چەوسانەوەی کوردانی فەیلی لە سەردەمی سەددام حوسێن

چەوسانەوەی کوردانی فەیلی[١]چەوسانەوەی شێوازمەندی کوردانی فەیلی لەلایەن سەددام حوسێن لەنێوان ١٩٧٠ و ٢٠٠٣ بوو. ھەڵمەتانی تاراندراوی، کۆچ پی کردن و فڕین کە بوون بەھۆی ئاوارەییی کوردانی فەیلی لە خاکی تایبەت بەباووباپیریان لە عێراق. چەوساندنەوە کاتێک دەستی پێ کرد کە ژمارەیەکی گەورەی کوردانی فەیلی کەوتنە بەر ھەڵمەتێکی گەورە لەلایەن ڕژێم کە کوردانی فەیلی لە ڕەگەزی عێراقی بێبەش بکات و ئەوانی ھەروەک ئێرانی ڕەچاو کرد. لەسێدارەدان لە ساڵی ١٩٧٩ لە بەغدا و خانەقین دەستی پێ کرد و پاشان بۆ بەشەکانی دیکەی عێراق و ناوچە کوردییەکان و بڵاو بوونەوە.[٢][٣]

ڕاگواستنی زۆرەملێ

دەستکاری

لە ساڵی ١٩٦٩ حکوومەتی عێراق ھەڵمەتی ڕاگواستن و دوورخستنەوەی زۆرەملێی ئەنجامدا دژی کوردە فەیلییەکان بەھۆی پێشینەی نەتەوەیی و ئایینی شیعەیان، لە ساڵی ١٩٧٠ زیاتر لە ٧٠ ھەزار فەیلی ڕاگواستران بۆ ئێران و ڕەگەزنامەیان لێسەندرایەوە. بە تایبەتی بازرگان و ئەکادیمییە دیار و پلە باڵاکانیان لە بەغدا کرانە ئامانج. لە نێوان ساڵانی ١٩٧٠ بۆ ١٩٧٣دا ژمارەیەکی زۆر لە حاڵەتەکانی ونبوون و لەسێدارەدان لەلایەن چالاکوانانەوە تۆمارکران. لە ٧ی ئایاری ١٩٨٠ سەددام حوسێن فەرمانی ژمارە ٦٦٦ی واژوو کرد کە بە شێوەیەکی یاسایی فەرمانی بە ڕاگواستنی زۆرەملێ و دوورخستنەوەی و دەستبەسەرکردنی کوردانی فەیلی دەرکرد. سەددام بە تۆمەتی تاوانبارکردنی کوردانی فەیلی بە «ڕەچەڵەک بێگانە» و «ناملکەچییان بەرامبەر بە گەل و خاک و بنەما سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانی شۆڕش» پاساوی بۆ ئەم فەرمانە ھێنایەوە.[٤][٥] لە کۆی گشتی، نزیکەی ١.٤ ملیۆن کوردی فەیلی ڕەگەزنامەیان لێ سەندرایەوە و بە زۆرەملێ نێردران بۆ ئێران.[٦]

پاش کارەسات

دەستکاری

لە ساڵی ٢٠٠٣ کۆمیساریای باڵای مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان مەزەندەی کردووە کە ٦٥٪ لە ٢٠ ھەزار پەنابەر لە ئێران کوردانی فەیلی بوون کە لە کاتی کۆمەڵکوژییەکەدا بە زۆر ڕاگواستران. زۆرینەی ئەو پەنابەرانەی گەڕاونەتەوە عێراق، ڕووبەڕووی ئاستەنگی بوونەتەوە لە پێشکەشکردنی داواکاری بۆ ڕەگەزنامە.

لە ساڵی ٢٠٠٦، مووئەیەد تەییب وتەبێژی ھاوپەیمانی کوردستان داوای لە پەرلەمانی عێراق و کوردستان کرد کە پشتیووانی ئاوارە فەیلییەکان بکەن و وتی «کوردانی فەیلی بەھۆی سێ ھۆکار چەوسێندرانەوە، یەکەم، لەبەر ئەوەی کوردن، دووەم، چونکە لە مەزھەبی شیعەن، سێیەم، چونکە گەلێکی نیشتمانپەروەرن و پەیوەندییان بە بزووتنەوەی نەتەوەیی کورد و عێراقەوە کردووە».[٧]

لە ساڵی ٢٠١٠ وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق بڵاویکردەوە، لە ساڵی ٢٠٠٣ەوە ڕەگەزنامە بۆ نزیکەی ١٠٠ ھەزار کوردی فیلی گەڕێنراوەتەوە.[٨][٩]

ئەمانەش ببینە

دەستکاری

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ From crisis to catastrophe: the situation of minorities in Iraq. London: Office of the United Nations High Commissioner for Human Rights. ISBN 978-1-907919-51-0. {{cite book}}: |ڕێکەوتی سەردان= پێویستی بە |ناونیشان= ھەیە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= (یارمەتی)
  2. ^ «جريمة إبادة الكرد الفيليين … والصمت الحكومي والتجاهل الرسمي عن إستذكار هذه الفاجعة الآليمة! !». مجلة بصرياثا الثقافية الأدبية (بە عەرەبی). لە 17ی تشرینی یەکەمی 2021 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان= (یارمەتی)
  3. ^ «Iraqi Kurds Seek Recognition Of Genocide by Saddam – Al-Monitor: The Pulse of the Middle East». www.al-monitor.com (بە ئینگلیزی). al-monitor. لە 17ی تشرینی یەکەمی 2021 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان= (یارمەتی)
  4. ^ Jaffar Al-Faylee، Zaki (2010). Tareekh Al-Kurd Al-Faylyoon. Beirut. ص. 485, 499–501.داڕێژە:استشهاد بكتاب: صيانة الاستشهاد: مكان بدون ناشر (link)
  5. ^ Al-Hakeem، Dr. Sahib (2003). Untold stories of more than 4000 women raped killed and tortured in Iraq, the country of mass graves. ص. 489–492.
  6. ^ «ERROR». www.rudaw.net. لە ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  7. ^ https://web.archive.org/web/20200830160254/http://www.aina.org/reports/mrgi0702.pdf
  8. ^ https://web.archive.org/web/20200830163137/https://ekurd.net/mismas/articles/misc2013/4/state6979.htm
  9. ^ https://web.archive.org/web/20200830163141/https://reliefweb.int/report/iraq/faili-kurds-iraq-thirty-years-without-nationality