ڕێککەوتننامەی ناگۆرنۆ-قەرەباغ (٢٠٢٠)

ڕێککەوتننامەی ناگۆرنۆ-قەرەباغ ٢٠٢٠ کە بریتییە لە ئاگربەستی ئاشتی بۆ کۆتایی ھێنان بە شەڕی ناگۆرنۆ-قەرەباغ ٢٠٢٠ کە لە ٩ی تشرینی دووەم ٢٠٢٠ ئیمزاکرا لەلایەن سەرۆکی ئازەربایجان، ئیلھام عەلیێڤ و سەرۆک وەزیرانی ئەرمینیا، نیکۆڵ پاشینیان و سەرۆکی ڕوسیا، ڤلادیمیر پوتین، کە کۆتایی بە ھەموو پێکدادانەکانی ھەرێمی ناگۆرنۆ-قەرەباغ ھێنرا، لە کاتژمێر ٠٠:٠٠ لەسەر ڕێکەوتی ١٠ی تشرینی دووەم ٢٠٢٠ بەکاتی مۆسکۆ.[١][٢]

ڕێککەوتننامەی ناگۆرنۆ-قەرەباغ ٢٠٢٠
ڤلادیمیر پوتین و ئیلھام ئالیڤ لە ڕێگای ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە ڕێککەوتننامەکە واژوو دەکەن
جۆرئاشتی
ناوەڕۆکشەڕی ناگۆرنۆ-قەرەباغ ٢٠٢٠
ڕێکەوتی ئیمزاکردن٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ (2020-11-09)
جێبەجێکردن١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ (2020-11-10)
نێوەندگیران
Signatories

ڕووداوەکان

دەستکاری

دوای ڕاگەیاندنی شەڕ لە نێوان ئازەربایجان و کۆماری ئارتساخ لە ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٠دا، کە پشتگیر دەکرا لەلایەن ئەرمینیا، ئازەربایجان لە ماوەی شەش ھەفتەدا توانی چەندین دەسکەوتی زەمینی بەدەست بھێنت کە توانی شارۆچکەی ستراتیژی شوشە بگرێت و بەھۆی توندی پێکدادانەکان لە ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠دا ئاگربەست لەنێوان ھەردوو لەلایەن کرا.[٣]

بە شێوەیەکی گشتی

دەستکاری

بەپێی ئاگربەستەکە ھەردوو لایەن دیلەکانی شەڕ و تەرمی کوژراوان ئالوگۆر دەکەن، ھەروەھا بە ھاتنی ١ی مانگی کانوونی یەکەم ھێزەکانی ئەرمینیا دەکشێنەوە لەو شوێنانەی کە کۆنترۆلی کردووە لە بەرزایەکانی قەرەباغ، و ھێزی ئاشتی پارێزی ڕوسی کە ٢٠٠٠ سەربازی زەمینی ڕوسیا دەگرێتەوە لە ھەرێمەکە دەمێننەوە بۆ ماوەی پێنج ساڵ بە لانیکەم بۆ پاراستنی ڕاڕەوەی لاچین لە نێوان ئەرمینیا و ناوچەی بەرزایییەکانی قەرەباغ.[٤][٥][٦]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «Путин выступил с заявлением о прекращении огня в Карабахе». RIA Novosti (بە ڕووسی). ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠. لە ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  2. ^ «Пашинян заявил о прекращении боевых действий в Карабахе». RIA Novosti (بە ڕووسی). ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠. لە ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  3. ^ «Armenian President says nation 'misjudged' its negotiating power in Nagorno-Karabakh conflict». SBS News.
  4. ^ «Пашинян заявляет о подписании мирного соглашения». BBC Russian Service (بە ڕووسی). ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠. لە ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  5. ^ «Armenia, Azerbaijan and Russia sign Nagorno-Karabakh peace deal». BBC News. ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠. لە ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  6. ^ «Azerbaijan, Armenia sign peace deal to end conflict». GulfToday. ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠. لە ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.