ئاژانسی ھەواڵی ڕۆژنیوز
(لە ڕۆژنیوزەوە ڕەوانە کراوە)
ئاژانسی ھەواڵی ڕۆژنیوز ئاژانسێکی ھەواڵنێری لە باشووری کوردستانە کە لە ساڵی ٢٠١٤ دامەزراوە. ڕۆژنیوز سەر بە کۆمپانیای چەترە و لە وەزارەتی ڕۆشنبیریی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان مۆڵەتیی چالاکیی وەرگرتووە. بابەتەکانی ڕۆژنیوز بە زمانەکانی کوردی (سۆرانی و کرمانجی)، عەرەبی و تورکی بڵاو دەکرێنەوە.[١]
دامەزراوی | ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ |
---|---|
زمان | کوردی (سۆرانی و کرمانجی)، عەرەبی و تورکی |
بنکەی سەرەکی | سلێمانی، باشووری کوردستان |
ماڵپەڕی فەمی | https://rojnews.news |
دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنووسان دەستکاری
سلێمان ئەحمەد ڕۆژنامەنووسی خەڵکی ڕۆژاوای کوردستان کە لە بەشی عەرەبیی ئاژانسی ھەواڵی ڕۆژنیوز کار دەکرد، لە ڕۆژی ٢٥ی تشرینی دووھەمی ٢٠٢٣ لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانی ئاسایشی سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستان دەستبەسەر کراوە و ھێشتا چارەنووسی نادیارە.[٢] [٣]
ئەمانەش ببینە دەستکاری
سەرچاوەکان دەستکاری
- ^ ئاژانسی سەنتەری میترۆ: چارەنوسی ھەواڵسازی رۆژنیوز ئاشکرا بکەن (بە سۆرانی)، نووسراو لە ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣؛ سەردان لە ١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣.
- ^ ڕۆژنیوز: بەیاننامەی ئاژانسی ڕۆژنیوز لەبارەی ڕفاندنی ڕۆژنامەنووس سلێمان ئەحمەدەوە (بە سۆرانی)، نووسراو لە ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣؛ سەردان لە ١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣.
- ^ ڕۆژنیوز: ڕۆژنیوز تۆمەتەکانی ئاسایشی پەدەکە لەبارەی سلێمان ئەحمەدەوە ڕەت دەکاتەوە (بە سۆرانی)، نووسراو لە ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣؛ سەردان لە ١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣.