لینوس تۆرڤاڵدس
لینوس بێنێدیکت تۆرڤاڵدس (بە سویدی: Linus Benedict Torvalds) لەدایکبووی ٢٨ی کانوونی یەکەمی ١٩٦٩، ئەندازیارێکی فینلاندی-ئەمریکیـیە. کە دروستکەری ناووکی لینوکس وە بۆ ماوەیەکی درێژ، گەشەپێدەری سەرەکی ئەمەش بوو بە ناووک بۆ سیستەمی بەکارخەری وە چەندین دابەشکراوەی تر وەک گنۆ، و چەند ساڵێک دواتر ئەندرۆید وە کڕۆم ئۆئێس دروست بوون.
Linus Torvalds لینوس تۆرڤاڵدس | |
---|---|
لەدایکبوون | لینوس بێنێدیکت تۆرڤاڵدس ٢٨ی کانوونی یەکەمی ١٩٦٩ |
نیشتەجێی | دەنتۆرپ، ئۆرگان، ویلایەتە یەکگرتووەکان |
نەتەوە | فینلاندی، ئەمریکی (ھاووڵاتیکراو لە ٢٠١٠) |
خوێندنگە | زانکۆی ھێلسنکی (M.S.) |
پیشە | ئەندازیاری پڕۆگرامساز |
خاوەنکار | دامەزراوەی لینوکس |
ناسراوە بە | ناووکی لینوکس، گێت |
ھاوسەر | تۆڤە تۆرڤاڵدس |
مناڵ(ەکان) | ٣ |
باوان(ەکان) | نیلس تۆرڤاڵدس (باوک) ئانا تۆرڤاڵدس (دایک) |
خزمەکان | لێۆ تۆرنگوێست (باپیر) ئۆڵێ تۆرڤاڵدس (باپیر) |
ژیاننامە
دەستکاریساڵانی زوو
دەستکاریتۆرڤاڵدس لەدایکبووی ھێلسنکی، فینلاندـە. کوڕی ھەریەکە لە (ئانا) و (نیلس تۆرڤاڵدس)ـە. وە کوڕەزای شاعیر ئۆڵێ تۆرڤاڵدس و لێۆ تۆرنگوێستـی ئامارزانە. وە ھەردووک باوانەکەشی لە ناو کەمپی زانکۆی ھێلسنکی بوون لە ساڵی ١٩٦٠ـەکان.
تۆرڤاڵدس قوتابی زانکۆی ھێلسنکی بوو لە نێوان ساڵانی ١٩٨٨ و ١٩٩٦، تۆرڤاڵدس لە ساڵی ١٩٩٦ زانکۆی تەواو کرد بە بەدەست ھێنانی بڕوانامەی ماستەر لە زانستی کۆمپیوتەر لەلایەن گروپی توێژینەوەی (NODES)، پیشە ئەکادیمیاکەی پچڕا ساڵێک دوای خوێندنەکەی کاتێک پەیوەندی کرد بە سوپای فینلاندـی ھێزی سەربازی ئوسیما. لە ھاوینی ساڵی ١٩٨٩، ١١ مانگ دیاریکرا بۆ ئەنجامدانی پڕۆگرامی مەشقی ئەفسەری لە خزمەتگوزاریی سەربازیی زۆرەملێی فینلاند. لە سوپا پلەی بەرزکراوە بۆ ئەفسەری پلە دوو، لەگەڵ ڕۆلی ئەفسەری ژمێرەری مووشەکەکان.
لینوکس
دەستکاریدوای سەردانیکردنی بۆ ترانزمێتا لە کۆتاییەکانی ساڵی ١٩٩٦، تۆرڤاڵدس پەسەندی کرد کە کار بکات لە شوێنێکی کۆمپانیاکە، ئەو شوێنەی کاری تێدا ئەکرد لە نێوان (فێبرواریی ساڵی ١٩٩٧ تا جوونی ٢٠٠٣) پاشان ڕۆشت بۆ (Open Source Development Labs) کە لەو کاتەی تێکەڵ بوو لەگەڵ (Free Standards Group) بۆ ئەوەی ببێتە (دامەزراوەی لینوکس).
لە ١٩٩٧ تا ١٩٩٩، بەشدار بوو لە (86open) بۆ یارمەتی دان لە ھەڵبژرادنی (standard binary format) بۆ لینوکس و یونێکس. لە ١٩٩٩ ناوی ھات لەلایەن (MIT Technology Review TR100) وەک یەکێکە لە ١٠٠ داھێنەرانی خوار تەمەن ٣٥ ساڵی دوونیا
دەسەڵات و بازرگانی
دەستکاریلە ٢٠٠٦ـدا، بەنزیکەیی لەسەدا دووی ناووکی لینوکس لەلایەن تۆرڤاڵدس خۆیەوە نووسرابوو. چونکە ھەزاران بەشداربووی تێدابوو بۆ ناووکی لینوکس، وە ئەم ڕێژەی سەدییە یەکێک بوو لە گەورەترین بەشداری بۆ ئەو.
خەڵاتەکان و دەستکەوتەکان
دەستکاریخەڵاتەکان و دەستکەوتەکان | ||
---|---|---|
ساڵ | خەڵات | |
٢٠١٤ | IEEE Computer Pioneer Award | |
٢٠١٢ | Internet Hall of Fame | |
٢٠١٢ | Millennium Technology Prize | |
٢٠١٠ | C&C Prize | |
٢٠٠٨ | Hall of Fellows | |
٢٠٠٥ | Vollum Award | |
٢٠٠٢ | World Technology Award | |
٢٠٠١ | Takeda Award | |
٢٠٠٠ | Lovelace Medal | |
١٩٩٨ | EFF Pioneer Award | |
١٩٩٧ | Academic Honors | |
١٩٩٦ | 9793 Torvalds (Asteroid) |
پەڕاوێزەکان
دەستکاریسەرچاوەکان
دەستکاری- دەروازەی ژیاننامە
- دەروازەی کۆمپیوتەر
- دەروازەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
- دەروازەی جاڤا
- دەروازەی زانستی کۆمپیوتەر
- دەروازەی نووسین
- دەروازەی ئەندازیاری
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە لینوس تۆرڤاڵدس تێدایە. |