ڕووناک وەک ئەوین، تاریک وەک مردن

ڕووناک وەک ئەوین، تاریک وەک مردن (Ronî Mîna Evînê Tarî Mîna Mirinê) ڕۆمانێکی محەممەد ئوزونە، ئەم ڕۆمانە شەشەمین بەرھەمی نووسەرە، لە ساڵی ١٩٩٨ لە ئەستەمبوڵ بڵاوکراوەتەوە. ڕۆمانەکە لەلایەن موحسین کزلکایا وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی تورکی و لە ساڵی ٢٠٠٠ بڵاوکرایەوە، وەرگێڕانە تورکییەکە لەلایەن خەڵکەوە پێشوازیێکی باشی لێکرا و تا ئێستا ١٩ جاران چاپکراوە.

ئەم ڕۆمانە لەلایەن وریا غەفوورییەوە وەرگێڕدراوە بۆ کوردیی ناوەندی، لە ساڵی ٢٠١٤ لەلایەن ناوەندی ئەندێشە بڵاوکراوەتەوە.

ساڵی ٢٠١٨ وەرگێڕی ناسراوی ڕۆژھەڵاتی کوردستان ڕەزا کەریم موجاور لە ژێر ناوی «روشن مثل عشق، تاریک مثل مرگ» وەرگێڕایە سەر زمانی فارسی و بڵاوکەرەوەی ئەفراز لە تاران بڵاوی کردەوە.

سەرچاوەکان دەستکاری

  • ویکیپیدیای کورمانجی، «١٦ی تەمموز، ٢٠١٥».
  • ڕووناک وەک ئەوین، تاریک وەک مردن، محەممەد ئوزون، وەرگێڕانی وریا غەفووری، چاپی یەکەم، ٢٠١٤.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری