بەرنامەی ڤۆیجر پڕۆژەیەکی زانستی ئەمریکییە ئامانج دروستکردنی دوو کەشتی ھەر یەک لە ڤۆیجر ١ و ڤۆیجر ٢ بوو، ھەردووکیان نێردرانە دەرێی زەوی لە ساڵی ١٩٧٧ بە ئامانجی سوود وەرگرتن و زانیاری وەرگرتن لەسەر ھەسارەکانی ھورمز و نێپتۆن و یۆرانۆس، ئەرکی ڤۆیجر ٢ ڕێگە بۆشایییەکەی لەسەر نێپتۆن و یۆرانۆس بوو، لەسەر خواستیش ئەرکە سەرەکییەکەی لێکۆڵینەوە بوو لەسەر سیستەمی ھەسارەیی کەیوان و ھورمز کە کەشتی ئاسمانیی گەشتکەر١ بە تەنیشت ھەسارەکان گووزەری کردبوو، کەشتییە ئاسمانییەکان سنووری دەرەوەی بەرگی خۆری بۆشایی نێوان ئەستێرەکانیان ئاشکراکرد، ئەو ئەرکە لۆ سێ جار بەردەوامی پێدرا، بەردەوامیش داتای زانستی بەسوود دەنێرنەوە.

وێنەیەکی تۆماری گەشتکەری زێڕیی کە جێگیرکرا لەسەر ھەردووک ئامێرە گەشتکەرەکان

ئاماژەی داتا کۆنەکانی کەشتی ئاسمانیی (گەشتکەر١) لە ٢٥ی ئابی ٢٠١٢ نیشانیدا کە ئەو کەشتییە یەکەمین تەنە کە مرۆڤایەتی دروستی بکا و بگاتە بۆشایی نێوان ئەستێرەکان، ھەروەھا بوە دوورترین تەن لە مرۆڤایەتی و دوورترین تەن لە مێژوو، لە ساڵی ٢٠١٣ خێرایی گەشتکەر ١ گەیشتە ١٧ کیلۆمەتر لە یەک چرکە (١١ میل لە یەک چرکەدا) بە مەزەندەیی دووری لە خۆر.

ئاماژەی داتا کۆنەکانی کەشتی ئاسمانیی (گەشتکەر١) لە ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ نیشانیدا کە ئەو کەشتییە کەتیتە ناوچەی بۆشایی نێوان ئەستێرەکان، زانایان ڕایان گەیاند لە کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ کە کەشتی ئاسمانی گەشتکەر٢ گەیشتیتە ناوچەی بۆشایی نێوان ئەستێرەکان بە شێوەیەکی فەرمی.

کەشتییە ئاسمانییەکانی بەرنامەی گەشتکەر داتا و وێنە و زانیاری ورد و تەواوی دەربارەی گەورەیی ھەر چار ھەسارە گازییەکە و مانگەکانی، ھەروەھا جووڵەی با و زریانەکان و چالاکی گڕکانی لەسەر مانگی ئایۆ، ھەروەھا وێنەی نزیکی ھەسارەکان و داتا دەربارەی بازنەکانی کەیوان، کەشتی ئاسمانی گەشتکەر٢ ئاشکرایکرد کە ھەسارەی ئۆرانۆس ھێزێکی گەورەی موگناتیسی ھەیە لە دەوری ھەسارەکەیی، و ١٠ مانگەکەی،

ناسا جەختی کردەوە لە ئابی ٢٠١٨ لەسەر داتا و زانیارییەکانی کەشتی ئاسمانیی نیو ھۆرایزنز جەختی کردەوە لە بوونی (دیوارێکی ھایدرۆجینی) کە پێشتر لە ساڵی ١٩٩٢ کەشتی ئاسمانی گەشتکەر ئاماژەی پێدابوو.

سەرچاوەکان دەستکاری