ڕۆبێرت ئایلەر
ڕۆبێرت ئایلەر (لەدایکبووی ٢ی ئازاری ١٩٨٥) ئەکتەرێکی ئەمریکییە کەوا بە ڕۆڵی ئەی جەی سۆپرانۆ لە زنجیرەی The Sopranos دەناسرێتەوە کەوا لە کەناڵی ئێچ بی ئۆ پەخشکراوە لەنێوان ساڵانی ١٩٩٧ بۆ ٢٠٠٧.
ڕۆبێرت ئایلەر | |
---|---|
لەدایکبوون | ڕۆبێرت مایکل ئایلەر ٢ی ئازاری ١٩٨٥ نیویۆرک سیتی، نیویۆڕک، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا. |
پیشە | ئەکتەر |
چالاکبوون | ١٩٩٧- تا ئێستا |
ژیانی سەرەتایی
دەستکاریئایلەر لە نیویۆرک ستی لەدایکبووە و بە ڕەچەلەک ئێرلەندیە.
ژیانی پیشەگەری
دەستکاریئایلەر لە گۆرانی Dope Hatی مێرلن مانسن لە ساڵی ١٩٩٥ دەرکەوت.[١]
لە نێوەندی ساڵێ ١٩٩٧، لە کۆمەڵێک ڕیکلامی تایبەت بە کۆمپانیای پیترا ھەتدا دەردەکەوێت. ھەروەھا لە بەشێکی بچووکی Saturday Night Liveیشدا دەرکەوتووە، بەڵام ھیچیان نەیانگەیاندە بەناوبانگبوون. دواتر لە ساڵی ١٩٩٨ توانی ڕۆڵی ئەی جەی سۆپڕانۆی کوڕی تۆنی سۆپرانۆ وەرگرێت لە زنجیرەی The Sopranos,[٢] کەوا لە نێوان ساڵانی ١٩٩٩–٢٠٠٧ لەسەر کەناڵی ئێچ بی ئۆ پەخشکرا. ئایلەر ھەرگیز نەچۆتە قوتابخانە بەڵکو لەڕێگای خوێندنی ماڵەوەوە فێربووە.[٢]
کێشە یاسایییەکان
دەستکاریلە حوزەیرانی ٢٠٠١دا، ئایلەر بەھۆی دزینی شتومەک لە دوو گەشتیاری بەڕازیلی دەستگیرکرا[٣] ھەروەھا بەھۆی ھەڵگڕتنی ماددەی ماریوانا. لە دادگاییەکەیدا دانی بە تاوانەکانیدا و سزای سێ ساڵ چاودێریکردنی لەلایەن پۆلیسەوە خرایە سەر.[٤]
ئایلەر لە یانەیەکی پۆکەردا بوو لە ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٥دا، کاتێک پۆلیس بەسەر یانەکەی دا، بەڵام ھیچ تۆمەتێکی لەسەر تۆمار نەکرا.[٥]
کارە ھونەرییەکان
دەستکاری- The Tic Code (١٩٩٩) لە ڕۆڵی Denny Harley
- The Sopranos (1999–2007) as A.J. Soprano
- Oz (1997–2003) as Game Show Contestant: Season 4, Episode 16
- Tadpole (٢٠٠٢) لە ڕۆڵی Charlie
- دێردێڤل (٢٠٠٣) لە ڕۆڵی Bully #1
- Law & Order: Special Victims Unit (2004) Season 5, Episode 17 "Mean" لە ڕۆڵی Troy Linsky
- The Dead Zone (2004) Season 3, Episode 9 "Cycle of Violence" as Derek Rankin
- Four Kings (٢٠٠٦) لە ڕۆڵی Rob
- Law & Order (2009) Season 19, Episode 11 "Lucky Stiff" لە ڕۆڵی Chad Klein
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ Serota، Maggie (١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩). «Can You Find A.J. Soprano in This Marilyn Manson Video?». Spin. لە ڕەسەنەکە لە ٥ی تەممووزی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٣ی تەممووزی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ ئ ا «Cast of 'Sopranos' Discusses Show's Success». CNN. ١٨ی ئایاری ٢٠٠١.
- ^ «Soprano,' 16, Charged in East Side Street Robbery». The New York Times. ٥ی تەممووزی ٢٠٠٢. لە ١٢ی ئازاری ٢٠١٩ ھێنراوە.[بەستەری مردوو]
- ^ "'Sopranos' Star Busted. The Smoking Gun. August 1, 2001.
- ^ Friedman، Michael (٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٥). «Anthony Soprano Jr. Caught in Poker Raid». Pokernews.com. لە ڕەسەنەکە لە ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٤ی ئابی ٢٠٠٧ ھێنراوە.
بەستەرە دەرەکییەکان
دەستکاری- دەروازەی ژیاننامە
- دەروازەی فیلم
- دەروازەی ھۆڵیوود
- دەروازەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
- دەروازەی تەلەڤیزیۆن
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ڕۆبێرت ئایلەر تێدایە. |