پێپسی مان (یاریی ڤیدیۆیی)
بیبسی مان یان پیاوی بیبسی (بە ئینگلیزی: Pepsiman)یارییەکی ڤیدیۆییی ژاپۆنییە. لە پلەی ستەیشن کاردەکات، لە ساڵی ١٩٩٩ دەرھێندراوە. بۆ کۆمپانیای خواردنەوەی غازی بیبسی خستیانە بازارەوە، بەرنامەکەی لەلایەن کۆمپانیای (KID) ژاپۆنی داندرابوو، سەرەتا لە سیگا لە ژاپۆن نیشاندرا، دواتر بۆ زمانی ئینگلیزی، ئیسپانی، مسڕی وەرگێڕدرا، بیبسی مان سەرەتا وەک کارەکتەرێکی (یاری شەڕکڕدنی مار) ھەڵبژێردا.
بیبسی مان | |
---|---|
پەرەپێدەر | KID |
بڵاوکەرەوە | KID |
بەرھەمھێنەر | ھیسایۆشی ئیشیکاوا[١] |
شێوەساز | |
بەرنامەساز | |
ھوونەرمەند | کۆتارۆ ئۆشیکۆشی |
سەکۆ | پلەی ستەیشن |
بڵاوبوونەوە |
|
چەشن | ئاکشن |
شێواز | یاریزان-تاک |
یارییەکە لەگەڵ بوودجەیەکی کەم دروست کرا، دواتر بڕیاریاندا، کە یارییەکە بکەنە نێوان قۆناغ، و پیاوێک نیشانبدات کە بیبسی بخواتەوە. ھەروەھا سەرەتا یارییەکە بەشێوەی 3D منداڵانە بوو، نووسەری یارییەکە «کۆتارۆ ئۆشیکۆشی» بوو، کە شارەزای لە دروستکردنی مۆدێلەکانی 3D ھەیە. کاتێک دەزگای پەخشکردنی ئەمریکی بۆ ئەوەی ڕێ بە یارییەکە بدات، کە بڵاوبکرێتەوە تەماشایی کرد، دواتر لە ئەمریکا بڵاوکرایەوە.
یاریکردن
دەستکاریبیبسی مان یارییەکی ئەکشنییە،[٢] بریتییە لە چوار قۆناغ، ھەریەکە بۆ بچووکترین بەش دابەشکراوە،[٣] سێ یەکی قۆناغەکان لە شوێنی ڕاستەقینەن وەک سانفرانسیسکۆ، نیۆڕک، تێکساس. دوایین قۆناغ لە شاری بیبسی گیراوە،[٤] بیبسی مان بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی بە قۆناغەکاندا ڕادەکات، ھەندێک کات بە ژووری خەڵک کە تێیدا دەژین ڕادەکات،[٣] یاریزان لەبەردەم بەربەستەکانی باز دەدات، وەک ئۆتۆمبێل، کرێن، پاسکیل، خەڵک، ھەندێک کات بەسەر لۆری بیبسی باز دەدات، یاریزان ئەم جووڵانە بەکاردەھێنێت وەک بازدان، ڕاکردن، بازی بەرزتر، یاریزان خاڵی دەستدەکەوێت، لەلایەن قوتوی بیبسی کە کۆی دەکاتەوە. لە ھەندێک قۆناغ، بیبسی مان سەری دەکەوێتە ناو تەپڵی ئەلەمنیۆم، لەوکاتەدا سووڕانی یارییەکە لای یاریزان پێچەوانە دەبێتەوە، لە ھەندێکی تر تەختەخلیسکێنە بەکاردەھێنێت. ئەگەر یاریزان خاڵی زۆر کۆبکاتەوە، لە قۆناغەکاندا بەربەستی زیاتر ڕووی تێدەکات. لە ھەندێک قۆناغ بیبسی گەورە یان شتی تر بە دوای دەکەوت،[٥] لە نێوان قۆناغەکاندا پیاوێکی ئەمریکی بەناوی «مایک بەترێس» بیبسی دەخواتەوە، یان جبس، یان پیزا.
پەرەسەندن
دەستکاریبیبسی مان لەسەر بنەمایی بیبسی بەختدار ھەمان ناوە، بەڵام بۆ لقی بیبسی ژاپۆنی دروست کرا، کەسایەتییەکە لە بازرگانی ژاپۆن نیشاندرا، لەسەر نوسخەی یاری ژاپۆنی (مارە ژەھراوییەکان شەڕ دەکەن) دروست کراوە، دواتر لە ژاپۆن بەناوبانگ بوو. کۆمپانیای بیبسی بڕیاریدا، کە بەھۆی یاریی ڤیدیۆیی بەرەوپێشەوە بڕوات. یارییەکە لەلایەن گەشەپێدەری یاریی ڤیدیۆییی KID دەرکەوت، لەسەر بوودجەیەکی نزم دروست کرا، لەبەر ئەم خەرجییە کەمە دیمەنێکیان لە یارییەکە زیادکرد، کە مایک بەترێس بیبسی دەخواتەوە. یارییەکە دیمەن و ڕووداوەکانی بە 3D بەکاردەھێنرێت، کە مۆدیلێک بوو، لەلایەن کۆتارۆ ئۆشیکۆشی، ئەمە یەکەم کاری ئۆشیکۆشی بوو، سەرەتا ویستی بیبسی مان لەسەر تەختە بێت، بۆ گونجاندنی یارییەکە، بەڵام دواتر لەوەنە بەش بیبسی مان پەرەیسەند. کاتێک یارییەکە لە١٩٩٨ بۆ KID گواسترایەوە، بەرەو پێشەوە چوو، یارییەکە لە ژاپۆن لە ٤ی ئازاری ١٩٩٩ بۆ پلەی ستەیشن بڵاوکرایەوە. دوای بڵاوکردنەوەکە، ئەمریکا بڕیاریدا، بۆ بڵاوکردنەوەی یارییەکە لە وڵاتەکەی، سەرەڕای ئەوە یارییەکە ھەمووی بە ئینگلیزی بوو، نەک بە ژاپۆنی.
پێشوازی
دەستکارییاری بیبسی مان لەسەر چەند یارییەکی ترەوە سەری ھەڵداوە، یان لەسەر ئەو نوسخەیە دروست کراوە، یان ھاوشێوەی ئەوانە وەک «فامیتسو» کە یارییەکی سادە و نایابە، «میترۆ کڕۆس»، «کوڕی کاغەز»، بەتایبەتی «کڕاش باندیکووت».[٢] ڕەخنەگران بۆ IGN وتیان، یارییەکە بەراوردە لەگەڵ کڕاش باندیکووت، ھەروەھا یاریکردنی بیبسی مان سادەیە و بێتامە، بەڵام ئەوان ھەر ھەستیان دەکرد، کە یارییەکە خراپ نییە،[٣] و شایەنی نرخە، ھەرچۆنێک بێت لە داھاتوودا یارییەکی سەرکەوتوو دەرچوو.
نوسخەی ژاپۆنی
دەستکارییارییەکە لە ژاپۆن بڵاوکرایەوە، دەنگدان و دەنگی ڕۆڵی ئەکتەری ئەمریکیش تۆمارکرا، یارییەکە لە ھەموو جیھان ناوبانگێکی تەواوی بەدەست ھێنا، سەرەڕای بڵاوبونەوەی لە ژاپۆن.
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ ئ ا ب پ ت ج KID (1999). Pepsiman (PlayStation). Scene: Credits.
- ^ ئ ا «ペプシマン まとめ (PS)». Famitsu (بە Japanese). Enterbrain. لە ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ ئ ا ب «Pepsiman: PlayStation's Strangest Moment?». IGN. Ziff Davis. ٩ی ئازاری ١٩٩٩. لە ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ ھێنراوە.
- ^ Nakamoto، Shinsuke (July 1999). «PS版ペプシマン». colawp.com (بە Japanese). لە ١١ی ئایاری ٢٠١٩ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ Pinsof, Allistair (١١ی ئازاری ٢٠١١). «It Came from Japan! Pepsiman». Destructoid. Modern Method. لە ٧ی ئەیلوولی ٢٠١٥ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ ھێنراوە.