چیای کوردان یان چیای کورمانجان ناوچەیەکی شاخاوییە، لە پارێزگای عەفرینی خۆراوای کوردستان و باکووری خۆراوای سووریای ئەمڕۆ. سەر بە پارێزگای حەلەبە. عەرەبەکان لەچوارچێوەی بەعەرەبکردنی کوردستان ئەم ناوەشیان گۆڕیوە، لە سەرەتا کردیان بە(جبل العرب) پاشان لەبەر ھەبوونی ھەمان ناو لە سووریا ناچاربوون بی کەن بە (جبل حلب).

کوردنشینانی ئەم ناوچەیە بەھۆی ململانێی نێوان سەفەوییەکان و عوسمانییەکان (١٥١٤) تووشی ڕاگواستن بوون بۆ ناوچەی خوڕاسانی ئێران بە بیانووی ئەوەی پاڵپشتی سەفەوییەکان دەکەن، و بوونەتە ھۆی پەکخستنی کاروانەکانی عوسمانییەکان لە ئیستەمبوڵەوە بۆ حەلەب لەوێشەوە بۆ میسر، ئەو کوردانەی کە ئێستا لە خۆراسانی باکووری خۆرھەڵاتی ئێران نیشتەجێبوون لەسەر کولتوور و زمانی کوردی ماون.

لەبەر گرنگیی ناوچەکە لە کاتی کێشانی سنووری تورکیا-سوریا چیاکە دابەش کرا لەنێوانیان، بەڵام زۆرینەی بەرفەڕەنسییەکان کەوت کە ئەوکات حوکمی سووریایان دەکرد. ناوچەی عەفرین یان چیای کوردان ناوچەیەکی شاخاوی ناوەندییە کە بەرزییەکەی (٧٠٠–١٢٦٩)م دەبێت، بەرزترین لوتکەی ئەم ناوچە شاخاوییە بریتییە لە گرێ مەزن کە ڕووبەری پانەکەی ٥٥کم٢ دەبێت لەگەڵ درێژیی ٧٦کم کە دەکاتە ٣٨٥٠کم٢ و ئەمەش یەکسانە بە ٢٪ ھەموو خاکی سووریا.

سەرچاوەکان دەستکاری

  • ویکیپیدیای ئینگلیزی