ڕەنگاڵە (شێرکۆ بێکەس)

ڕەنگاڵە کتێبێکی شیعری شێرکۆ بێکەسە. ئەم کتێبە لە ساڵی ١٩٨٠ چاپ و بڵاو کراوەتەوە و لە سێ دەفتەر لەژێر سەردێڕەکانی «دەفتەری گەشت و خۆشەویستی»، «دەفتەری گۆرانییە غەمگینەکان» و «دەفتەری سۆز و سووتانی گیان» پێک ھاتووە.[١] [٢]

ڕەنگاڵە
نووسەرشێرکۆ بێکەس
زمانکوردیی سۆرانی
چەشنشیعر
ڕێکەوتی بڵاوبوونەوە
١٩٨٠

بەشی زۆری شیعرەکانی ئەم کتێبە پێشتر لە نێوان ساڵانی ١٩٧٤–١٩٨٤دا لە ڕۆژنامە و گۆڤارەکان وەکوو ھاوکاری، بەیان، برایی، نووسەری کورد، پاشکۆی عیراق، کاروان و ... بڵاو کرابوونەتەوە. جگە لەوانە کۆمەڵێک لە شیعرەکانیش بۆ یەکەم جار لەم دیوانەدا چاپ کران.[٣]

شیعرەکان دەستکاری

دەفتەری گەشت و خۆشەویستی دەستکاری

  1. برووسکەیەک
  2. بەھارە شیعرێک
  3. دوو دەنگ
  4. شاخ
  5. شەقام
  6. لە بۆدابست دا
  7. لە سۆفیادا
  8. لە یەکەم سەفەردا
  9. پایزە نامەیەک
  10. پڵنگ و پەیکەر
  11. ڕەشەبا
  12. کاڵێ
  13. کفن دز – ئەکتەر
  14. گۆرانییەکی ڕەنگاوڕەنگ
  15. گەشتێک

دەفتەری گۆرانییە غەمگینەکان دەستکاری

  1. فورات و چەند گۆرانییەکی غەمگین
  2. پۆلە ئاوازێکی کۆچ کردوو
  3. چەپگەرد
  4. کۆست و چرا
  5. ھاودەم

دەفتەری سۆز و سووتانی گیان دەستکاری

  1. دۆزەخ
  2. سۆز
  3. قەقنەس
  4. کڵپە
  5. گێژەنگ - سووتان

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئاڵەکۆک: شێرکۆ بێکەس؛ سەردان لە ١٦ی تەممووزی ٢٠٢٣.
  2. ^ ڤەژین: ڕەنگاڵە، بەرھەمی شێرکۆ بێکەس؛ سەردان لە ١٦ی تەممووزی ٢٠٢٣.
  3. ^ ڤەژین: ڕەنگاڵە، بەشی پێشەکی، نووسینی شێرکۆ بێکەس؛ سەردان لە ١٦ی تەممووزی ٢٠٢٣.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری