ڕۆزا ئیساکنۆڤا ئۆتونبایێڤا (Roza Otunbayeva؛ لە دایکبووی ٢٣ی ئابی ١٩٥٠) ژنە سیاسەتوان و دیپلۆماتکاری قیرغستاننییە. ئەو لە ماوەی ٧ی نیسانی ٢٠١٠ تاکوو ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١١ بووە سەرۆکی وڵاتی قیرغستان. بەمەش بووە یەکەم سەرۆک دەوڵەتی ژن لە نێو وڵاتانی ئاسیای ناوەندی. بەر لەوەش لە پۆستی وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی بووە، ئەمەش لە ماوەی ٢٦ی شووباتی ١٩٩٢ تاکوو. ١٠ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٢ بوو.[١] ڕۆزا ئۆتونبایێڤا لە پای کار و چالاکییەکانی لە ساڵی ٢٠١١، لەلایەن حکوومەتی ئەمریکا خەڵاتی نێونەتەوەییی ژنانی ئازا پێدرا.[٢]

ڕۆزا ئیساکنۆڤا ئۆتونبایێڤا
بە كرگیزی: Роза Исаковна Отунбаева
لەدایکبوون (١٩٥٠-٠٨-٢٣) ٢٣ی ئابی ١٩٥٠ (تەمەن ٧٣ ساڵ)
بیشکێک، قرغیزستان
ناوی کاتی لەدایکبوونРоза Исаковна Отунбаева
زمانی زگماکیزمانی قرغیزی
پیشەسیاسەتوان، دیپلۆمات
شوێنی کارکردنKyrgyz National University
پەروەردەزانکۆی دەوڵەتی مۆسکۆ
ئەندامی حیزبیSocial Democratic Party of Kyrgyzstan
ئاییننەزانین
خەڵاتەکانخەڵاتی نێونەتەوەییی ژنانی ئازا، Commander of the Legion of Honour، Order of the Polar Star

ڕۆزا لە توانای هەیە بە زمانەکانی ڕووسی، ئینگلیزی، ئەڵمانی، فەڕەنس و هەروەها بەزمانی دایکی زمانی قیرغزستانی قسەبکات، هەروەها توانی قسەکردنێکی کەمی هەیە بە زمای چینی.[٣][٤] ئەو لە ساڵی ١٩٧٢، لە زانکۆی مۆسکۆ بەشی فەلسەفەی تەواوکرد. دواتر بووە مامۆستا و پاشان لە ماوەی ١٩٧٥ بۆ ١٩٨١، بووە سەرۆکی بەشی فەلسەفە لە زانکۆی ننەتەوەیی قیرغستان.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Roza Otunbayeva | Biography & Facts". Encyclopedia Britannica (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-02-27.
  2. ^ "2011 International Women of Courage Honorees – AWIU" (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-02-27. ١٨ی ئازاری ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ © РИА Новости. Руслан Кривобок (8 April 2010). "Роза Исааковна Отунбаева. Биографическая справка | Справки | Лента новостей "РИА Новости"". RIA Novosti. Retrieved 2012-10-08.
  4. ^ Osborn, Andrew (8 April 2010). "Roza Otunbayeva, the head of Kyrgyzstan's new interim government, is not an archetypal revolutionary". Telegraph. Retrieved 9 April 2010.