پێکدادانەکانی بانە لە کانوونی یەکەمی ٢٠١١
لە ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١١، ڕووبەڕووبوونەوەیەکی سەربازی بوو لە نێوان ھێزە ئەمنییەکانی ئێرانی سەر بە بەسیج، لقی نیمچە سەربازیی سوپای پاسدارانی ئێران و چەکدارانی پژاک.
پێکدادانەکانی بانە لە کانوونی یەکەمی ٢٠١١ | |
---|---|
بەشێکە لە | تێکھەڵچوونی ئێران و پژاک |
کاتی ڕوودان | ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١١ |
داپۆشینی میدیایی
دەستکاریمیدیاکانی ئێران، دەزگای فارس نیوز و پرێس تیڤی، ڕایان گەیاند کە لەکاتی شەڕەکەدا لایەنی کەم پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە کە یەک بەسیجی و چوار ئەندامی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان بوون و ئاماژەیان بەوەشکردووە کە چەند ئەندامێکی پارتی ژیانی ئازاد برینداربوون. لە میانەی شەڕ و پێکدادانەکاندا نۆ ھێزی حکوومی کوژراون.
پارتی ژیانی ئازادی کوردستان بانگەشەی ئەوە دەکات کە لە ڕێگەی ئەم ھێرشەوە ھێزەکانی ئێران مەرجەکانی ئاگربەستی نێوان ھەردوولایان پێشێل کردووە و لە ٤ی کانوونی دووەمدا لە ماڵپەڕی خۆیدا ئەم بەیاننامەیەی خوارەوەی بڵاوکردەوە:
«ئۆپەراسیۆنی سەربازی و ھێرشی کۆماری ئیسلامی بە پێشێلکارییەکی ئاشکرای پابەندبوونی ھەردوولایە بۆ ئاگربەست لە ٥ی ئەیلوولەوە».
سەرچاوەکان
دەستکاریبەشداربووانی ویکیپیدیا، «اشتباكات بانه ديسمبر 2011»، ویکیپیدیای عەرەبی. سەردان لە ٢٢ی ١٢ی ٢٠٢٣.