ڕێڤەلوشن ئۆ ئێس (فیلم)
ڕیڤەلوشن ئۆ ئێس (فیلم) (بە ئینگلیزی: Revolution OS) بە کوردی "شۆڕشی سیستمی کارگێڕی"، فیلمێکی ساڵی ٢٠٠١ە، ناوەڕۆکی فیلمەکە لەسەر ئەوە دەدوێ کە چۆن لەو زەمەنە کە مایکرۆسۆفت دەستی بە سەر کۆمپیوترەکان گرتبوو، زۆر یەک لە کارناسان لەم باروو دۆخە ناڕازی بوون. لە ئاکام ھاککەر و کارمەندێکی MIT بە ناوەی ڕیچارد ستۆڵمەن شۆرشێکی ھەڵگرساند.
Revolution OS | |
---|---|
دەرھێنەر | جەی. تی. ئێس. مۆر |
بەرھەمھێنەر | جەی. تی. ئێس. مۆر |
نووسەر | جەی. تی. ئێس. مۆر |
ئەکتەران | ڕیچارد ستۆڵمەن لینوکس ترۆڤاڵدز ئێریک ئێس. ڕیمۆند بروس پێرێنس |
مۆسیقا | کریستۆفێر ئەندێرسۆن-بازۆلی |
مۆنتاژ | جەی. تی. ئێس. مۆر |
دەرچوون | ٢٠٠١ |
ماوەی فیلم | ٨٥ خوولەک |
وڵات | ئەمریکا |
زمان | ئینگلیزی |
فەلسەفەی ئەم شۆڕشە ئەوە بوو کە ھەر کەس مافی ھەیە لە نەرمەکالاکان بە شێوازی خۆڕایی و ئازاد سوود بگرێت، لە ئاکام ستۆڵمەن دروشمی “نەرمەکالای ئازادی” لسەر دانا، لینوس تۆرۆڤاڵدز و زۆر یەک لە ھاککەرەکان و شارەزایانی بەرنامە داڕێشتن لکان پێیان.
ئەم دروشمە لە کۆتایی بوو بە “نەرمەکاڵای سەرچاوەکراوە” کە لە ژێر یاسا یان مۆڵەتدانی “گنو” کە لە لایەن ستۆڵمەن نووسرا بوو، ھاتە نێو گۆڕەپانی جیھانی ئایتی. فیلمەکە ژێرنوسی کوردی کراوە.[١]
نوێنەرەکان
دەستکاری- لینوس تۆرۆڤاڵد: خولقێنەر و داھێنەری کێرنێڵ یان ناوکی لینوکس.
- ریچارد ئێم ستۆڵمەن: خولقێنەر و فیلسووفی پرۆژەی گنو.
- ئێریک ڕیمۆند: ھاککەر و نووسەری کتێبی “کڵێساو و بازار”.
- بڕووس پێرنێس: نووسەری کتێبی پێناسەی سەرچاوەکراوە.
- مایکڵ تیمەن: بەڕێوەبەری پرۆژەی سیگنوس یا سیگنێس.
- لێری ئەگۆستین: بەڕێوەبەر بونیاتنەری کۆمپانی ڤی. ئەی لینوکس.
- برایان بڵەندۆف: بەڕێوەبەری پڕۆژەی ئاپاچی.
- دانی بارێنز: کارمەندی پلە ٤ی رێد ھەت.
- فرانک ھێکر: ئەندازیاری کۆنەی کۆمپانیای نێتسکەیپ (موزیلای ئێستا).
ستۆڵمن دەڵێت:
” ئامانجی من تەنھا باشترکردنی کۆمەڵگا بوو بەڵام بە شێوازێکی ھۆشمەندانە ”[٢]
سەرچاوەکان
دەستکاری- دەروازەی فیلم
- دەروازەی ھۆڵیوود
- دەروازەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
- دەروازەی کۆمپیوتەر
- دەروازەی دەیەی ٢٠٠٠
- دەروازەی زانستی کۆمپیوتەر
- دەروازەی کۆمیدیا
- ^ «ژێرنوسی کوردی فیلەمەکە لە ماڵپەڕی قەزوان». قەزوان. لە ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.[بەستەری مردوو]
- ^ «فیلمی شۆڕشی سەرچاوەکراوە». https://en.wikipedia.org/wiki/Revolution_OS.
{{cite web}}
: بەستەری دەرەکی لە
(یارمەتی); پارامەتری|وێبگە=
|ناونیشان=
ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)