ڕوت ھالپرین کەداری (لە دایکبووی ١٥ی ئایاری ١٩٦٦؛ بە عیبری: רות הלפרין-קדרי‎) توێژەری یاسایی ئیسرائیلیی و چالاکوانی مافەکانی ژنانی نێودەوڵەتییە. کە بەکارەکانی لەبوارەکانی یاسای خێزان، تیۆری یاسایی فێمێنیستی، مافەکانی ژنان لە یاسا نێودەوڵەتییەکان، ھەروەھا ژنان و ئایین.

ڕوت ھالپرین کەداری
רות הלפרין-קדרי
ڕوت (کەسی لای ڕاست) لەکاتی وەرگرتنی خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی، ٢٠٠٧.
ئەندام لە لیژنەی بنبڕکردنی جیاکاری لەدژی ژنان لە نەتەوە یەکگرتووەکان
لە پۆستدایە
گرتنە دەست
٢٠٠٦
وردەکاریی تاکەکەسی
لەدایکبوون (١٩٦٦-0٥-١٥) ١٥ی ئایاری ١٩٦٦
نەتەوە ئیسرائیلی
خوێندن لە بەشی یاسای یال
پیشە مامۆستای زانکۆ (بەشی یاسا)
خەڵاتەکان
خەڵاتەکان خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی

ڕوت جێگری سەرۆکی لیژنەی بنبڕکردنی جیاکاری لەدژی ژنانە لە نەتەوەیەکگرتووەکان، لەوەتەی ساڵی ٢٠٠٦ لەو لیژنەیە کاردەکات.[١] ئەو پڕۆفیسۆرە لەبەشی یاسای زانکۆی بار ئیلان و دامەزرێنەری سەنتەر دە ڕاکمان، کە کۆمەڵەیەکە لەو زانکۆیە بەئامانجی بەرزکردنەوەی پێگەی ژن لە کۆمەڵگای ئیسرائیل کاردەکات. ڕوت بەشداری کردووە لە کۆبوونەوە و پرسە ئەکادیمییە نێودەوڵەتییەکان لەسەر پرسی ژنان، ئایین و یاسایە نێودەوڵەتییەکان وەک شارەزایەک لەیاسای خێزانی ئیسرائیلی.[٢]

لە ئازاری ٢٠٠٧، لەلایەن حکوومەتی ئەمریکا خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پێدرا.[٣] لە ساڵی ٢٠١٨، وەک یەکێک لە کەسە گرنگەکان دانرا بۆ داکۆکیکردن لە یەکسانی جێندەری.[٤]

ڕوت چەندین توێژینەوەی لەسەر یاسا و پرسی جێندەری کردووە، توێژینەوەکانی لە گووگڵ سکۆلار بڵاوکردۆتەوە.[٥]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Committee on the Elimination of Discrimination against Women, Office of the United Nations High Commissioner for Human Rights
  2. ^ "The Rackman Center". Retrieved 8ی Aprilی 2020. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help); Unknown parameter |بەستەری شکاو= ignored (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ٢٠ی ئابی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ International Women's Issues Archives ٢ی تەممووزی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە., United States Department of State
  4. ^ Gender Equality Top 100: The Most Influential People In Global Policy ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ Ruth Halperin-Kaddari's published work