ژولیان ئەلڤارێز (یاریزانی تۆپی پێ)

ژولیان ئەڵڤارێز (لەدایکبووی ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٠) یاریزانێکی تۆپی پێی پیشەگەری ئەرژەنتینییە کە یاری دەکات وەک ھێرشبەر بۆ یانەی مانچێستەر سیتی و ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەرجەنتین. وەک ھێرشبەر، پێگەی سەرەکی وەک ھێرشبەرە بەڵام ھەروەھا دەتوانێت وەک باڵەکان یاری بکات.

ژولیان ئەلڤارێز (یاریزانی تۆپی پێ)
ئەزموونی گەنجی
ئەتلەتیکۆ کاڵجین
٢٠١٦–٢٠١٨ ڕیڤەر پلەیت
ئەزموونی پڕۆفیشناڵ*
ساڵەکان یانەکان یاری (گۆڵ)
٢٠١٨–٢٠٢٢ ڕیڤەر پلەیت ٥٧ (٢٣)
٢٠٢٢- مانچێستەر سیتی ١ (٠)
٢٠٢٢ ڕیڤەر پلەیت (خواستن) ١٧ (١١)
هەڵبژاردەی نیشتمانی
٢٠١٩ ھەڵبژاردەی ئەرژەنتین خوار ٢٠ ساڵان ١٥ (٢)
٢٠١٩–٢٠٢٠ ھەڵبژاردەی ئەرژەنتین خوار ٢٣ ساڵان ٩ (٢)
٢٠٢١- ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەرژەنتین ٩ (١)
  • ئەزموونی پڕۆفیشناڵی تەنیا یاری و گۆڵەکانی خوولی ناوخۆ هەژمارکراوە. and correct as of ٧ ئابی ٢٠٢٢.

† یاری (گۆڵ).

‡ National team caps and goals correct as of ٥ حوزەیرانی ٢٠٢٢

کاروانی یانە دەستکاری

ڕیڤەر پلەیت دەستکاری

ئەڵڤارێز لە ساڵی ٢٠١٦ لە یانەی ئەتلەتیکۆ کالچینەوە چووە ڕیڤەر پلەیت و بەشداری لە جامی نەوەی ئەدیداس کرد لەگەڵ تیمی لاوانی یانەکە.[١][٢][٣] پێش ئەوەی گرێبەست لەگەڵ ڕیڤەر واژوو بکات، ئەڵڤارێز تاقیکردنەوەی لەگەڵ بۆکا جونیۆرس و ڕیال مەدرید ئەنجامدا؛ دوو گۆڵی تۆمار کرد لە پێنج یاری بۆ ڕیاڵ مەدرید لە پاڵەوانێتییەکی لاواندا.[٢][٤][٥] ئەو نەیتوانی بچێتە ڕیال بەھۆی ڕێگرییەکانی تەمەن. ئەڵڤارێز گوازرایەوە بۆ پێکھاتەی یەکەمی ڕیڤەر پلەیت لە وەرزی ٢٠١٨–١٩ لەژێر سەرپەرشتی ڕاھێنەر مارسیلۆ گالاردۆ، لەگەڵ یەکەم دەرکەوتنی پیشەگەری لە ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ لە کاتی یارییەکی خولی نایابدا بەرامبەر ئەلدۆسیڤی؛ بە یەدەگ لە جێگای ڕۆدریگۆ مۆرا ھاتە یاریگا کە ٢٦ خولەک لە یاری مابۆوە و ١–٠ بردیانەوە.[٢][١][٦][٧]

ئەڵڤارێز درەنگ بەشداری کرد لە یاری دووەمی کۆتایییەکانی جامی لیبەرتادۆریس ٢٠١٨ کە ڕیڤەر لە ڕکابەرەکەی بۆکا جونیۆرز بردەوە. ئەڵڤارێزی یەکەم گۆڵی پیشەگەری خۆی لە ١٧ی ئازاری ٢٠١٩دا تۆمارکرد، لە بردنەوەی ٣–٠ لە خولدا بەرامبەر ئیندیپیدێنت.[١][١] لە مانگی کانوونی یەکەمی داھاتوودا کۆتایی جامی ئەرجەنتینیدا گۆڵێکی تۆمارکرد بەرامبەر کۆردۆبا کە ڕیڤەر ٣–٠ بردەوە بۆ بەدەستھێنانی خەڵاتەکە.[٨] لە ساڵی ٢٠٢٠، ئەڵڤارێز پێنج گۆڵی تۆمارکرد لە شەش یاری قۆناغی کۆمەڵەکانی کۆپا لیبراتۆرس.

لە ٢٥ی ئایاری ٢٠٢٢، ئەڵڤارێز شەش گۆڵی بۆ ڕیڤەر پلەیت تۆمارکرد لە بردنەوەی ٨–١ بەرامەبر ئالیانزا لیما لە جامی لیبەرتادۆریس.[٩]

مانچێستەر سیتی دەستکاری

لە ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢، لە ٢٢ەمین ساڵیادی لەدایکبوونیدا، ڕاگەیەندرا کە ئەڵڤارێز گرێبەستێکی بۆ ماوەی پێنج ساڵ و نیو لەگەڵ یانەی پرێمیەرلیگ مانچێستەر سیتی واژوو کردووە، بەڵام یاریزانەکە تا مانگی تەممووز لە ڕیڤەر پلێت دەمێنێتەوە بە شێوەی خواستن.[١٠][١١] لە یەکەمین یاری فەرمیدا لە ٣٠ی تەممووزدا گۆڵێکی تۆمارکرد، کە سیتی ٣–١ دۆڕا لە بەرامبەر لیڤەرپوول لە جامی قەڵغانی ئینگلیزی.[١٢] لە ٧ی ئابی، ئەڵڤارێز یەکەمین یاری خۆی لە پریمەرلیگ ئەنجامدا دوای ئەوەی وەک یەدەگ لە جێگەی ئێرلینگ ھالاند ھاتە یاریگاوە لە بردنەوەی ٢–٠ بەسەر وێست ھام یونایتد.[١٣][١٤]

کاروانی نێودەوڵەتی دەستکاری

لە ساڵی ٢٠١٨، ئەڵڤارێز لەلایەن پێکھاتەی خوار ٢٠ ساڵانی ھەڵبژێردرا بۆ ڕاھێنان دژی پێکھاتەی یەکەم لە جامی جیھانی فیفا ٢٠١٨.[١٥][١٦] لە کانوونی یەکەمدا، ئەڵڤارێز ھەڵبژێردرا بۆ جامی ئەمریکای باشووری خوار ٢٠ ساڵانی ٢٠١٩.[١٧] لە مانگی ئایاری ٢٠١٩دا لەلایەن فێرناندۆ باتێستا بانگھێشت کرا بۆ جامی جیھانی خوار ٢٠ ساڵانی فیفا لە ئایاری ٢٠١٩.[١٨] چوار یاری و یەک گۆڵ، بەرامبەر ئەفریقای باشوور، گەیشتنە پۆڵەندا.[١] دوای ئەوە باتێستا ئەڵڤارێزی بانگکرد بۆ ھەڵبژاردەی خوار ٢٣ ساڵان لە مانگی ئەیلوولی داھاتوودا، کە پێش ھەڵبژاردنی بوو بۆ پاڵەوانێتی پێش ئۆڵۆمپیادی کۆنمیبۆل لە ساڵی ٢٠٢٠، کە ئەرژەنتین بردییەوە، ئەڵڤارێز یەک گۆڵی تۆمارکرد (لە بەرامبەر ڤەنزوێلا) لە حەوت یاری.[١][١٩]

ئەڵڤارێز یەکەمین یاری خۆی بۆ پێکھاتەی یەکەمی ئەرژەنتین ئەنجامدا لە ٣ی حوزەیرانی ٢٠٢١، لە پاڵاوتنی جامی جیھانی بەرامبەر چیلی. لە خولەکی ٦٢ دا لە جێگەی ئەنخێل دی ماریا ھاتە یاریگاوە.[٢٠] لە ٢٩ی ئازاری ٢٠٢٢، یەکەم گۆڵی نێوەدەوڵەتی تۆمارکرد لە یارییەکدا بەرامبەر بوون ١–١ بەرامبەر ئیکوادۆر.[٢١]

ئاماری کاروانی وەرزشی دەستکاری

یانە دەستکاری

ھەتا ٧ ئابی ٢٠٢٢[١]
یانە وەرز خول جامی نیشتیمانی جامی لیگا کیشوەرەکان ئەوانی تر کۆی گشتی
ئاست یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان
ڕیڤەر پلەیت ٢٠١٨–١٩ خولی نایابی ئەرژەنتین ٥ ١ ١ ٠ - ١ ٠ ١ ٠ ٨ ١
٢٠١٩–٢٠ خولی نایابی ئەرژەنتین ٧ ٠ ٣ ١ ٢ ٠ ٥ ١ - ١٧ ٢
٢٠٢٠ خولی نایابی ئەرژەنتین ١٠ ٢ ٣ ١ ١ ١ ١١ ٥ - ٢٥ ٩
٢٠٢١ خولی نایابی ئەرژەنتین ٣٥ ٢٠ - - ١٠ ٢ ١ ٢ ٤٦ ٢٤
کۆی گشتی ٥٧ ٢٣ ٧ ٢ ٣ ١ ٢٧ ٨ ٢ ٢ ٩٦ ٣٦
ڕیڤەر پلەیت (خواستن) ٢٠٢٢ خولی نایابی ئەرژەنتین ١٧ ١١ ١ ١ ٠ ٠ ٨ ٦ ٠ ٠ ٢٦ ١٨
مانچستەر سیتی ٢٠٢٢–٢٣ پرێمیەرلیگ ١ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ١ ١ ٢ ١
تەواوی کاروانی ٧٥ ٣٤ ٨ ٣ ٣ ١ ٣٥ ١٤ ٣ ٣ ١٢٤ ٥٥


نێودەوڵەتی دەستکاری

ھەتا ٥ حوزەیرانی ٢٠٢٢[٢٢]
دەرکەوتنی و گۆڵەکانی تیمی نیشتیمانی و ساڵ
تیمی نیشتیمانی ساڵ یارییەکان گۆڵەکان
ئەرژەنتین ٢٠٢١ ٥ ٠
٢٠٢٢ ٤ ١
کۆی گشتی ٩ ١

ڕێزلێنان دەستکاری

  • خولی نایابی ئەرژەنتین: ٢٠٢١
  • جامی ئەرژەنتین: ٢٠١٨–١٩
  • جامی سوپەری ئەرژەنتین: ٢٠١٩
  • خەڵاتی پاڵەوانان: ٢٠٢١
  • جامی لیبەرتادۆریس: ٢٠١٨
  • جامی ئەمریکای باشوور: ٢٠١٩
  • پێشبڕکێی ئۆڵۆمپیاد: ٢٠٢٠
  • کۆپا ئەمریکا: ٢٠٢١
  • جامی پاڵەوانەکانی کۆنمبێڵ - یۆفا: 2022[٢٣]

تاکەکەسی

  • باشترین گۆڵکاری خولی نایابی ئەرژەنتین: ٢٠٢١ (١٨ گۆڵ)
  • باشتیرن یاریزانی ساڵی ئەمریکای باشوور: ٢٠٢١
  • تیمی ساڵی ئەمریکای باشوور: ٢٠٢١

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئ ا ب پ ت ج چ "Argentina - J. Álvarez". Soccerway. Retrieved 31 October 2018.
  2. ^ ئ ا ب "Julian Alvarez: The ex-Real Madrid kid spearheading River Plate's Libertadores quest". Goal.com. 17 December 2020. Retrieved 18 December 2020.
  3. ^ "Álvarez: Llego al gol por consecuencia del juego". River Plate. Retrieved 31 October 2018.
  4. ^ "Se probó en Real Madrid - La historia del pibe al que Gallardo le dio la 9 de River para la Copa Libertadores". Clarín. 9 August 2018. Retrieved 31 October 2018.
  5. ^ "Se probó en Real Madrid, estuvo en el Mundial y el sábado debutaría en River". La Nación. 25 October 2018. Retrieved 31 October 2018. ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  6. ^ "Ficha Estadistica de JULIAN ALVAREZ". BDFA. Retrieved 31 October 2018. ٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  7. ^ "Julián Álvarez, el 9 que hizo su debut en River". TyC Sports. 27 October 2018. Retrieved 31 October 2018.
  8. ^ "Julian Alvarez". Football Arroyo. 4 January 2022. Retrieved 1 February 2022.
  9. ^ "Future Manchester City Player Julian Alvarez Scores Six Goals for River Plate in 8-1 Win". 26 May 2022.
  10. ^ "Manchester City completed Julian Alvarez signing". Football Arroyo. 1 February 2022. Retrieved 1 February 2022.
  11. ^ "City sign Julian Alvarez from River Plate". Manchester City F.C. 31 January 2022. Retrieved 31 January 2022.
  12. ^ Hafez, Shamoon (2022-07-29). "Community Shield: Liverpool 3-1 Man City - Darwin Nunez seals victory". BBC Sport (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-07-30.[بەستەری مردوو]
  13. ^ "Alvarez to compete with Haaland for striker position". Kuwait Online.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  14. ^ McNulty, Phil (7 August 2022). "West Ham 0-2 Man City: Erling Haaland scores twice as Man City turn on style". BBC Sport. Retrieved 7 August 2022.
  15. ^ "Es cordobés, hace siete años se fotografió con Messi y hoy entrenan juntos". Mundod Lavoz. 21 March 2018. Retrieved 31 October 2018.
  16. ^ "De 18 años - Julián Alvarez, el pibe argentino que jugó en Real Madrid y hoy es sparring de Lionel Messi". Clarín. 1 June 2018. Retrieved 31 October 2018.
  17. ^ "Convocados para el Sudamericano Sub 20". AFA. 22 December 2018. Retrieved 2 January 2019. ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  18. ^ "Lista de convocados para el Mundial". AFA. Retrieved 4 May 2019. ٤ی ئایاری ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  19. ^ "La Selección Sub 23 jugará ante Bolivia desde las 19, en el estadio de Banfield". AFA. 3 September 2019. Retrieved 4 September 2019.
  20. ^ "Argentina v Chile game report". ESPN. 3 June 2021.
  21. ^ "How many goals has Julian Alvarez scored for Argentina?". El Futbolero. 29 March 2022. Retrieved 13 April 2022.
  22. ^ ژولیان ئەلڤارێز لە National-Football-Teams.com
  23. ^ "Italy 0–3 Argentina: Messi and Di Maria shine in impressive Finalissima win". BBC Sport. 1 June 2022. Retrieved 2 June 2022.