ڕۆمێلۆ لۆکاکۆ

یاریزانی تۆپی پێی بەلجیکی

ڕۆمێلۆ لۆکاکۆ (گۆکردنی ھۆڵەندی: [ˈro:me:lu luˈka:ku] ; لەدایکبووی ١٣ی ئایاری ١٩٩٣)یاریزانێکی پیشەگەری تۆپی پێی بەلجیکییە و وەک ھێرشبەر یاری دەکات، بە خواستن لە یانەی چێڵسی و ھەڵبژاردەی بەلجیکا یاری دەکات.[١]لۆکاکۆ بە یاریکردن بۆ یانەی ئەندەرلێخت دەستپێکرد و لەوێ نازناوی خولی پیشەگەری بەلجیکا بەدەستھێنا و وەک گۆڵکاری خولەکە کۆتایی ھات. لە ساڵی ٢٠١١ بە گواستنەوەی ١٠ملیۆن پاوەند(١٢ ملیۆن یۆرۆ)، پەیوەندی بە چێڵسییەوە کرد بەڵام ماوەی یاریکردن سنووردار بووە ھۆی ئەوەی بە خواستن بۆ وێست برۆمیچ ئەلبیون و ئێڤەرتۆن؛ لە ساڵی ٢٠١٤، لۆکاکۆ لەگەڵ ئیڤەرتۆن گرێبەستێکی پێوانەی لە یانەکە بە بەھای ٢٨ ملیۆن پاوەند (٣٢ ملیۆن یۆرۆ)واژوو کرد، دواتر بووە دووەم گۆڵکاری خولەکە. پاشانگرێبەستێکی گواستنەوەی لەگەڵ مانچستەر یونایتد کرد،[٢] بەڵام دوای تێکچوونی پەیوەندییەکانی لەگەڵ یانەکەدا، لۆکاکۆ لە ساڵی ٢٠١٩ بەرەو ئینتەرمیلان ڕۆیشت، کە تێیدا نازناوی خولی ئیتاڵیا و خەڵاتی بەنرخترین یاریزانی خولی ئیتاڵیا بەدەستھێنا.[٣]لە ساڵی ٢٠٢١ لۆکاکۆ گەڕایەوە بۆ چێڵسی بەڵام دوای وەرزێک بە خواستن ڕەوانەی ئیتاڵیا کرایەوە بۆ یانەی ئینتەرمیلان و ڕۆما. لۆکاکۆ یەکەم یاری نێودەوڵەتی خۆی لە ساڵی ٢٠١٠ ئەنجامدا[٤]و نوێنەرایەتی وڵاتەکەی لە پێنج پاڵەوانێتی گەورەدا کردووە: جامی نەتەوەکانی ئەورووپا ٢٠١٦ و ٢٠٢٠ و جامی جیھانی فیفای ٢٠١٤ و ٢٠١٨ و ٢٠٢٢ ; وەک دووەم گۆڵکاری ھاوبەش کۆتایی ھات و لە ساڵی ٢٠١٨دا پێڵاوی برۆنزی بەدەستھێنا.[٥]

ڕۆمێلۆ لۆکاکۆ
بە هۆڵەندی: Romelu Lukaku
لەدایکبوون (١٩٩٣-٠٥-١٣) ١٣ی ئایاری ١٩٩٣ (تەمەن ٣١ ساڵ)
Antwerp، بەلجیکا
وڵاتی وەرزشبەلجیکا
ناوی کاتی لەدایکبوونRomelu Lukaku Bolingoli
باوکRoger Lukaku
خوشک و براJordan Lukaku
زمانی زگماکیزمانی ھۆڵەندی
زمانەکانی ئاخاوتنزمانی ھۆڵەندی
پیشەیاریزانی تۆپی پێ
بواری کارتۆپی پێ
شوێنی یاریکردن لە تیپھێرشبەر
ئەندامی تیپی وەرزشییانەی تۆپی پێی ناپۆلی
وەرزشتۆپی پێ
ژمارەی یاریزان11
بەشداربووە لەجامی جیھانیی فیفای ٢٠١٤، جامی نەتەوەکانی ئەورووپای ٢٠١٦، جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٨، جامی نەتەوەکانی ئەورووپای ٢٠٢٠
خولخولی نایابی ئینگلیزی

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «اللاعب: روميلو لوكاكو». web.archive.org. ٧ی ئابی ٢٠١٨. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٧ی ئابی ٢٠١٨. لە ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر)
  2. ^ «Romelu Lukaku completes Manchester United move in deal that could reach world record £90m». web.archive.org. ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٠. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٠. لە ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر)
  3. ^ «Romelu Lukaku completes £74m move to Inter from Manchester United | Football | The Guardian». web.archive.org. ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠. لە ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر)
  4. ^ «Duivels winnen geen zieltjes met krappe oefenzege, Lukaku topschutter aller tijden». web.archive.org. ١٢ی حوزەیرانی ٢٠١٨. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١٢ی حوزەیرانی ٢٠١٨. لە ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر)
  5. ^ «Modric, Mbappe, Courtois win World Cup awards». ESPN.com (بە ئینگلیزی). ١٥ی تەممووزی ٢٠١٨. لە ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.