ڕەحیماوە گەڕەکێکی شاری کەرکووکی باشووری کوردستانە کە دەکەوێتە باکووری شارەکەوە کە زۆرینەی ڕەھای دانیشتوانەکەی کوردن لەگەڵ بوونی چەن خێزانێکی مەسیحی کلد و ئاشووری و بازاڕێکی گەورەی ھەیە ھەر بەناوی ڕەحیماوە.[١]

ناوی ڕەحیماوە دەستکاری

گەڕەکەکە بەناوی کەسایەتییەکی کوردەوەیە کوێخا ڕەحیم کە یەکەم کەس بووە لە ڕەحیماوە نیشتەجێ بووە، دواتر گەڕەکە بەناوی ئەوەوە نراوە، پاشان سەردەمی ڕژێمی بەعس ناوی گۆڕدراوە بۆ حەی ئەندەلووس پاشان دوای ڕزگارکردنی کەرکووک لە ساڵی ٢٠٠٣ ناوە ڕەسەنەکەی بۆ گەڕێنراوەتەوە.

جوگرافیای ڕەحیماوە دەستکاری

ڕەحیماوە دەکەوێتە باکووری شاری کەرکووک لەسەر ڕێگای سەرەکی کەرکووک - ھەولێر ھاو سنوورە لەگەڵ گەڕەکەکانی سەرچنار لە ڕۆژھەڵات و تەپە لە باشووری ڕۆژئاوای و شۆراو لە باکوور. [٢]

شوێنە بەناوبانگەکانی ڕەحیماوە دەستکاری

• بازاڕی ڕەحیماوە.

• مزگەوتی خالیدی کوڕی وەلید.

• یانەی وەرزشیی خاك.[٣]

• قوتابخانەی زێوەر.

• قوتابخانەی سەرکەوتن.

• فلکەی ئەحمەدی خانی ( ئیخوان ).

• مزگەوتی ئیخوان.

• مزگەوتی ڕەحیماوە.

• قوتابخانەی ڕزگاری.

• قوتابخانەی ڕێزان.

• سەنتەری لاوانی ڕەحیماوە ( مرکز شباب ).

• کارگەی پیپسی کۆلا ( پێشوو ).

• تایم سەنتەر مۆڵ.

• بنکەی پۆلیسی ڕەحیماوە.[٤]

 
ڕەحیماوە لەکاتی ھەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە کانوونی دوەەمی ٢٠٠٥.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "پەکەکە کێشەکانی لە ناوچەیەکی تری کوردستان زەق دەکاتەوە". www.wishe.net. Retrieved 2023-10-01.
  2. ^ "كركوك.. متظاهرون يطالبون بإنهاء الانتشار العسكري في منطقة "رحيم اوه"". شفق نيوز (بە عەرەبی). Retrieved 2023-10-01.
  3. ^ "اولمبية كركوك تثمن نتائج كاراتية نادي خاك ‌". www.pukmedia.com (بە عەرەبی). Retrieved 2023-10-01.
  4. ^ "شرطة كركوك تصدر توضيحا بشأن انباء تغيير مدير احد المراكز‌". kirkuktv.net. Retrieved 2023-10-01.