ژولیا کریستیڤا (بە فەڕەنسی: Julia Kristeva؛ لەدایکبووی ٢٤ی حوزەیرانی ١٩٤١، بولگاریا) نووسەر، زمانەوان، و دەروونشیکار و فەلسەفەکارێکی فەرەنسی بەڕەچەڵەک بولگارییە. لە ساڵی ١٩٦٥ دەچێتە فەرەنسا و ڕەگەزنامەی فەرەنسی وەردەگرێت. ھەر لە فەرەنسا سەرقاڵی خوێندنی باڵا و لێکۆڵینەوە دەبێت. باوکی ژمێریاری کڵێسا بووە، بۆیە لەگەڵ خوشکەکەی دەچێتە خوێندنگەی (فرنکوفی) ی مەسیحییەکان دواتر دەچێتە زانکۆی جۆفیا ژولیا دامەزرێنەری خەاڵتی (سمیۆن دی بوفوارە لە ساڵی ١٩٦٩ یەکەمین کتێب بەناوی سیمیۆتیکا بڵاوکردەووە و لە کایەی ڕۆشنبیری و ڕاڤەی ڕەخنەیییە ناوبانگێکی نێودەوڵەتی پەیداکرد. لەبواری زمانەوانی، دەقناوێزان، سیمیۆلۆژیا، تیۆر و ڕەخنەی ئەدەبی و دەروونشیکاریدا خاوەنی چەندین کاری جیاوازە. یەکێکە لە کارەکاتەرە دیارەکانی بونیادگەرییە لە چەند زانکۆیەکی ئەمریکی و کەنەدی و ئەوروپی دکتۆرای فەخری پێبەخشراوە. خاوەنی زیاتر لە ٣٥ کتێبە. ساڵی ١٩٦٧ شودەکات بە فلیپ ی ڕۆماننوس. ساڵی ١٩٧٠ لە زانکۆی کۆلۆمبیا دەستدەکاتبە وانەوتنەوە. ساڵی ١٩٧٩ بڕوانامەی بااڵ، لە دەروونشیکاریدا بەدەستدەھێنێت. ساڵی ١٩٧٧ کتێبی (لەبارەی ژنی چینییەوە) دەنووسێت. ساڵی ٢٠٠٤ کتێبێکی لەسەر دەروونشیکاری و مۆدێرنە نووسی، بەھۆیەوە ساڵی ٢٠٠٦ خەاڵتی باشترین شیکردنەوەی دەروونیی وەرگرت.

ژولیا کریستیڤا
لەدایکبوون (١٩٤١-0٦-٢٤) ٢٤ی حوزەیرانی ١٩٤١
سلیفن، بولگاریا
نەتەوەفەرەنسا
بایەخی داوە بەمافی ئافرەتان، دادپەروەری، زمان فەلسەفە
ماڵپەڕhttp://kristeva.fr/

خەڵاتەکان دەستکاری

  • ساڵی ٢٠٠٤ یەکەم خەاڵتی (ھولبیرگ)ی وەرگرت.
  • ساڵی ٢٠٠٦ خەاڵتی (ھانا ئاریت)ی وەرگرت.
  • ساڵی ٢٠٠٨(ڤاسالڤ ھاڤیل)ی وەگرت
  • ساڵی ٢٠٠٨ خەاڵتی (سینۆن دی)ی بۆ ئازادی ژن ڕاگەیاند.

سەرچاوەکان دەستکاری


بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری