews". Rotten Tomatoes. San Francisco, California: Fandango Media. Retrieved June 20, 2019.[بەستەری مردوو]

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری