پیانۆژەنەکە (فیلم)
پیانۆژەنەکە (بە ئینگلیزی: The Pianist) فیلمێکی ژیاننامەیی، شەڕ و درامییە. لەدەرھێنانی ڕۆمان پۆلانسکییە. سیناریۆی فیلمەکە لەلایەن ڕۆنالد ھاروودەوە نووسراوە. ئادریان برودی ڕۆڵی سەرەکی فیلمەکە دەبینێت کە ڕۆڵی پیانۆژەن و ئاوازدنەری پۆڵەندی ولادیسلاو شپیلمان دەبێنێت. فیلمەکە لە کتێبی ژیاننامەیی پیانۆژەکەنە (The Pianist) کە بیرەوەری شەڕی جیھانی دووەمی پیانۆژەنە پۆڵەندی و جوولەکەیە کە شپیلمانە. فیلمەکە لە ئەڵمانیا، بەریتانیا، پۆلەندا و فەڕەنسا بەرھەمھێنراوە.
پیانۆژەنەکە | |
---|---|
دەرھێنەر | ڕۆمان پۆلانسکی |
بەرھەمھێنەر |
|
شانۆنامە | Ronald Harwood |
لەسەر بنەمای | The Pianist لە لایەن Władysław Szpilman |
ئەکتەران | |
مۆسیقا | Wojciech Kilar |
وێنەگری سینەمایی | Paweł Edelman |
مۆنتاژ | Hervé de Luze |
کۆمپانیای بەرھەمھێنەر | |
بڵاوکردنەوە | Focus Features |
دەرچوون |
|
ماوەی فیلم | ١٥٠ خولەک[١] |
وڵات | |
زمان | |
تێچوون | $٣٥ ملیۆن[٢] |
داھات | $١٢٠٫١ ملیۆن[٢] |
فیلمەکە لەلایەن ڕەخنەگرانەوە پێشوازی باشی لێکرا و بووە پاڵێوراو و براوەی چەندین خەڵاتی جۆراوجۆر. خەڵاتی (Palme d'Or) بردەوە لە فیستیڤاڵی کان لە ساڵی ٢٠٠٢. ھەروەھا لە ٧٥ەمین خەڵاتی ئۆسکاریشدا خەڵاتی باشترین دەرھێنان، چیڕۆکی وەرگیراو، باشترین ئەکەر (بۆ برودی) بردەوە و پاڵێوراویشبوو بۆ خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین فیلم.
چیڕۆک دەستکاری
لە ئەیلوولی ١٩٣٩، ولادیسلاو شپیلمان (ئادریان برودی) پیانۆژەنی پۆلەندی - جوولەکە کە ڕاستەوخۆ پیانۆی دەژەنی لە ڕادیۆیەکی وارساو لە پۆلاند. بەڵام دواتر بەھۆی داگیرکاری ئەڵمانیای نازی بۆسەر پۆلەندا ژیانی شپیلمان و تەواوی خەڵکی ئەو وڵاتە بەتایبەت جوولەکەکان دەشێوێت و ژیانی زۆربەیان دەکەوێتە مەترسییەوە بەوەی ژمارەیەکی زۆر لە جوولەکەکان بەدەستی سەربازانی ئەڵمانیای نازی دەکووژران، سەرەڕای ئەوانەش بەردەوام گواستنەوەی جوولەکەکان بۆ کەمپەکان و ئیشپێکردنییان.
شپیلمان لەمیانی ئەم شەڕەدا تووشی برسییەتی و نەخۆش و ناڕەحەتی زۆر دەبێتەوە و چەندینجار ژیانی دەکەوێتە مەترسییەوە و ھەر لەم سەرووبەندە خێزانەکەی لەدەستدەدات، بەڵام لەکۆتاییدا دوای شکستی ئەڵمانیای نازی دووبارە دەگەڕێتەوە سەرکاری پێشوویی و پیانۆ لە ڕادیۆیەکی شارەکەی دەژەنێت.
سەرچاوەکان دەستکاری
- ^ "THE PIANIST (15)". British Board of Film Classification. 3 July 2002. Retrieved 14 March 2015.
{{cite web}}
: Unknown parameter|ناونیشانی ئەرشیڤ=
ignored (help); Unknown parameter|ڕێکەوتی ئەرشیڤ=
ignored (help) - ^ ئ ا "The Pianist (2002) - Box Office Mojo". Retrieved 28 October 2016.