ژنێک بەسەر منارەوە ڕۆمانێکی کوردییە لە نووسینی شێرزاد حەسەن، بیرۆکەی ئەم ڕۆمانە لە ڕووخاندنی منارەی چۆلییەوە سەرچاوەی گرتووە و نووسینەکەیشی پێنج ساڵی خایاندووە (٢٠٠٥–٢٠١٠).

ژنێک بەسەر منارەوە
نووسەرشێرزاد حەسەن
وڵاتکوردستان
زمانکوردی
بابەتڕۆمان
جۆری کتێبچاپ
ئەلکترۆنی

شادی قارەمانی ڕۆمانەکە، لەلایەن بەھرامی خاڵۆزایەوە پەردەی کچێنی لە دەست دەدات، داوی ئەوە بەھرام لە ڕێی قاچاغەوە ڕوو دەکاتە ھەندەران و بێ باس و ھەواڵ دەبێت و شادیش بە ناچاری لەگەڵ کۆنەپێشمەرگەیەکی شۆڕش ژیانی ھاوسەرگیری پێک دێنێت تاوەکوو نھێنییەکەی بپارێزێت. دوای چەند ساڵ ئاسەواری ژەھرخواردێکی کۆن، ھۆمەری مێردی دەکوژێت و ڕۆژێک بەھرام دەگەڕێتەوە کوردستان و پێکەوە دەکەونە قسە. شادی لە ھەوڵی پارێزگاری لە منارەی کۆنی شارەکەدایە، کە لە گەڕەکی ئەوان ھەڵکەوتووە و خاوەندەسەڵاتەکان گەرەکیانە بە مەبەستی سازکردنی مۆڵ و بینای بڵند لە جێگاکەی، خاپووری بکەن.[١]

کەسایەتییەکان

دەستکاری
  • شادی
  • بەھرام
  • ھۆمەر

تایبەتمەندییەکان

دەستکاری

ژنێک بەسەر منارەوە لە ڕێگەی بەسەرھاتی شادییەوە دۆخی ژنانی کۆمەڵگا شی دەکاتەوە. ژنێک کە سەرەڕای چەرمەسەریی زۆر خەریکە بەرگری لە ڕووخانی منارەیەک دەکات؛ ئەم منارەیە ھێمایەکە بۆ شکۆمەندی و خۆشەویستی کە لەلایەن حکوومەتێکی کوردەوە بڕیاری ڕووخانی دەدرێت و ئەوە وەک گازندەیەکە بۆ دەسەڵاتی چەندین ساڵەی کوردی؛[٢] ئەم ڕۆمانە لێکدانەوەیەکی دیکەشی بۆ دەکرێت کە شادی نوێنەری ژنی کورد نا، بەڵکوو نوێنەری تاکی کوردە کە لەلایەن بەھرام و ھۆمەرەوە (کە ناوێکی عەرەبی و فارسین) زولمی لێ دەکرێت.[٣]

ڕەخنەکان

دەستکاری
  • شێوەنووسینێکی دووپاتەکراو و دیتراو لە باقی ڕۆمانەکانی نووسەر
  • سادە و ھەژاربوونی دەقەکە
  • ڕستە و بەندی بێمانا و ناڕێک
  • بێڕێزی بە ئاستی تێگەیشتنی خوێنەر
  • درووشمدان
  • لەبەرچاونەگرتنی ئەمانەتی ئەدەبی[٤]
  • کۆتایییەکی ئاڵۆز
  • گێڕانەوەی زۆر
  • کەمیی وتووێژ
  • دووبارەبوونەوەی ناوەرۆکی ڕۆمانەکە لەناو خۆیدا
  • نووسین لە زمانی «تۆ»وە کە زیاتر لە شیعردا بەکار دەبردرێت[٥]

چاپەکان

دەستکاری

ئەو چەند تنۆکە خوێنەی لە من ڕژا و چی خوێنی لەم وڵاتە بە دەستی براکان ڕژاوە خراپترین و ناشیرینترین حەقیقەتی پڕ لە درۆ و فیشاڵی ئێمە بوو، پەڵەیەکی سوور یان ڕەش کە تا دەھات دەتەنییەوە بە ڕادەیەک کە ھەر ھەموو خەڵک و خاکی داگیر کرد، برینێکی گەورە کە بوو بە تیراوە و تەشەنەی کرد و ھەر ھەموو بەھا و پیرۆزی و جوانییەکی ژەھراوی کردووە. چی پاکە پیسی کرد، ھەموو شتێکی لەم وڵاتە گۆڕی بە ھاربوون و شێتییەتی و ڕق و کینە کە تەواو ڕووح و دڵەکانی ژەنگاوی کردووە، ھیچ سەردەمێکی ئێمە ئەوەندەی ئەمڕۆکە ڕەش نەبووە، باڵەخانە بڵندەکان و پردە تۆکمەکان بناغەیان لەسەر فرمێسک و خوێنی خەڵکێکی بەشمەینەتە، نەک لەسەر بەرد و چیمەنتۆ و ئاسن.[٦]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ TV، CHRA. «(کەوتنی ماسکەکانی پیاو لە ڕۆمانی_ژنێک بە سەر منارەوە)». CHRA.TV. لە ڕەسەنەکە لە ٢٩ی ئابی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ «ڕووبەڕوو لەگەڵ شێرزاد حەسەن دا: ئەوەی دەڕمێت منارە نییە شکۆمەندی مرۆڤە». www.zamenpress.com. لە ڕەسەنەکە لە ٢٩ی ئابی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ Bahrami، Jamshid. «Jamshid Bahrami: گوڵاڵە کەمانگەر لە دیدارێکی تایبەتدا دەربارەی شێرزاد حەسەن». Jamshid Bahrami.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  4. ^ ئەندێشە. «ژنێک بەسەر منارەوە، تێکستێکی سادە و زمانێکی وێران». ئەندێشە. لە ڕەسەنەکە لە ٢٩ی ئابی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ «ژنێک بەسەر منارەیەکەوە مێژووی گەلێک دەنووسێتەوە – Denegkan» (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی).{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  6. ^ ژنێک بەسەر منارەوە، شیرزاد حەسەن، چاپەمەنیی مانگ، ٢٠١٥