ڕەمزی نافیع ڕەشیدئاغا کەسایەتیەکی ڕۆشنبیر و کوردپەروەر و ناوداری کوردایەتی، لەپێناو کوردستان و بەدەستھێنانی سەربەخۆی بۆ ووڵات تێکۆشاوە و دەست ھەڵگیری لە خوێندن کردووە و ھەر لەم پێناوەشدا باجی ژیانی دا.

ڕەمزی نافیع

ڕەمزی نافیع.jpg
لەدایکبوون١٩١٧
مەرگ١٩٤٧ (٣٠ ساڵ ژیاوە)
شوێنی گۆڕھەولێر
نەتەوەکورد
پەروەردەبەکالۆریۆس
چالاکبوون١٩٣٧ - ١٩٤٣
کارئەندامی ئۆپراسیۆنی ماموت
حیزبی سیاسیھیوا
ئایینئیسلام

ژیاندەستکاری

ڕەمزی نافیع لەساڵی ۱۹۱۷ لە شاری ھەولێر لە بنەماڵەیەکی دەستڕۆیشتوو و دەوڵەمەند لەدایک بووە، بنەماڵەکەی لە ئاغاکانی دەوری ھەولێر بوون، خوێندنی سەرەتای و ناوەندی لە شاری ھەولێر دەخوێنێت و بۆ خوێندنی ئامادەیی ڕوودەکاتە شاری کەرکوک و شاری بەغداد، پۆلی پێنجی ئامادەیی بەسەرکەوتووی دەبڕێت، ھەرلەسەردەمی ئامادەیدا بەھۆی ئەو خۆشەویستییەی بۆ کوردایەتی ھەیبوو پەیوەندی دەکات بە حیزبی ھیواوە.[١]

لەبەرئەوەی کە لە بنەماڵەیەکی دەوڵەمەند دەبێت بۆ خوێندن ساڵی ١٩٣٩ ڕوودەکاتە بەیرووت، زانکۆی ئەمریکی تەواو دەکات و پاشان دەچێتە ئەستەنبوڵ زانکۆی ڕۆبێرت کۆڵێژ دەخوێنێت. لەساڵی ١٩٤٢ بەھۆی ئەوەی کە ڕەمزی ھاوڕێیەتی ھەیە لەگەڵ میوللەر، میولەر پەیوەندی پێوەدەکات بۆ ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی ماموت بەھیوای ئەوەی دەوڵەتی کوردستان دابمەزرێنن بەیارمەتی ئەڵمانیای نازی، لەو ساڵەدا ڕەمزی دەچێتە ئەڵمانیا بۆ بینینی خولی تایبەت و دەست لەخوێندن ھەڵدەگرێت.

پاش ئەوەی بەشداری لە کردەوەی ماموتدا دەکات لەگەڵ میوللەر و ھۆفمان و کانێچین بەھەڵە لە ئاسمانەوە دێنە خوار دواتر کردەوەکەیان شکست دێنێ دەیانەوێ لەڕێی تورکیاوە بگەڕێنەوە بۆ ئەڵمانیا بەڵام لەلایەن قاچاخچیەکەیانەوە ئاشکرا دەکرێن و تەسلیم بە ئینگلیزیان دەکات.[٢]

دادگایی کردندەستکاری

پاش ئەوەی ئاشکرایان دەکەن، سەرەتا ھاوڕێکانی ڕەمزی دەگیرێن و ڕەمزیش لەسەر داوای کەسوکاری خۆی ڕادەست دەکات، دەبرێنە ھەولێر و پاشان موسڵ و دواتر بەغداد بەڵام لەبەر ھەستیاری کێشەکەیان لە عێراق دادگای ناکرێن دەیان بەنە قاھیرە، لەوێ دادگا حکومی لەسێدارەدانیان بۆ دەردەکات بەڵام پاش سالێک حکومەکەیان دەگۆڕێت بۆ ٢٠ ساڵ زیندانی. پاش تەواوبوونی جەنگی جیھانی دووەم لەساڵی ١٩٤٥ دا ھاورێکانی ئازاد دەکرێن و دەچنەوە ئەڵمانیا و ڕەمزیش بە بەرزکردنەوەی ڕاپۆرتی پزیشکی ئازاد دەکرێت و دێتەوە شاری ھەولێر.

مەرگدەستکاری

ھەر لەسەرەتای گرتنیەوە کە ئازار و ئەشکەنجەیەکی زۆری دەدرێت لەبەندیخانە ئەمەش دەبێتە ھۆی ئەوەی ڕەمزی تووشی نەخۆشی دەروونی توندبێت و ھەر ئەم بارە دەروونییە نالەبارە وەھای لێدەکات لەزیندان ئازادبکرێت، ئیتر دووساڵ پاش ئازادکردنی لەساڵی ١٩٤٧لە ھەولێر کۆچی دوای کرد و ھەر لەوێش نێژرا.[٣]

پەراوێزەکاندەستکاری

  1. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on ٢٣ی ئازاری ٢٠١٩. Retrieved ٢٣ی ئازاری ٢٠١٩. Check date values in: |access-date=, |archive-date= (help)
  2. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on ٢٤ی ئازاری ٢٠١٩. Retrieved ٢٣ی ئازاری ٢٠١٩. Check date values in: |access-date=, |archive-date= (help)
  3. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on ٢٣ی ئازاری ٢٠١٩. Retrieved ٢٣ی ئازاری ٢٠١٩. Check date values in: |access-date=, |archive-date= (help)