ڕۆسالا ئەرتیاگا سیرانۆ (Rosalía Arteaga؛ لە دایکبووی ٥ی کانوونی یەکەمی ١٩٥٦) ژنە پارێزەر، نووسەر و سیاسەتوانی ئیکوادۆرییە.[١] ئەو لە ماوەی ٩ی شووباتی ١٩٩٧ بۆ ١١ی شووباتی ١٩٩٧، بووە سەرۆکی ئیکوادۆر، بەر لەوەش، لە ماوەی ١٠ی ئابی ١٩٩٦ تاکوو ٦ی شووباتی ١٩٩٧، جێگری سەرۆکی ئیکوادۆر بوو. ئەو بەیەکەمین ژنە سەرۆکی وڵاتەکەی دادەنرێت. لە ئازاری ١٩٩٨، ئەرتیاگا خۆی پاڵاوتەوە بۆ سەرۆکایەتی ئیکوادۆر بەڵام تەنیا ٣٪ دەنگەکانی بەدەستهێنا.[٢][٣]

ڕۆسالیا ئەرتیاگا
بە ئیسپانی: Rosalía Arteaga
لەدایکبوون (١٩٥٦-١٢-٠٥) ٥ی کانوونی یەکەمی ١٩٥٦ (تەمەن ٦٧ ساڵ)
کوێنکا، ئێکوادۆر
پیشەسیاسەتوان، پارێزەر، نووسەر
پۆستەکانVice President of Ecuador، President of Ecuador
پەروەردەUniversity of Cuenca، Pontificia Universidad Católica del Ecuador
ئەندامی حیزبیSocial Christian Party، Q56192567، Q56682892
ئایدۆلۆژیای سیاسیلیبرالیزم

ڕۆسالا ئەرتیاگا سیرانۆ ئەندامی دەستەی سەرنووسەرانی ئینسایکلۆپێدیای بریتانیکایە.[١] ئەو ساڵانە وەک خانەنشین بوویێک مووچەی زیاتر لە ٤٨٠٠٠ دۆلار وەردەگرێت. ئەو لەگەڵ پێدرۆ ئەلڤارێس هاوسەرگیری کرد بەڵام دواتر لەیەکتری جیابوونەوە.

ڕۆسالا ١٤ کتێبی لە شیعر، کورتە چیڕۆک و وێژە بۆ منداڵان و لاوان بڵاوکردۆتەوە.[٤]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئ ا "Rosalia Arteaga | Biography & Facts". Encyclopedia Britannica (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-03-01.
  2. ^ "Vicepresidentes en la historia" (PDF). vicepresidencia.gob.ec. Retrieved November 25, 2017. ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ "Latin American leaders to talk rebuilding trust with the US at Horasis event". Latin America Reports (بە ئینگلیزی). 2021-02-18. Retrieved 2021-03-01.
  4. ^ "H.E. Rosalía Arteaga Serrano | WEF | Women Economic Forum". WEF (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-03-01.