دووچەرخە یان پایسکل (بە ئینگلیزی: Bicycle یان Bike) ئامێرێکی گواستنەوەیە کە بە ھێزی مرۆڤ و بەھۆی پایدەرەوە بەکاردێت. دووچەرخە پێکھاتووە لە دوو چەرخ کە بەستراون بە پەیکەری دووچەرخەکەوە. ئەو کەسەی کە دووچەرخە لێدەخوڕێت پێی دەوترێت دووچەرخەسوار. دووچەرخەکان بۆ یەکەم جار لە سەدەی نۆزدەیەمدا بڵاوبوونەوە کە ژمارەیان زۆر کەم بوو بەڵام ئێستا لە سەرتاسەری جیھان زیاتر لە ملیارێک دووچەرخە ھەیە کە دەکاتە دوو ھێندەی ژمارەی ئۆتۆمۆبیلەکان. لە ھەندێک شوێن دووچەرخە وەک ھۆی سەرەکیی گواستنەوە بەکاردێت. منداڵان دووچەرخە بۆ یاریکردن بەکاردێنن و گەورەکانیش بۆ دابەزاندنی کێش یان ڕێکی لەشیان یان بۆ کاری ڕۆژانەیان بەکاری دێنن.

دووچەرخەی شاخ، کە یەکێکە لە دووچەرخە زۆر بەکارھاتووەکان

پێکھاتە دەستکاری

 

مێژوو دەستکاری