گەشتکەر ٢ (بە ئینگلیزی: Voyager 2) ئەوە کەشتیی ئاسمانیە و لەلایەن دەزگای ناساەوە لە ٢٠ی ئابی ١٩٧٧ بۆ لێکۆلینەوە لەسەر ھەسارە دەرەکیەکان، ئەو ئامێرە لە چارچێوەی بەرنامەی گەشتکەر ڕەوانەی دەرێی زەوی کرد و ١٦ ڕۆژ پێش ناردنی گەشتکەر ١ گەشتکەر ٢ نێردرایە دەرێی زەوی..

وێنەکی خەیاڵی گەشتکەر ٢

سەرچاوەی وزەی ئامێر دەستکاری

بەشەکی زۆری ئامێرەکان وزە لە خۆر وەردەگرن بە ھۆکاری وزەی خۆری بۆشایی بۆ بەردەوامیدان بە ھێز و کارەبایەکەی، و ھەروەھا ئامێرەکە پێکھێنەری تھێرمۆێلێکتریکی توخمی تیشکدەر کە دەبەسترێ بە گەرمی دووڕوو کە لە جێرمانیۆم و سیلیکۆن دروست دەکرێ،

کەرەستەکانی سەر ئامێرەکە دەستکاری

ئامێر کێش
کیلۆگرام
بەفیرۆدانی
وات
پێوانەی زەخیرکردنی پەیوەندییەکان
بایت\چرکە
ئامێری پێوانەی تیشکی گەردوونی ٧٬٥٠ ٥٬٤
سیستەمی وێنەگرتنی زانستی ٣٨٬٢٠ ٢١٬٥ ١١٥٫٢٠٠
تیشکی ژێر سۆر ١٩٬٥٧ ١٢٬٠ ١٫١٢٠
ژماردنی گەردە بەفیرۆچوەکان بە ھۆکاری ھێز ٧٬٥٠ ٣٬٨
پێوانەکردنی ڕێژەی خولانەوە ٢٬٥٥ ٠٬٧ ٠٬٦ – ١٫٠٢٣
ڕوانگەکردنی تیشکی ڕادیۆیی ھەسارەکان ٧٬٧٠ ٥٬٥ ٢٦٦
پێوانەکردنی پلازما ٩٬٩٠ ٨٬١ ٣٢
ئامێری ئاراستەکردنی پلازما ١٬٤٠ ١٬٣ ٣٢ – ١١٥٫٢٠٠
ئامێری ڕادیۆیی ٤٤٬٠٠
پێوانەکردنی موگناتیسی ٣ ڕەھەند ٥٬٦٠ ٢٬٢ ١٢٠
پێوانەی تیشکی سەروو وەنەوشە ٤٬٥٠ ٣٬٥

ئامانجی ناردنی ئامێرەکە دەستکاری

ھەر کەشتییەک کە دەنێردرێتە دەرێی زەوی بە چەند ئامانجەک دەنێردرێ، و کەشتی ئاسمانی گەشتکەر ٢ بە چەند ئامانجەک نێردرا ئەوانیش:

  1. پشکنینی بەرگەھەوای ھەسارەی کەیوان و ھورمز لۆ ئەوەی بزانن کە ئاراستەی با و کەش و ھەوا کوە لەسەر ئەو دوو ھەسارەیە.
  2. شیکردنەوەی جیۆلۆجی لۆ ئەو مانگانەی کە لێکۆلینەوەیان کەسەر دەکا
  3. دیاریکردنی تیرە و بارستایییەکانی مانگەکانی ئەو ھەسارانەی دەگات پێیان و لێکۆلینەوە لەسەر ئەڵقەکانیان.
  4. لێکۆلینەوە لەسەر بواری موگناتیسی و باسکردنی تایبەتمەندییەکانی بواری مووگناتیسی
  5. شیکردنەوی پێکھاتە و بڵاوبوونەوەی بنوردیلەەکان و پلازما
  6. پشکنینی تەواو لەسەر مانگەکانی ئایۆ و تایتینیا

سەرچاوەکان دەستکاری

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری