پیاوی بەڵێ

فیلمێکی ٢٠٠٨

پیاوی بەڵی فیلمێکی کۆمێدی ئەمریکییە کە لەلایەن پێیتن ڕیدەوە دەرھێندراوە، لەلایەن نیکۆلاس ستۆڵەر، جاراد پۆڵ، و ئاندرو مۆگێلەوە نووسراوە. جیم کاری و زووی دێسچانێڵ ڕۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕن. فیلمەکە بە کەمی لە ژیاننامەی ٢٠٠٥ی بەھەمان ناوەوە وەرگیراوە کە لەلایەن گاڵتەنووس دانی واڵەسەوە نووسراوە، کە دەرکەوتنێکی کامیۆشی ھەیە لە فیلمەکەدا.

پیاوی بەڵێ
پۆستەری بڵاوبوونەوەی سینەمایی
دەرھێنەرپێیتن ڕید
بەرھەمھێنەر
  • دەیڤد ھێیمان
  • ڕیچارد دی زانوک
شانۆنامە
  • نیکۆلاس ستۆڵەر
  • جاراد پۆڵ
  • ئاندرو مۆگێل
ئەکتەران
مۆسیقا
  • ڵایڵ وۆرکمان
  • ماڕک ئۆلیڤەر ئێڤێرێت
وێنەگری سینەماییڕۆبێرت دی یۆمان
مۆنتاژکرەیگ ئاڵپێرت
کۆمپانیای
بەرھەمھێنەر
  • ڤیڵج ڕۆودشۆو پیکچەرز
  • دە زانوک کۆمپانی
  • ھێیدەی فیلمز
بڵاوکردنەوەوارنەر برۆس پیکچەرز
دەرچوون
ماوەی فیلم١٠٤ خولەک
وڵات
  • ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
  • شانشینی یەکگرتوو
زمانئینگلیزی
تێچوون٧٠ ملیۆن دۆلار[١]
داھات٢٢٣٬٢ ملیۆن دۆلار[١]

بەرھەمھێنانی فیلمەکە لە تشرینی یەکەمی ٢٠٠٧ لە لۆس ئانجلەس دەستی پێکرد. لە ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٨دا لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بڵاوبوویەوە و دواتر لە ٢٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٨دا لە شانشینی یەکگرتوو بڵاوبوویەوە. فیلمەکە تێڕوانینی جیاوازی ھەبوو لەلایەن ڕەخنەگرانەوە، بەڵام لە بۆکس ئۆفیسدا سەرکەوتوو بوو، کە توانی ٢٢٣ ملیۆن دۆلار بەدەسبھێنێت.

کورتەیەکی فیلمەکە دەستکاری

فیلمەکە باسی کاڕل ئاڵن (جیم کاری) دەکات، ژیانی پاش جێھێشتنی ھاوسەرەکەی تێکدەشکێ و واز لە ژیان دەھێنێ، دواتر لە ڕێگەی ھاوڕێیەکییەوە تووشی پڕۆگرامێک دەبێت کە بڕیار دەدات ھەر پرسیارێکی لێ کرا بە بەڵێ وەڵام بداتەوە، کە ئەم بریارەشی تەواوی ژیانی دەگۆڕێت.

کاست دەستکاری

  • جیم کاری بەڕۆڵی کاڕڵ
  • زووی دێسچانێڵ بەڕۆڵی ئاڵیسن
  • بڕادلی کووپەر بەڕۆڵی پیتەر، ھاوڕێ نزیکەکەی کاڕڵ
  • جۆن مایکڵ ھیگنس بەڕۆڵی نیک
  • ڕیس داربی بەڕۆڵی نۆرمان، بەڕێوبەرەکەی کاڕڵ
  • دانی ماستەرسەن بەڕۆڵی ڕوونی، ھاوڕێ نزیکەکەی دیکەی کاڕڵ
  • فیۆنولا فلاناگان بەڕۆڵی تیڵی، دراوسێ بەتەمەنەکی کاڕڵ
  • تێرێنس ستامپ بەڕۆڵی تێرێنس
  • ساشا ئەلێکزاندەر بەڕۆڵی لوسی، دەزگیرانەکەی ۆیتەر
  • مۆڵی سیمس بەڕۆڵی ستێفەنی، ژنەکەی پێشووی کاڕڵ
  • ئارۆن تاکاھاشی بەڕۆڵی لی
  • شۆن ئۆبرایەن بەڕۆڵی تێد
  • سپێنسەر گارێت بەڕۆڵی مولتاک
  • ڕۆکی کاڕۆڵ بەڕۆڵی وێس
  • ڤیڤیەن بانگ بەڕۆڵی سوو-می
  • جاراد پۆڵ بەڕۆڵی ڕێگی
  • لویس گوزمان بەڕۆڵی بازدەر
  • برێنت بریسکۆی بەڕۆڵی پیاوە ھەژارەکە
  • مەیلی فلاناگان بەڕۆڵی جانێت
  • دانی واڵەس بەڕۆڵی ڕێکخەری کۆبوونەوەکە (ئاماژە پێنەکراو)

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئ ا "Yes Man (2008)". Box Office Mojo. Retrieved April 28, 2015.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری