ڕۆبێرت لۆرێل کریپن کەشتیوانی ئەمریکی لە ١١ی ئەیلوولی ١٩٣٧ لە دایک بووە ئەفسەرێکی خانەنشینکراوی هێزی دەریایی ئەمریکایە، فڕۆکەوان، فڕۆکەوانی تاقیکاری، ئەندازیاری فڕۆکەوانی و کەشتیوانی خانەنشین بووە. چوار جار گەشتی بۆشایی ئاسمانی کردووە و فڕۆکەوان بووە لە گەشتی (STS-1) کە لە مانگی نیسانی ساڵی ١٩٨١ هەڵدراوە، یەکەم ئەرکی شاتڵی بۆشایی ئاسمان بووە، دواتر فەرماندەی کەشتی ئاسمانی بووە لە گەشتی (STS-7) لە مانگی حوزەیرانی ساڵی ١٩٨٣، هەروەها گەشتی کردووە لە گەشتی (STS-41-C) لە نیسانی ساڵی ١٩٨٤ و گەشتی (STS-41-G) لە تشرینی یەکەم ١٩٨٤. ڕۆبەرت کریپن مەدالیای ڕێزلێنانی لە کۆنگرێسی ئەمریکا وەرگرت.[١]


ڕۆبێرت کریپن
لەدایکبوون
١١ی کانوونی دووەمی ١٩٣٧ (تەمەن ٨٦ ساڵ)

(1937-12-11) 11ی کانوونی یەکەمی 1937
تێکساس، ئەمریکا
خوێندنگەزانکۆی تێکساس لە ئۆستن ١٩٦٠
پیشەفڕۆکەوانی تاقیکاری فڕۆکەوانی دەریایی

ڕۆبێرت کریپن چالاکانە بەشداری کرد لە وەرگرتنەوە و کۆکردنەوەی تەرم و پاشماوەی ئاسمانی شاتلەکانی چالنجەر، کە لە کاتی گەڕانەوەیان بۆ سەر زەوی لە ئەنجامی تەقینەوەی شاتلەکەدا گیانیان لەدەستدا، ڕووداوێک کە بە (کارەساتی شاتڵی بۆشایی ئاسمانی چالنجەر) ناسراوە.[٢] [٣]

پەروەردە و کار دەستکاری

لە ساڵی ١٩٥٥ لە قوتابخانەی ئامادەیی نیوکوای لە ویلایەتی تەکساس دەرچووە، لە ساڵی ١٩٦٠ بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە زانستی ئەندازیاری فڕۆکەوانی لە زانکۆی تەکساس لە ئۆستن بەدەستهێناوە.

ئەو هەڵبژێردرا بۆ خزمەتکردن لە ڕێگەی پرۆگرامی قوتابخانەی کاندیدی ئەفسەری فڕۆکەوانی دەریایی ئەمریکا (AOCS) لە وێستگەی ئاسمانی دەریایی پێنساکۆلا لە فلۆریدا، لە وێستگەی هێزی ئاسمانی وایتنگ لە فلۆریدا بەردەوام بوو لە مەشقی فڕین، لەوێشەوە بەرەو وێستگەی ئاسمانی چەییز دەریایی لە شاری بیڤیل لە ویلایەتی تەکساس بەڕێکەوت و لەوێ باڵەکانی فڕۆکەوانەکەی وەرگرت (نیشانەی کانزای).

پاشان لە قوتابخانەی فڕۆکەوانی توێژینەوەی USAF لە بنکەی هێزی ئاسمانی ئێدواردز لە ویلایەتی کالیفۆرنیا خوێندوویەتی. دوای تەواوکردنی خوێندن، وەک ڕاهێنەر لە ئێدواردز مایەوە تاوەکو لە ئۆکتۆبەری ١٩٦٦دا بۆ پرۆگرامی فڕینی بۆشایی ئاسمانی تاقیگەی ئۆربیتەری ئەمریکا (MOL) هەڵبژێردرا.

ڕۆبێرت کریپن زیاتر لە شەش هەزار و ٥٠٠ کاتژمێر فڕینی کردووە، لە نێویاندا زیاتر لە پێنج هەزار و ٥٠٠ کاتژمێر بە فڕۆکەیەکی جێت فڕیوە.

ژیانی تایبەتی دەستکاری

کریپن بۆ یەکەمجار لە ٨ی ئەیلوولی ١٩٥٩ لەگەڵ ڤێرجینیا هیڵ هاوسەرگیری کردووە، سێ کچیان پێکەوە بووە: ئیلین ماری (لەدایکبووی حوزەیرانی ١٩٦٢)، سوزان لین (لەدایکبووی کانوونی دووەمی ١٩٦٤) و لیندا ڕوت (لەدایکبووی ئایاری ١٩٦٧). لە ٧ی تشرینی دووەمی ١٩٨٧ لەگەڵ پاندۆرا پوکێت هاوسەرگیری کرد، یەکەم ئەندازیاری پڕۆژەی ئۆربیتەری سەرەکی مێینەی ناسا لەسەر شاتڵی بۆشایی ئاسمانی ئەتلانتیس و چالنجەر لە ناوەندی بۆشایی ئاسمانی کێنێدی.[٤]

سەرچاوە دەستکاری

بەستەری دەرەکی دەستکاری