پیرۆزە
پیرۆزە، سوورەداڵ (بە ئینگلیزی: Bearded Vulture، بە فارسی: ھما) خێزانە باڵندەیەکە لە تیرەی داڵاشەکان لە تۆرەمەی ھەڵۆیان، کە ھاوشێوەی سیسارگە و لە کوێستانە بەرزەکانی ئەفریقا، باشووری ئەورووپا و ئاسیا دەژی.
پیرۆزە | |
---|---|
![]() | |
Scientific classification | |
Kingdom: | Animalia
|
Phylum: | لق: مازەداران
|
Class: | پۆل: پەلەوەران
|
Order: | تۆرەمە: ھەڵۆیان
|
Family: | تیرە: داڵاشەکان
|
Subfamily: | ژێرتیرە: داڵاشەکانی جیھانی کۆن
|
Genus: | خێزان: پیرۆزە Storr, 1784
|
Species: | جۆرە: پیرۆزە
|
Binomial name | |
Gypaetus barbatus |
ناوی زانستی ئەم باڵندەیە: Gypaetus barbatus، واتە: سیسارگی ڕیشدار.
پیرۆزە لە درێژایی ساڵدا لە شوێنێک دەمێنێتەوە و ھەر وەرزێک دوو ھێلکە دەکا. ئەم باڵندە وەک دیکەی داڵاشەکان کەلاکخۆرە، بەڵام زۆرتر مۆخی ئێسک دەخوا. ئەم باڵندە ئێسکە گەورەکان لە ئاسمانەوە فڕ دەداتە خوارێ تا بشکێ و لەت و کوت بێ؛ بڕێجار کیسەڵیش بەم شێوەیە دەخوا.
پیرۆزە وەک لە ناوی دیارە، بەوە بەناوبانگە کە لە سەر ھەر کەس بنیشێتەوە، بەختەوەری ڕووی تێ دەکا.[٢]
تایبەتمەندیی جەستەییدەستکاری
پیرۆزە ١٠٠ تا ١١٠ سم باڵایە، زۆرتر وەک ھەڵۆیەکی گەورە دەچێ تا وەک داڵاشێک. باڵی درێژ و تەسک و گۆشەدارە. کلکی درێژ و بۆری تۆخە، پشت و باڵی ڕەشی ئاماڵ بۆرە. سەری ئاماڵ زەردە. دەوری چاو و ئەستوورایی دەنووکی ڕەشە. چەن چڵەمووی ڕەش وەک ڕیش (ڕدێن) لە ژێر چەنەی ھاتووە. بەرزگی نارنجی ئاماڵ زەردە و سینگی تەواو نارنجییە. بە باڕی سەر و ملی بۆرە. لە کێوی بەرز و دوورەدەست بە تەنیا دەژی. ھێلانە لە ئەشکەوتی سەر ڕەوەزان ساز دەکا.[٣]
ناوەکانی تردەستکاری
بۆ ئەم باڵندە لە زمانی کوردیدا ئەم ناوانەش بەکار دێت:
- داڵەسوورە، سوورەداڵ، سوورەواڵە
پێشانگادەستکاری
Nestlings are covered in dark down feathers
ئەمانەش ببینەدەستکاری
پەراوێزەکاندەستکاری
- ^ BirdLife International (2013). "Gypaetus barbatus". IUCN Red List of Threatened Species. Version 2013.2. International Union for Conservation of Nature. Retrieved 26 November 2013.
- ^ Set Cookies
- ^ فەرھەنگی باڵندە