بێسەرووشوێنکردنی زۆرەملێ لە عێراق

لە یاسای نێونەتەوەیی مافەکانی مرۆڤدا، بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێ کاتێک ڕوودەدات کاتێک کەسێک لەلایەن دەوڵەتێک یان ڕێکخراوێکی سیاسی یان لایەنی سێیەمەوە بە ڕێگەدان، پشتیووانی یان ڕەزامەندی دەوڵەت یان ڕێکخراوێکی سیاسی دەڕفێندرێت یان زیندانی دەکرێت، دواتر ڕەتکردنەوەی دانپێدانان بە چارەنووسی کەسەکە و شوێنەکەی، بە مەبەستی دانانی قوربانییەکە لە دەرەوەی پاراستنی یاسادا.

زۆرجار بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێ بە واتای کوشتن دێت. قوربانی لە دۆخێکی لەو جۆرەدا دەڕفێنرێت و بە شێوەیەکی نایاسایی دەستبەسەر دەکرێت، زۆرجار لەکاتی لێکۆڵینەوەدا ئەشکەنجە دەدرێت و دەکوژرێت و تەرمەکەی دەشاردرێتەوە. بەگشتی کوشتنەکە بە نھێنی دەبێت، تەرمەکە فڕێ دەدرێت تا بکوژەکە ون دەبێت. لەم دۆخەدا ئەو لایەنەی کوشتنەکەی ئەنجامداوە تا ڕادەیەک نکۆڵییەکەی جێی متمانەیە، چونکە کەس ناتوانێت بەڵگەی ئەوە بخاتەڕوو کە قوربانییەکە مردووە.

سەرچاوەکان دەستکاری

بەشداربووانی ویکیپیدیا، «الاختفاء القسري في العراق»، ویکیپیدیای عەرەبی. سەردان لە ٢٣ی ١٠ی ٢٠٢٣.