ڕۆشیکا دیۆ (لەدایکبووی ١٩٨١) ژنە چالاکوانی مافەکانی ژنانی فیجییە. دامەزرێنەری کۆمەڵەی گۆڕانە لە فیجی، کە بزووتنەوەیەکبوو بۆ پشتگیریکردنی فێمێنیزم، ھاوڕەگەزخوازی، مافەکانی مرۆڤ و ژینگەخوازی. ڕێکخراوەکەی ڕۆیشا ئامانجی ھێنانە کایەوەی گۆڕانکارییە کۆمەڵایەتی، سیاسیەت، ئابووری و کەلتوورە لە فیجی. لە ساڵی ٢٠٠٩، خەڵاتی ھاوڕێیانی پۆل ھاریس بردەوە لەبەرامبەر چاالاکییەکانی بۆ یارمەتیدانی وڵاتەکەی.[١] لە ساڵی ٢٠١٤، لەلایەن حکوومەتی ئەمریکا ڕۆشیکا خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پێدرا.[٢]

ڕۆشیکا دیۆ، لە ساڵی ٢٠١٤، لەکاتی وەرگرتنی خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی.

ڕۆشیکا ھەڵگری بڕواننامەی بەکالۆریۆسە لە یاسا، دوای خوێندنی لە زانکۆی ساوز پاسفیک. لە ساڵی ٢٠١٤، وەک کاندیدێکی سەربەخۆ خۆی تۆمارکرد ئەمەش دوای ئەوەی لەلایەن سێ حیزبەوە ڕەتکرایەوە بکرێتە کاندید، بەڵام تەنیا ١٠٥٥ دەنگی ھێنا کە بەس نەبوو بۆئەوەی بچێتە پەرلەمانی فیجی.[٣][٤] لەدوای دەرنەچوونی چالاکییەکانی چڕکردەوە بۆ یارمەتیدانی لاوان، ھاوڕەگەزخوازان و مافەکانی ژنان، ئەمەش بۆ درووستکردنی پشتوانی و دامەزراندنی حیزبێک.[٥]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Balance" (PDF). Fiji Women's Rights Movement. Archived from the original (PDF) on 5ی Julyی 2016. Retrieved 9 March 2017. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help) ٥ی تەممووزی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ "Bios of 2014 Award Winners". state.gov. Archived from the original on 2014-03-07.
  3. ^ Developmental Leadership Program (DLP) (2016-02-26), Priya Chattier: The political journey of Roshika Deo in Fiji’s 2014 elections, retrieved 2017-03-07
  4. ^ Chattier, Priya. "Fiji's women speak up in growing numbers inside parliament". The Conversation (بە ئینگلیزی). Retrieved 2017-03-09.
  5. ^ "Deo to register party - Fiji Times Online". fijitimes.com (بە ئینگلیزی). Archived from the original on 1ی Augustی 2017. Retrieved 2017-03-09. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help) ١ی ئابی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.