ڕۆژی دایک فیلمێکی کۆمیدیی ڕۆمانسیی ئەمریکییە و لە ساڵی ٢٠١٦ بەرھەمھێندراوە لە دەرھێنانی گاری مارشاڵ و لە نووسینی گاری مارشاڵ خۆی و تۆم ھینس و لیلی ھۆڵاندەر، ئانیا کۆچۆف-ڕۆمانۆ و مات واکەر. فیلمەکە ژمارەیەک ئەکتەری ناودار لەخۆدەگرێت، لەوانە؛ جێنیفەر ئانیستن و کەیت ھەدسن و شەی میشێل و جولیا ڕۆبێرت و جاسۆن سودیکس و تیمۆسی ئۆلیفانت و بریت ڕۆبێرتسۆن و جاک وایتھۆڵ و ھیکتۆر ئەلیسۆندۆ و مارگۆ مارتیندەیل. وێنەگرتنی فیلمەکە لە ١٨ی ئابی ٢٠١٥ لە شاری ئەتلانتای جۆرجیا دەستیپێکرد، فیلمەکە دوایین فیلمی پیشەیی گاری مارشاڵ بوو پێش مردنی لە مانگی تەممووزی ساڵی ٢٠١٦. ڕۆژی دایک بە لە سینەماکانی ئەمریکا لە ٢٩ی نیسانی ٢٠١٦ بڵاوکرایەوە. لەلایەن ڕەخنەگرانەوە بە فیلمێکی زۆر خراپ دانرا و ٤٨ ملیۆن دۆلاری لە ئاستی جیھاندا کۆکردەوە، لھ مەراسیمێکی تایبەت بە خراپترین فیلمەکان جولیا ڕۆبێرت کاندید کرا بۆ ڕۆڵبینینی لە فیلمەکەدا و کەیت ھەدسنیش کاندید بوو بۆ خراپترین ئەکتەری پاڵپشتیکار.[٤]

ڕۆژی دایک
دەرھێنەرگاری مارشاڵ
بەرھەمھێنەر
  • براندت ئەندرسن
  • ھاوارد بێرد
  • دانیەڵ دایمند
  • مارک دیساڵ
  • واین ڕایس
  • مایک کارز
شانۆنامە
  • تۆم ھینس
  • ئانیا کۆچۆف-ڕۆمانۆ
  • مات واڵکەر
چیرۆک
  • تۆم ھینس
  • لیلی ھۆڵاندەر
  • گاری مارشاڵ
  • مات واڵکەر
ئەکتەران
  • جێنیفەر ئانیستن
  • کەیت ھەدسن
  • شەی میشێل
  • جولیا ڕۆبێرت
  • جاسۆن سودیکس
  • بریت ڕۆبێرتسۆن
  • تیمۆسی ئۆلیفانت
  • ھیکتۆر ئەلیسۆندۆ
  • مارگۆ مارتیندەیل
  • جاک وایتھۆڵ
چیڕۆکخوانپێنی مارشاڵ
مۆسیقاجۆن دێبنی
وێنەگری سینەماییچارڵز مینسکی
مۆنتاژبروس گرین
ڕۆبێرت مالینا
دەرچوون
  • ١٣ی نیسانی ٢٠١٦ (2016-04-13) (لۆس ئاجلەس)
  • ٢٩ی نیسانی ٢٠١٦ (2016-04-29) (ئەمریکا)
ماوەی فیلم١١٨ خولەک[١]
وڵاتئەمریکا
زمانئینگلیزی
تێچوون٢٥ ملیۆن دۆلار[٢]
داھات٤٨٬٤ ملیۆن دۆلار[٣]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "MOTHER'S DAY (12A)". British Board of Film Classification. April 8, 2016. Retrieved April 8, 2016. {{cite web}}: Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help)
  2. ^ "More Mowgli Moola As 'Jungle Book' Cruises Over Three Wide Entries – Box Office Preview". deadline.com.
  3. ^ "Mother's Day (2016)". Box Office Mojo. Retrieved June 12, 2016.
  4. ^ "'Mother's Day' filming locations in Atlanta this week". onlocationvacations.com. August 20, 2015. Retrieved August 23, 2015. ١٩ی نیسانی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری